تۆڕباینی گازی چیە؟
تۆڕباینی غازی چیە؟
جۆرێکی تۆڕباینە، پێی دەوترێت گاز تۆڕباینە چونکە تۆڕباین بەهۆی گازەوە واتە بەهۆی غازی سوتاوەوە کە بریتیە لە:
Flue Gas
دەخولێتەوە. دەزانیت چۆن دەخولێتەوە؟ هەوا بۆ سوتاندنی سوتەمەنی بەکاردێت واتە
Fuel
کەڕەنگە سوتەمەنیەکەمان گازوایل بێت یان غازی سروشتی بیرەنەوتەکان بێت کە پێی دەوترێت
Natural gas fuel،
سوتەمەنیەکە بەیارمەتی هەواکە دەسوتێت و بەرهەمێکی ئێجگار زۆری غازی سوتاو دەستدەکەوێت، ئەم. خازە سوتاوە بەسەر پەڕەکانی تۆڕبایندا دەڕوات و دەیخولێنێتەوە. سودی هەوا چیە؟
هەوا ئۆکسجینی تێدایە، وە بۆ سوتانی سوتەمەنی پێویستە ئۆکسجین هەبێت.
Natural gas fuel،
نرخەکەی زۆر هەرزانترە لە سوتەمانی شل واتە
Liquid Fuel
کە پێشی دەوترێت:
Diesel Fuel،
هەواکە پەستێنراوە واتە
Compressed air
کەبەهۆی پەستێنەرەوە واتە Compressor
ەوە پەستێنراوە،
بەشی سەرەتا کە بەشە نزیکەکەیە لەوێنەکەدا بریتیە لە خولاوەی پەستێنەر یان ڕۆتۆری کۆمپرێسەر واتە
Rotor of compresser،
ئەو پەڕانەی کەدەیبینیت بریتین لە پەڕە خولاوەکان واتە
Rotary Blades
کە ئیشی ئەم پەڕانە بریتیە لە ڕاپێچکردنی هەوا لەدەرەوەی تۆڕباین بۆ ناو کرۆکی تۆڕباین، بەڵام پەڕە جێگیرەکان لەسەر قەباغەکە واتە کەیسەکە جێگیرکراون کە پێیان دەوترێن
Stationary Blades