-سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، کە ئەمشەو یەکێکی دیکە لە بەرکەوتووانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە گیانی لەدەستداوە. وتیشی: "ئەو کەسە ژنێکە بەناوی "حەمیدە محەمەد عەبدولرەحمان"ە، کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بوو".
- لەناوچەی سلۆپی سەربە شاری شرناخ لەئەنجامی هێرشی پۆلیسی تورک هاوڵاتیەک بەناوی کامەران بیلین گیانی لەدەستدا و بەو شێوەیەش ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەشەوی ڕابردووەوە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 3 کەس. پۆلیسی تورک بەتانک کەوتنە ناو گەرەک و دەرگای ماڵانیان شکاند، ژمارەیەک هاوڵاتی دەستبەسەرکراون و ماڵی هاوڵاتیەکیش سووتێندراوە.
- بەرەبەریانی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لە شاری موسڵ لە نێوان کەتایبەی تەحریری موسڵ و چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕوویدا، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش دەڵێت، شەڕەکە بەدەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووتەوە و تا ئەم ساتە وەختەش پێکدادان لە نێوانیاندا بەردەوامە. - 07-08-2015
- یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیاری چالاکییەکەی شەوی ڕابردووی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ و ڕایدەگەیەنێت کە شەوی ڕابردوو لەشاری مەریوانی چالاکییەکیان ئەنجامداوە، بەو شێوەیەش جارێکی دیکە دەوڵەتی ئێرانیان هۆشیار کردۆتەوە، کە هەر هێرشێک لەدژی گەریلاکانیان بەوتای پێشێل کردنی ئاگربەست دێت، بەڵام ئێران هێرشەکانی بەردەوام دەکات.