- لەبەرامبەر دواکەوتنی موچەکانیان فەرمانبەرانی شارەوانی پارێزگای #هەڵەبجە# ئەمڕۆش لە مانگرتن بەردەوامن، هاوکات فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی #سلێمانی#ش مانگرتنیان ڕاگەیاند.
- شەوی ڕابردوو گەرەکی عەزیزیە لەشاری #حەسەکە# لە گروپە چەتەکانی #داعش# لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل #یەپەگە# و یەکینەکانی پاراستنی ژن #یەپەژە#وە پاک کرایەوە.
- ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەکاتی دەستپێکردی کۆبوونەوەی پەرلەمان داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە، بەهۆی بانگهێشتکردنی میوانی بیانی لە ڕۆژی 23-06-2015 بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەروەها پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەوەی کە کۆنووسی کۆبوونەوەی پێشتری نەخوێندوەتەوە و دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی دەستپێکردووە، داوای لێبوردن بکات. لە بەرامبەردا سەرۆکی پەڕڵەمان داوای لێبووردنی نەکرد و تەنها چەند ڕوونکردنەوەیەکی دا.
- لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە #خورماتوو#، دوو مناڵ بە سەختی بریندار بوون، ڕەوانەی نەخۆشخانەی #کەرکووک# کران.
- بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، دانیشتوانی گوندی میرخاس لە کاتژمێر شەشی ئیوارەی دوێنێ-وە ڕێگای سەرەکی #کەلار# #خانەقین#-یان داخستووە.
- لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە هەر دوو شارۆچکەی #سۆران# و #چۆمان# 5 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون، ڕووداوەکانیش سووتانی پوش پەلاش بوون.
- محەمەد کەیفی، کە دەکاتە زاوای عەلی باپیر، لەلایەن ئاساییشی #هەولێر#ەوە بەتاوانی تیرۆر دەستگیرکرا.
- بەرەی تورکمانی (سەرکردایەتی شەرعی)، داوای لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد، چوار گوندی تورکمانی لە قەزای تەلەعفەر لە چنگی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕزگار بکەن، داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، هێزێکی تایبەت لە چوارچێوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ تورکمانەکان پێکبهێنێت تا لەو ڕێگەیەوە بتوانن، بەرگری لە ناوچەکانی خۆیان بکەن.
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک بۆمبێکی موگناتیسی لە ماڵی ئەفسەرێکدا تەقییەوە، دوای ئەوەش بە چەند خولەکێک بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و بە هۆیەوە دوو کەس بریندار بوون، سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت کە یەکێک لە بریندارەکان پۆلیسە.
- بە فەرمانی حەیدەری عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق کە هاوکات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە، بابەکر زێباری سوپاسالاری عیراق کە لەسەر پشکی کورد ئەو پۆستەی وەرگرتووە خانەنشین کرا.