پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بە...
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
ژن لە مێژووی کوردستاندا، لە زەمانی مادەکاندا ژنانی کورد دەسەڵاتی هەبووە
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژن لە مێژووی کوردستاندا، لە زەمانی مادەکاندا ژنانی کورد دەسەڵاتی هەبووە

ژن لە مێژووی کوردستاندا، لە زەمانی مادەکاندا ژنانی کورد دەسەڵاتی هەبووە
نووسینی : ئارێز ئەندازیاری

کەسێیەتیەکدا ژنان و پیاوان لە دیرۆکی کوردستاندا خاوەن پێگەیەکی بەرانبەر بوون. لە ئایین زەردەشتی دا؛ هەر مرۆڤێک خاوەن زانست و ڕەوشتی باش بێت؛ شایەنی ڕێزە. بە پێی باوەڕییەکانی زەردەشتی؛ لە دەستپێکی ئافەرینشدا بە خواستی ئاهوورامەزدا؛ لە ڕۆژی میهر لە مانگی میهر دوو چووزە ” ڕێواس”ی لێک ئاڵاو لە خاک سەریان دەرهێنا و شێوەی ئەو ڕێواسانە هێدی هێدی گۆڕدرا بە ڕۆخساری دوو مرۆڤ کە لە باڵا و ڕۆخساردا هاوشێوەی یەکتر بوون؛ یەکیان نێر بە ناوی ” مەشیە” و ئەویتریان مێ بە ناوی” مەشیانە”.
لە کتێبی بۆندەهێشن (1) “Bundahishn” بەشی 15دا هاتووە: ئەوکات ئاهوورامەزدا کە پێشتر” گیان”ی ئافراندبوو خستیە لاشەی مەشیە و مەشیانە و گیانی پێیان بەخشی. و دوواتر بەوانی گوت: ئێوە دایک و باوکی خەڵکانی زەوینن. ئێوەم بە پاکی و تەواوەتی ئافراند. هەردووکتان هزری ڕوون و کرداری باشە بکەنە پیشە؛ خۆتان لە دێوەکان بەدوور بگرن. دوواتر مەشیە و مەشیانە لە جێی خۆیان کەوتنە جووڵە، و خۆیان شت، و یەکەم وتەیەک هاتە سەر زمانیان ئەوە بوو؛ “ئاهوورامەزدا تاقانەیە. ئەو ئافرێنەری مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەکان و ئاسمان و ئاو و خاک و ڕۆەکە گیاندارەکانە”. هەروەک لە ئایینی مەزدەیەسنی دا کە باوەڕیەکانی زەردەشتیەکان لەسەری بنیادنراوە ژن و پیاو هەردووکیان لە یەک ڕێشەوە دەڕوێن و پێکەوە لە زوەی سەر دەردێنن و بە شێوەیەکی هاوبەش گەشە دەکەن و ئاهوورامەزدا وەک یەک ناویان لێدەبات و ڕێنوێنی هاوبەشیان بۆ دیاری دەکات. ئەو دووانە دووای داننان بە تاقانە بوونی ئاهوورامەزدا ئەم وتانەیان هێنایە زمان: ” هەرکامە لە ئێمە پێویستە ڕەزامەندی، دڵگەرمی و سۆز و خۆشەویستی بۆ ئەویتر فەراهەم بکات”. لەم وتەیەدا دەردەکەوێت کە هیچ جیاوازی و هەڵاواردنێک نییە لە نێوان ژن و پیاو لە ئایینی زەردەشتی دا و هەرووکیان لە ڕووانگەی ئافرێنەرەوە یەکسان و بەرانبەرن. کەسێیەتی ژن لە ئایینی زەردەشتی دا نە تەنیا لە دەستپێکی جیهان لەگەل پیاو بەرانبەرە لە کۆتاییشدا ژن و پیاو بەرانبەر و یەکسانن.
پێگەی ژنانی کورد لە کۆندا لەناو کۆمەڵگە زۆر باڵا بووە و ژن لە زۆربەی کارووبارەکانی ژیاندا هاوکاری پیاویان کردووە. بە پێی نووسینی کتێبی” نەیرەنگستان” کە بە زمانی کوردی پەهلەوی نووسراوە، ژنان توانیویانە لە خوێندنەوەی یەسنا و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئایینی بەشداری بکەن یان خۆیان بە تەنیا هەستن بە ئەنجامدانی ئەو ڕێوڕەسمانە. تەنانەت توانیویانە لە هەندێک کاتی دیاریکراودا پاسەوانی لە ئاگری پیرۆز بکەن و بە پێی کتێبی”ماتیگان هەزاردستان” (2) “Matigan-i Hazar Datistan ” کاری پارێزەریان کردووە.
