برای بەڕێزمان جەنابی کاک مستەفا هجری سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
سڵاوێکی گەرم...
بەناوی خۆمان و مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK، بەبۆنەی (70) حەفتاهەمين ساڵیادی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و تەواوی کادرو ئەندامانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هیوای پێشڤەچوون و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەکاتێکدا کە یادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەنەوە کوردستان و ناوچەکە لە ڕەوشێکی زۆر ناسک و هەستیاردان، هەموو ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم کۆمەڵێ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکاری مەزندان، بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەم ڕەوشە پێویستیمان بە یەکڕیزی و یەکدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەکانە لەسەر ئاستی کوردستانی مەزن، بە باوەڕی ئێمە ئەمەش لەڕێی بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەرتاسەری دێتەدی، لەم پێناوەشدا ئێمە وەکو YNDK ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و پشتگیرییەکین، هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەکەینەوە سەر پتەوکردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتکردن و پێشڤەبردنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە ڕەواکانی.
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
هەر بژین و سەرکەوتوو بن بۆ کوردو کوردستان.
براتان
#غەفوور مەخمووری#
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
15-08-2015