ناو: عەزیز
نازناو: موقەدەم عەزیز ئاکرەیی
ناوی باوک: ڕەشید عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: 1924
ڕۆژی کۆچی دوایی: #23-12-1998#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #ئاکرێ#
شوێنی کۆچی دوایی:شاری کۆڵنی وڵاتی ئەڵمانیا
$ژیاننامە$
عەزیز ڕەشید عەزیز، ناسراو بە (لیوا ڕوکن عەزیز ئاکرەیی، موقەدەم عەزیز ئاکرەیی ئەفسەر و سیاسەتمەدار، ساڵی 1964 لە کۆنگرەی شەشەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە، هەرلە و ساڵە نوێنەری کۆنگرەی قەڵادزێ (کۆنگرەی دووەمی گەل) بووە، ساڵی 1964 بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و ئەندامی لێژنەی سەربازی (مەکتەبی عەسکەری) سەر بە نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذی) سەر بە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1966 لە کۆنگرەی حەوتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە ساڵی ساڵی 1967 بەشداری کۆنفرانسی سەربازی ڕامیاری کانی سماق (#هەولێر#) بووە، ساڵی 1970 لە کۆنگرەی هەشتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1973 وازی لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هێناوە .
عەزیز ڕەشید عەزیز لە ساڵی 1924 لە شاری ئاکرێی پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆکی ئەمڕۆ لە دایک بووە، قۆناغی سەرەتایی لە شارۆچکەی ئاکرێی سەر بە پارێزگای موسڵ و قۆناغی ناوەندی لە شاری موسڵ تەواوکردووە، ساڵی 1941 لە دواناوەندی سەربازی بەغدا بە قوتابی وەرگیراوە، لە ڕێکەوتی 26 ئەیلوولی 1942 لە خولی بیست و یەکەم لە کۆلێژی سەربازی بەغدا وەرگیراوە، لە ڕێکەوتی 30حوزەیرانی 1944 بە پلەی مولازمی دووەم کۆلێژی سەربازی لە بەشی تۆپخانە تەواو دەکات، ساڵی 1954 لە کۆلێژی ئەرکانی بەغدا وەرگیراوە، ساڵی 1956 ماستەری سەربازیی لە کۆلێژی ئەرکانی بەغدا وەرگرتووە، ساڵی 1956 پلەی بۆ ڕائید ڕوکن بەرز دەکرێ، ساڵی 1957 خولی شیکردنەوەی وێنەکانی ئاسمانی لە شانشینی بریتانیا تەواوکردووە، ساڵی 1959 کۆلێژی ئەرکانی لە یەکێتی سۆڤێت تەواوکردووە، ساڵی 1959 بە پلەی موقەدەم ڕوکن لە هەواڵگری تیپی سێی لەشکری سێی سوپای ئێراق بووە، لە ڕێکەوتی 14 تەموزی 1959 لە سوپای ئێراق پلەی بەرز کراوەتەوە بۆ موقەدەم ڕوکن لە لەشکری سێ، لە ڕێکەوتی #23-12- 1998# بە نەخۆشی لە شاری کۆڵنی کۆماری ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە، لە ڕۆژی شەمە 23-01-1999 لە گۆڕستانی گەلی بێسترێ لە شارۆچکەی ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک بەخاک سپێردراوە، شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و ئەڵمانی بووە.
$خەباتنامە$
عەزیز ڕەشید عەزیز ساڵی 1960 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، لە ڕێکەوتی 5 تەموزی 1962 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، ساڵی 1962 وەک فەرماندە بەرگری لە جادەی هامیلتۆن لە سنووری پارێزگای هەولێری کردووە و لە چیای زۆزک و هەندرێن لە گەرووی عەمەر ئاغا سەر بە پارێزگای هەولێر بارەگای خۆی داناوە، ساڵی 1962 بە فەرمانی جەنەراڵ مستەفا بارزانی (1903 1979) سەرپەرشتی کۆکردنەوەی پێشمەرگەکان لە چیای سەفین و دەوربەری لە سنووری پارێزگای هەولێری کردووە، ساڵی 1962 بەشداری شەڕی ئەسپیندارێی لە نزیکی شەقڵاوە سەر بە پارێزگای هەولێر کردووە، لە ڕێکەوتی 1 ئەیلوولی 1962 یەکێک بووە لە فەرماندەکانی شەڕی سەفینی دووەم، لە مانگی تەموزی ساڵی 1963 بە فەرماندەی هێزی سەفین دەستنیشان کراوە، ساڵی 1963 فەرماندەیی شەڕی سپیلکی لە سنووری پارێزگای هەولێری کردووە، ساڵی 1963 فەرماندەی شەڕی گەلی عەلی بەگ بووە لە سنووری پارێزگای هەولێری، ساڵی 1963 لەلایەن سەرۆک مستەفا بارزانییەوە بە فەرماندەی بەرەی ڕواندز، باڵەک و سیدەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستنیشان کراوە، لە حوزەیرانی 1963 بەشداری شەڕی سپیلکی کردووە دژ بە هێزی لەشکری دووی سوپای ئێراق، بەڵام لەبەر بۆردومانی هێزی ئاسمانی و ڕێژنەی گوللە یەکەکانی تانک ناچار بە پاشەکشێ بووه، لەسەرەتای مانگی ئایاری 1964دا بە ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1964 