کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,185
وێنە
  123,647
پەرتووک PDF
  22,057
فایلی پەیوەندیدار
  125,231
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی پلنیۆمی هەژدەهەمی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان!
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی پلنیۆمی هەژدەهەمی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان!
بەڵگەنامەکان

ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی پلنیۆمی هەژدەهەمی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان!
بەڵگەنامەکان

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 29-05-2015 بەبەشداری زۆرینەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزب، کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هەژدەهەمین پلنیۆمی خۆی بەست.سەرەتا پلنیۆم بەدەقیقەیەک ڕاوەستان بۆ ڕێزلێنان لەژیان‌ و خەباتی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی ڕێگای ئازادی ‌و سۆسیالیزم‌ و بەسرودی ئەنتەرناسیونال دەستی پێکرد.پاشان گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی کاری پلنیۆم کراو سەرئەنجام ئەم بەندانەی خوارەوە وەک بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکان دیاریکران:
1/ ڕاپۆرتی دەورەیی کارو هەڵسورانی ئۆرگانەکانی حزب.
2/ بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان.
3/ هەڵبژاردنی دەستەی ئەمینداران(هەیئەتی ئومەنا)ی حیزب.
4/بارودۆخی دارایی حزب.
5/ هەڵبژاردن.
لەبەندی ڕاپۆرتی کاروچالاکیەکانی حزبدا، سەرەتا هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی لەقسەوباسێکدا جگەلە خستنەرووی لایەنە سەرەکیەکانی ئەم دەورەیەی کارو هەڵوسورانی ڕێکخستنەکان لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان و باقی ئۆرگانە ڕابەریەکانی حزب، هاوکات پەنجەی خستەسەر خاڵە بەهێزو لاوازەکانی هەڵسورانی حزب و ئەو بەربەستە سیاسی‌ و کۆمەڵایەتیانەی دەستنیشانکرد کەلەبەردەم پێشڕەوی و فراوانبوونەوەی هەڵسورانی حزبدان، پاشان قسەوباس و سەرنجدانی هەریەک لەئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی لەسەر ڕاپۆرتەکان و کاری ئۆرگانەکان تەوەرەی بەست و بەگشتی هەموان تەئکیدیان لەسەر پێویستی ڕاوەستان و بەدەستەوەگرتنی ستراتیژی حزب و خەتێکی سیاسی و فکری جیاواز کردەوە کەکۆنگرەی چوارەم وەک ئاسوی کار پەسەندی کردووە. لەم چوارچێوەیەشدا، وردکردنەوەی ئەولەویاتەکانی هەر دەورەیەک‌ و دیاریکردنی کەمپین و پڕۆژە سیاسیەکان‌ و ئاراستەکردنی هێزەکانی حزب بەدەوریاندا، خالێک بوو کەقسەوباسەکانی پلنیۆم لەسەری تەوەرەیان بەست. لەکۆتایشدا پلنیۆم لەبارەی میکانیزمەکانی هەڵسورانی کۆمەلایەتی حزب و ئالوگۆر پێدانی شێوازی کاری ڕابەری و ئۆرگانەکان و سیستەمی چاودێری و ڕاپەراندنی کاری حزبیان لەدووتوێی پەسەندکردنی چەند بڕیار و هەنگاوێکدا پەسەندکرد.
