- لە هەرێمی کولانی ناوچەی گمگمی سەر بە پارێزگای موش، گۆڕستانەکانی شەهید ئیسماعیل و شەهید ڕوناهی و دەوروبەری لە کاتژمێر 03:00ی ئەمشەوەوە تا ئێستا لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێن.
- شەوی ڕابردوو بۆ ماوەی سەعاتێک پێشمەرگەکانی دێموکرات دوو گەڕەکی شنۆ کۆنترۆڵ دەکەن و بە بڵاوکردنەوەی سرودی نیشتیمانیی ئەی ڕەقیب دەبن بە مایەی خۆشحاڵی خەڵک.
- ژمارەیەک چالاکڤان و هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان کە زۆرینەیان بە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژەکان لە هەڵەبجە (پایتەختی ئاشتی) هاتوون، لە بەردەم هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر گردبوونەتەوە و داوای سازان لە لایەنەکان دەکەن.
- نەمسا ناوی ئەو هاوڵاتیانەی بڵاوکردەوە کە لەناو بارهەڵگرێکدا مانگی 8ی ئەمساڵ بەخنکاوی دۆزرانەوە و 16 هاوڵاتی کورد لەنێو قوربانیەکاندایە.