بەپێی زانیاریەکانی فدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستاندا، لەماوەی 8 مانگی ڕابردودا زیاتر لە 12 هەزار کەس کوردستانیان جێ هێشتوە.
زریان محەمەد، ئاوێنە: ئامانج عەبدوڵا بەرپرسی فدراسیۆنی پەنابەران لقی سلێمانی لەلێدوانێکدا بە ئاوێنەی ڕاگەیاند "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتای مانگی هەشت بەپێی ئه و ئامارە نافەرمیانەی کۆمان کردۆتەوە زیاتر لە 12 هەزار کەس لە هەرسێ پارێزگاکای سلێمانی و هەولێر و دهۆک کوردستانیان جێ هێشتووە".
وتیشی" بەپێی ئامارەکانیش لەکاتی ڕۆشتن زیاتر لە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆی خراپی ئه و ڕێگایانەی پیایدا ڕۆیشتون".
بەرپرسی ئه و فدراسیۆنە ئاماژە بەوەشدەکات کە سیاسەتی حکومەت و لایەنە سیاسیەکان هۆکارێکی سەرەکین کە ڕۆژانه گەنجان کوردستان جێ دەهێڵن و خراپی خزمەتگوزاری و نوبونی کار هۆکارێکی دیکەی ڕۆشتنی گەنجانە بۆ دەرەوەی وڵات.
- 01-09-2015