پەڕتووکێکی بیرەوەری مێژووییە کە لەلایەن پێشمەرگەی دێرین (جەلال ئیلنجاغی) نووسراوە. نووسەر بەشداری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێی کردووە بە تایبەت لە شۆڕشی نوێدا ساڵانێکی زۆر پێشمەرگە بووە و تەنانەت یەکێک بووە لەو چەند پێشمەرگەیەی کەوا لەدوای پڕۆسەی ئەنفال کوردستانیان بەجێنەهێشت و بە شێوەی (پارتیزان) لە دۆڵ و چیاکانی کوردستان مانەوە هەتا ڕاپەڕینی 1991. نووسەر وەک بەشێک لەو مێژووە و بەشدار لەو ڕووداوانەی کە بەچاوی خۆی بینیوەیەتی و ئاگاداریان بووە تۆماری کردوون و بۆ خوێنەران و نەوەی نوێ دەیانگێڕێتەوە. ئەم پەڕتووکە لە ساڵی 2005 چاپکراوە.