شەهید شێرکۆ ئۆمەر وەسمان (1971-1991)
ناوى تەواوى (شێرکۆ ئۆمەر وەسمان باپیر)ە، لە ساڵى (1971) لە خێزانێکى نیشتمانپەروەرى کوردپەروەرى #ئیلنجاغی گەورە# هاتۆتە ژیانەوە، لەتەمەنى (20) ساڵیدا لە ڕاپەڕینى شارى #هەولێر#دا دەبێتە پێشمەرگە لە (بەتالیۆنى 3ى زورگەزراو) لە هێزى (10ى هەولێر) لەلاى فەرماندە #جەلال ئیلنجاغی#، بەشدارى ئازادکردنى شارى هەولێر و #کەرکووک# دەکات، لە (31-3-1991) لە (دیبەگە) لە سەنگەرى بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانى ڕاپەڕین تا دوا فیشەک بەرانبەر دەبابەکانى گاردى کۆمارى ڕژێمى بەعسى حکوومەتى ئێراق لەگەڵ (3) لە هاوسەنگەرانى شەهیدان (#جەلیل حەمەد ساڵح حەمەد ئیلنجاغی# و #زاهیر هەمزە ساڵح حەمەد ئیلنجاغی# و مەعروف حاجى کەریم باداوەیى) تادوا دڵۆپى خوێن جەنگاوە و دەگەنە کاروانى پڕسەروەرى شەهیدانەوە، دواى (6)مانگ ئینجا تەرمى پیرۆزى لە گۆڕستانى گوندى (#گردمەلا#)بەخاک سپێررا. [1]