-لە #11-12-1949# لە #خانەقین# لە دایکبووە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی بوو.
خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگەی کوردانی فەیلی و هەردوو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە #بەغدا#د تەواوکردووە.
عەدل موڕاد، سەرەڕای دووری لە کوردستان ژیانی سیاسیی لە پێناو کوردایەتیدا بەزوویی دەستپێکرد وە.
لەو پێناوەشدا لە ساڵی 1965 لە بەغدا پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە.
لە ساڵی 1966دا لە بەشی کیمیای کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و لەو ماوەیەدا سەرپەرشتی بەشێکی ڕێکخستنەکانی بەغدای کردووە.
لە ساڵی 1969 کاتێک بەشێکی ڕێکخستنەکان ئاشکرا دەبن و واز لە خوێندن دەهێنێت و ڕوو دەکاتە شاخ و دەبێتە پێشمەرگە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا دەبێتە ئەندامی ناوچەی پارتی لە ناوچەی باڵەکایەتی و لە هەمان کاتدا لەبەر کەمی مامۆستای گوندەکان، لە خوێندنگەی یەکێک لە گوندەکان دەست بە کاری مامۆستایەتی دەکات.
پاش ڕاگەیاندنی بەیاننامەی #11ی ئازار#یی ساڵی 1970 لە کۆنگرەی یەکێتی #قوتابییانی کوردستان# بە سکرتێری یەکێتییەکە هەڵدەبژێردرێت.
لە دوای ئەمە، دەگەڕێتەوە بەغدا و تا ساڵی 1974 و بەر لە دەسپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان کورد و ڕژێمیدا، بەغدا بەجێ دەهێڵیت.
دواتر و لە پاش هەرەس هێنانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1975 ئاوارەی #ئێران# دەبێت، و هەر لەو ساڵەشدا ئێران بەجێدەهێڵیت و ڕوو دەکاتە وڵاتی #سووریا#.
کاتێک دەچێتە سووریا، لەوێ لەگەڵ #مام جەلال# پەیوەندی درووست دەکات و بەشدار دەبێت لە دامەزراندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
دوابە دوای دامەزراندنی یەکێتی، لێپرسراوێتی ڕێکخستنی نێو وڵاتی دەکەوێتە ئەستۆ و دواتریش بۆ درووستکردنی ڕێکخستن لە ئەوروپا، دەچێتە ئەوروپا و توانی بناغەیەک بۆ ڕێکخستنی یەکێتی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی دابنێت.
پاش گەڕانەوەی بۆ سووریا، لەگەڵ ئەندامانی دیکەی دەستەی دامەزرێنەردا سەرقاڵی دابینکردنی پێویستییەکانی دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری دەبێت لە کوردستان و لەم ڕووەوە لێپرسراوی ئەرکە لۆجستییەکان و ناردنی مەفرەزە سەرەتایییەکانی بۆ ناو وڵات دەکەوێتە ئەستۆ…=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:300px;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/125398/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=عادل موڕاد و مام جەلال=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=عادل موڕاد و مام جەلال=KTML_ImageCaption_End=
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1979 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لە ناوزەنگ دەگیرسێتەوە.
بەڵام لە مانگی شوباتی هەمان ساڵدا، لەبەر هەندێک هۆکاری سیاسی واز لە یەکێتی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ سووریا، پاشان لە ڕۆژنامەی سەفیر وەک ڕۆژنامەنووس دەست بەکار دەبێت.
لە ساڵی 1981 پەیوەندی بە حزبی سۆسیالیستی کوردستان دەکات و لە کۆنگرەی یەکەمی ئەو حزبەدا کە لە مانگی ئایاردا بەسترا، بە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت.
پاشان و لە ساڵی 1994 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەکاتەوە و پلەی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی پێ دەدرێت.
دواتر لە شاری #هەولێر# لێپرسراوێتی قوتابخانەی ناوەندنی ڕاگەیاندی یەکێتی پێ دەسپێردرێت و تا ساڵی 2000 بەردەوام دەبێت.
هەر لە هەمان ساڵدا وەک لپرسراوی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە سووریا دەگیرسێتەوە..
لە کانوونی دووەمی ساڵی 2003دا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و بەشدار دەبێت لەو هەوڵانەی کە بۆ ڕژێمی بەعس لە ئارادا بوون.
لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا دەچێتە بەغدا و ئەرکی پەیوەندی و دیپلۆماتکارانە دەگرێتە ئەستۆو ماوەیەکیش لە ئەنجوومەنی حوکم نوێنەری مام جەلال دەبێت.
ساڵی 2004 دەبێتە باڵیۆزی ئێراق لە ڕۆمانیا.
لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا خۆی بۆ کۆمیەتی سەرکردایەتی هەڵنابژێرێت. لە ساڵی 2012دا لێپرسراوێتی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی پێدەدرێت. کە ئەمە دوایین وێستگەی کاری سیاسی بەگشتی و بەتایبەتیش لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.
-بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کیمیا لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
-لە تەمەنی 16 ساڵییەوە دەستی بە کاری سیاسی کردووە و یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی.
-لە حکومەتی کاتی ئێراق نوێنەری یەکێتی بووە لە بەغدا.
-ماوەیەک نوێنەری #مام جەلال# بووە لە دیمەشق.
-ماوەی چوار ساڵ باڵیۆزی ئێراق بووە لە ڕۆمانیا.
-ماوەی چەند ساڵێک لێپرسراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی بووە.
-دوا پۆستی، سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی بوو.[1]
-ڕۆژی #18-05-2018# لە ئەڵمانیا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.