- سمکۆ مەحمود وتەبێژی ئاسایشی کەرکووک بەهاوبەشی لەگەڵ لیوا عومەر ساڵح فەرماندەی لیوای 1ی بەرگری فریاکەوتنی کەرکووک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند: "بەهەوڵی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک و بە پشت بەست بەزانیاریی هەواڵگری، توانیومانە لەناو شاری کەرکووک و دەورووبەری 45 تیرۆرست دەستگیربکەین".
- تەقینەوەیەک لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. پاشتر ڕاگەیەندرا کە ژمارەی شەهیدەکان 26 و 3یان ئاساییشن.
- 18 کوردی ئێزدی لە زیندانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری ڕقە لە سوریا هەڵاتوون و لە ماوەی 48 کاتژمێردا توانیان خۆیان بگەیەننە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
- باری نا ئاسایی کە دوێنی لە ناوچەی سوور و فارقینی سەر بە ئامەد ڕاگەیەندرا، هاوڵاتیان بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دۆخی نائاساییه و قەدەغەکردنی هاتوچۆیە بهێنن، لە دوێنێ وە لە چالاکیدا بوون. لە لایەکی تریشەوە هەر یەکە لە هەدەپە و دەتەپە لەسەر هەمان مژار لەگەڵ پارێزگار و قایمقامی فارقین لە پەیوەندی دا بوون و هاتنە لای یەک. لە ئەنجامدا قەدەغەی هاتوچۆ ئەمڕۆ کۆتایی پێی هێنرا.
- لە درێژەی فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەلی کورد لە باکوری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ، دەزگای ڕادیۆ و تەلەفیزۆنی باڵای تورکیا بریاری داخستنی کەناڵی ئاسمانی (GUN TV) دا.
- شەر و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە شارۆچکەی گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ دەستیپێکرد و هەردوولا بە تووندی ڕووبەرووی یەکتر بوونەتەوە.