پاش شەش ساڵ لە پشکنینو کارکردن لە گردی بەکراوا لە پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن تیمێکی ئەڵمانیەوە، دەرکەوت گردەکە، شارێکی دێرین بوەو مێژوەکەی بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش ئیستا دەگەڕێتەوەو یەکەمین شاریش بوە لە مێژووی میزۆپۆتامیا کە بنیات نراوە.
سەرۆکی تیمی زانکۆی هایدن بێرگی ئەڵمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند: پاش شەش ساڵ پشکنین لە گردی بەکراوا، بۆیان دەرکەوتوە گردەکە شاربوەو میژووی بنیاتنانی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش ئیستاو یەکەمین شاریشە لە مێژوی میزۆپۆتامیا کە بنیات نرابێت.
وتیشی: لەماوەی کارکردنیدا لە بەکراوا، شوێنەواری زۆریان دوزیوەتەوەو 600 پارچەشیان داوە بە مۆزەخانەکان و کۆنترین پارچە شوێنەواریش مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 5 هەزار ساڵ پێش ئێستا.