لەماوەی مانگێکدا تیمەکانی بەشی زیادەڕەوی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی غەرامەی 886 ماڵ و شوێن و دوکانیان کردووە، کە داهاتەکەی شەش ملیۆن و 850 هەزار دینار بووە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە خەندانی ڕاگەیاند: تیمەکانی بەشی زیادەڕەوی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە مانگی ئایاردا 886 ماڵ و دوکان و شوێنی گشتی غەرامە کردووە، کۆی گشتی غەرامەکە شەش ملیۆن و 858 هەزار دینار بووە.
راشیگەیاند: 247 هاوبەشی بەشێوەی کاتی بڕاوە بەهۆی دووبارە بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوە.
- 11-06-2015