شەهید هاوڕێ (ئاسۆ)
شەهید (عەبدولڕەحمان تەها قادر)، ناسراو بە هاوڕێ (ئاسۆ)، ساڵى 1956 لە خێزانێکى زەحمەتکێش وجوتیارو نیشتمانپەروەر لە گوندى #ئیلنجاغی گەورە# هاتۆتە ژیانەوە، ساڵى 1972 لە شانەى ڕێکخستنەکانى حزبى شیوعى ئێراق ڕێکخراوە، ساڵى 1974پلەى ئەندامێتى حزبى وەرگرتووە، ساڵى 1980 دەبێتە پێشمەرگەى حزبى شیوعى ئێراق لە ناوچەى #کۆیە#، بەشدارى چەندین نەبەردى و چالاکى حزبى شیوعى کردووە، دوا سەروەرى لە (#27-01-1982#) لەگەڵ پۆلێک لەهاوڕێ و هاوسەنگەرانى لەداستانى (#سێکانی#) دەچێتە کاروانى شەهیدانەوە، خوێنە گەشەکەى دەڕژێتە سەرخاکى نێوان گوندەکانى (سێکانى و #قەمبەر#)ى شارەدێى #سێگردکان#، تا دوا دڵۆپ دژ بەسوپاى بەعس قارەمانانە جەنگاوە، مەزارى شەهید ئاسۆ لە گۆڕستانى گوندى ئیلنجاغى گەورە بەخاک سپێردراوە.[1]