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی شەشەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1964 نوێنەری کۆنگرەی قەڵادزێ (کۆنگرەی دووەمی گەل) بووە، ساڵی 1964 بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان، ساڵی 1964 ئەندامی لێژنەی سەربازی سەر بە نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذی) سەر بە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بووە کە دواتر بە مەکتەبی عەسکەری ناسراوە، ساڵی 1964 بە فەرمانی جەنەراڵ مستەفا بارزانی بە سەرلەشکری سێی هێزی پێشمەرگە لە سنووری #سلێمانی# کەرکووک دەستنیشان کراوە، ساڵی 1964 دەستی داوەتە نووسینی فەرهەنگێکی کوردی کوردی، ساڵی 1965بە فەرماندەی هێزی قەرەداغ لە سنووری لەشکری سێی هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول دەستنیشانکراوە، لە ڕێکەوتی 22-29 کانونی یەکەمی 1965 فەرماندەیی یەکەی تۆپخانەی شۆڕشی ئەیلوولی لە شەڕی #پێنجوێن#ی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دژ بە هێزی سوپای ئێراقی کردووە، ساڵی 1965 پلانی لێدانی قایمقامی #کەرکووکی# داڕێشتووە و لە دوای تەقە کردن لە ئۆتۆمبیلەکەی ڕزگاری بووە، ساڵی 1966 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی حەوتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1966 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، لە ساڵی 1966 خەرێکی نووسینی فەرهەنگێکی کوردی بووە، لە ساڵی 1966 فەرماندەی هێزی قەرەداغ سەر بە لەشکری سێ بووە، ساڵی 1966 لە یەکەێکی تانکی سوپای ئێراق لە جادەی #سەیدسادق#- پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەدات و لەناویان دەبات، ساڵی 1966 بووەتە فەرماندەی هێزی سەفین سەر بە لەشکری دوو، لە زستانی ساڵی 1967 بەشداری لە خولێکی سەرکردایەتی سەربازی لە هەندەران کردووە و وەرگێڕی خولیش بووە، لە ڕێکەوتی 15-04-1967بە سەرپەرشتی سەرۆک مستەفا بارزانی وەک فەرماندەی هێزی سەفین بەشداری کۆنفرانسی سەربازی ڕامیاری کانی سماق (هەولێر) بووە، ساڵانی 1968 1969 مامۆستای وانەی ڕێنووسی کوردی لاتینی بووە بۆ قوتابییانی خولی یەکەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر، ساڵی 1969 فەرماندەی بەتالیۆنی دووی توپخانەی هێزی هەڵگورد بووه، ساڵی 1969 بەشداری شەڕی #دوکان# سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووە، ساڵی 1969 لە بەرگریکردن لە شارۆچکەی قەڵادزێ سەر بە پارێزگای سلێمانی بەشداری کردووە، لە ڕێکەوتی 19-09-1969 فەرماندەیی شەڕی دوکانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە، لە کۆتایی ساڵی 1969 لە ستافی یازدەیەمی لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسی لێژنەی لق بووە، ساڵی 1970 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1970 لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی 1970 بە بەرپرسی لێژنەی لقی سێی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشانکراوە، لە ڕێکەوتی #15-07-1970# بە نوێنەرایەتی سەرۆک مستەفا بارزانی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی قوتابییانی کوردستانی لە گوندی #ناوپردان# سەر بە پارێزگای هەولێر کردووە، لە ڕێکەوتی 17-07-1971 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی دووەمی یەکێتی نووسەرانی کورد لە شاری هەولێر بە ئەندامی دەستەی کارگێڕ هەڵبژێردراوە، دوا پلەی سەربازی لە سوپای ئێراقدا لیوا ڕوکن (جەنەراڵ) بووە، لە ڕێکەوتی 14 17 -07-1971 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی دووەمی یەکێتی نووسەرانی کورد لە شاری هەولێر بە ئەندامی دەستەی کارگێڕی و جێگری سەرۆک هەڵبژێردراوه، بەڵام لەبەر سەرقاڵی بە کاری پارتایەتی وازهێنانی خۆی پێشکەشی کۆنگرە کردووە، ساڵی 1972 بەشداری لە کردنەوەی کۆنگرەی دووەمی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە شەقڵاوە کردووە، لە ساڵی 1973 وازی لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هێناوە.
$بەرهەمەکانی$:
1-فێربوونی زمانی کوردی بە لاتینی- 1967.
2-گیانی مرۆڤ -1968.
3-تۆڵەسەندن-1968، چاپی دووەمی لە ساڵی 1978 کراوە. [1]