ناوم: کەمال محەمەدسەعید ساڵح عەبدوڵڵا
لە شارۆچکەی قەرەداغ ساڵی 1956 لە گەڕەکی حاجی لە دایک بووم.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە قەرەداغ تەواوکردووە، ئامادەیی پیشەسازیم تەواکردووە 1972 کاری حزبم کردووە 1974 پێشمەرگەبووم لە شۆڕشی ئەیلوول تا 06-03-1975 نەکسەی ئەیلوول 1976 لە ڕیزەکانی یەکێتی کارم کردووە.
ساڵی 1989 لەلایەن ڕژێمەوە گیراوم 17 مانگ لە (استخبارات) و ئەمنەسوورەکە لە (انفرادی) بەئازار و ئەشکەنجەوە دوای من کەس نەگیراوە.
02-03-1991 لە دادگای سەدام حکوم دراوم لە (ابوغرێب) بووم.
لە 22-12-1991 گشت زیندانی سیاسی ئازاد بووین.
لە کۆنفراسی یەک لە ئاڵای شۆڕش بە سەرکردایەتی ھەڵبژێرام لە 1994 ئەندامی مەڵبەندی #سلێمانی# بووم 2007 لە سەر بڕیاری #مام جەلال# بووم بە ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانییەکان و ئەندام مەکتەبی تێکۆشەران و بەردەوامم بێ دابڕان، نازانم لەمەودوا چی دەبێت! هیوادارم بتوانم تا دوا ساتەکانی ژیانم لە خزمەتی خاک و نیشتمان و گەلەکەمدا بم.
[1]