لەبەندی بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا، هاوڕی عوسمانی حاجی مارف بەوتەیەک باسەکەی کردەوە و تیایدا، ئاماژەی بەدوا گۆرانکاریەکانی بارودۆخی سیاسی ئیستای کوردستان، لەبەر ڕۆشنایی بلۆکبەندیە سیاسیە جیهانیەکان‌ و ڕۆڵی دەوڵەتانی ناوچەکە و درێژەکێشانی جەنگی داعش کرد و ئاکامە زیانبارەکانی ئەم دۆخەی لەسەر هەلومەرجی ژیان و کاری کرێکاران‌ و زەحمەتکێشان‌ و سەرجەم کۆمەڵگا خستەروو، هاوڕی عوسمان لەدرێژەی قسەکانیدا، وێرای ئاماژەدان بە مەترسیەکان‌ و ڕەوەندە سیاسیە سەرەکیەکانی ئەم قۆناغە تەئکیدی لەهێنانەمەیدانی کرێکاران ‌و جەماوەری زەحمەتکێش و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان، وەک تەنها فاکتۆرێکی بریاردەر کردەوە بۆ بەلاداخستنی هەلومەرجی ئێستا و کۆتایی هێنان بەجەنگی داعش‌ و ئەو گێژاوە سیاسی و بێدەرەتانیە ئابوریەی کەکۆمەڵگای کوردستانی پیا تێپەردەبێ. دواتر قسەوباسەکانی پلنیۆم ئەو بنبەستە سیاسیەی کەئەحزابی بۆرژوا ناسیونالیزمی کورد چ لەبەڕیوەبردنی کۆمەڵگاو چ لەکێشمەکێشی نێوانیان‌ و چ لەبەرامبەر داعش ‌و دەوڵەتی مەرکەزیدا تێیکەوتوە، بەخاڵێکی مەرکەزی بۆ خستنەرووی دەستبەجێی ڕێگا چارەیەکی شۆڕشگێرانە کەبەهۆیەوە کۆمەڵگای کوردستان لەم هەلومەرجە دەربێنێ دەستنیشانکرد.پلنیۆم زەرورەتی خەباتی لێبڕاوانەی بۆ پاکردنەوەی داعش لەناوچەکە و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە گێژاو و ناجێگیری سیاسی کە لەئاکامی دەسەڵاتی میلیشیایی ئەحزابی بۆرژواز ناسیۆنالستی کوردەوە بەسەر کوردستاندا سەپاوە‌ و بەربەستێکە لەسەر ڕێگا گەیشتنی کۆمەڵگای کوردستان بەدەوڵەتێکی سەربەخۆی ئازاد و سکولار و بەدیهێنانی ئازادی‌ و یەکسانی و ژیانێکی باشتر، وەکو یەکێک لە کارە هەرە گرنگەکانی دەورەی داهاتوی هەڵسوڕانی خۆی دیاریکرد.
لەکۆتایشدا پلنیۆم مەکتەبی سیاسی ڕاسپارد کەبەیاننامەیەکی سیاسی بڵاوبکاتەوە و تێیدا لێکدانەوە و ڕێگاچارەی حزب لەبەرامبەر هەلومەرجەکانی ئێستا بەڕای گشتی خەڵکی کوردستان بگەێنێ.
لەبەندی تایبەت بە دەستەی ئەمینداران(هەیئەی ئومەنا)دا، پلنیۆم بۆ پەیگیری لەبڕیاری کۆنگرەی چوارەم، ناوی لیستێکی لەکادرانی بەئەزمونی حزب بۆ ئەندامێتی لە دەستەی ئەمیندارانی حیزبدا پەسەندکرد، کەساڵانێکی زۆرە لەئۆرگانە ڕابەریەکانی حزبدا کاریان کردووە، و چۆنیەتی ڕاگایاندنەکەشی بەمەکتەبی سیاسی سپارد.
لەبەندی تەرخانکراو بۆ بارودۆخی دارایی حزبدا، پلنیۆم بەدوای چاوخشاندنەوە بەڕاپۆرتی لیژنەی دارایی و سەرجەم داهات‌ و خەرجیەکاندا، لەسەر چۆنیەتی بەهێزکردن‌ و باشترکردنی باوردۆخی دارایی حیزب قسەوباسی کرد و ئەو هەنگاوانەی دیاریکرد کەبەهۆیەوە دابینکردنی بودجەی مانگانەی حزب دابین دەکات.لەمبارەوە پلنیۆم ئەو بڕیارانەی پەسەندکرد کەلەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشنیارکرابوون.
دوا بەندی باسەکانی پلنیۆم کەبریتی بوو لەهەڵبژاردنی سکرتێر و جێگری سکرتێڕی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی تازە، پلنیۆم بەتێگرای دەنگ هاوڕێیان عوسمانی حاجی مارف و موحسن کەریمی وەکو سکرتێر و جێگری سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژاردەوە‌. هەروەها هاورێیان حسین ساڵح، بەهار مونزیر و عرفان کەریم وەکو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دوبارە هەڵبژێردرانەوە.پلنیۆمی هەژدەهەمی کۆمیتەی ناوەندی بەدوای ڕۆژێک لەقسەو باسی چروپر و هەمەلایەنە لەسەر سیاسەت‌ و جیهەتگیری ولایەنەکانی هەڵسورانی حزب، بەسرودی ئەنتەرناسیوناڵ کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.
کۆمیتەی ناوەندی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
30-05-2015
ئەم بابەتە 7,877 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-05-2015 (10 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-05-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,877 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.204 چرکە!