پێگەی ژن چ لە دەورانی کۆن و چ لە کاتی زەردەشت و دووای ئەویش لە کۆمەڵگەکانی کوردەستاندا لە ئاستی ڕێز و حۆرمەت دا بووە. بەڵام بە دەرکەوتنی زەردەشت و چاکسازییەکانی و بەو پێیەی لە ئاڤێستا دا هاتووە ژن بوو بە خاوەن پێگەیەکی بەرانبەر لەگەل پیان لە کۆمەڵگەدا و بە ئاستی پیاوان کاریگەریان هەبووە.
سەبارەت بە ئازادی لە پڕۆسەی هاوسەرگیریدا گرنگترین بەڵگە ڕەفتاری خودی زەردەشتە لەگەل کچکە بچووکەکەی “پوورچیستا”. لە یەسنای 53ی بەندی 3دا زەردەشت بە کچەکەی دەڵێت:
پوورچیستا من “جاماسپ” کە پیاوێکی ژیر و زانایە وەک هاوسەری تۆ دەستنیشان دەکەم؛ تۆ بە پێی هزر و ژیری خۆت بڕیار بدە بۆ ئەو یەکە کە ڕازیت یا نە؟
لەبەندی 5ی گوتەکانی(گاتا) زەردەشتدا ڕوو لە سەرجەم کوڕان و کچانی گەنج دەڵێت: ” ئەی کچانەی دەم بەخت و ئەی ئەو کوڕانەی بە نیازی پڕۆسەی هاوسەرگیرین ئامۆژگاریتان دەکەم و ئەم پەندەم لەبیر نەکەن ڕەفتاری پێبکەن تا لە ژیاندا بەختەوەر بن. هەر کام لە ئێوە پێویستە لە ژیانی هاوسەرگیری و خۆشەویستی و پاکی و چاکەدا لەوانیتر پێشی بگرن، چونکوو تەنیا بەمشێوەیە دەتوانن ژیانێکی پڕ لەبەختەوەری دەستەبەر بکەن.
بە پێی دەقەکانی ئاڤێستا ئاهوورامەزدا هەم ڕوانگەی دایکی هەیە و دەم باوکی.
گەورەیی پێگەی ژن لە ئایینی زەردەشتی دا لێرەوە دەرکەوێت کە لە حەوت ئەمشاسپەندی ئایینی زەردەشتی، سێ ئەمشاسپەند وەک نێرینە و سێ ئەشاسپەندی تر وەک مێینە و ئەویتریان نە نێرینیە نە مێینە ناویان لێبراوە کە بریتین لە:
ئەمشاسپەندی یەکەم هۆرموز بەمانای سەروەری زانا
سێ ئەمشاسپەندی نێرینە بریتین لە:
یەکەم – وهوومەن یان بەهمەن بە مانای ژیری
دووەم – ئەشاوەهیشتا یان ئۆردیبەهشت بە مانای ڕاستی
سێیەم- خشتروییریە یان شەهریوەر بە مانای بەهێزی
هەروەها سێ ئەمشاسپەندی تر کە مێینەن بریتین لە:
چووارەم – سپێندرامۆزد یان ئێسفەند بە مانای ئەوین وپاکی
پێنجەم – ئۆروتات یان خۆرداد بە مانای پێگەیشتوویی
شەشەم – ئۆمرتات یان ئەمۆرداد بەمانای نەمری
بە پێی دەقە پەهلەویەکان “میهر” یەکێک لە ئیزەدەکان مێ بووە کە بە شێوەی ژنی میهر هەبووە و دوواتر هێمای پیاوانەی پەیدا کردووە.
بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە مافەکان ژن و پیاو پێویستە گرنگیەکی زۆر بدرێتە گوتەکانی(گاتا) زەردەشت و شرۆڤەیان بۆ بکرێت و لە هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ دەربڕینی بۆچوونە کەسێیەکان خۆمان بەدوور بگرین. زەردەست لە گوتەکانیدا ژن و پیاو بە شێوەیەکی هاوتەریب بە مۆخاتەب دەگرێت و لە هەندێک لە گوتەکانیدا لە پێشدا بانگ لە ژنان دەکات. بۆ وێنە لە بەندی 10ی یەسنای 46دا هاتووە:
” ئەی خۆدای زانا، لەگەل ئەو ژنان و پیاوانەی لەم جیهانەدا بۆ ئەو فەرمانانەی تۆ داتناوە هەنگاو دەنین و لەگەل ئەوان لە سنوورەکانی ڕزگاری دەرباز دەبم”. (3)
یان ئەم وتەی دەستپێکی نوێژی “یێنگە هاتام”(Yenghe Hàtàm) لە یەسنای 27دا:
یێنگە هاتام(Yenghe Hàtàm) : واتە بەیانی ئاهوورامەزدا ئاگای لەو ژنان و پیاوانە دەبێت ستایشی ئەو دەکەن، سڵاو ئاراستەی ئەو ژن و پیاوانە دەکەین بە هۆی دروستکاری و ئیمانداریان. یێنگە هاتام ئاماژە بە بەرابەر بوونی ژن و پیاو لە ئایینی زەردەشتی دا دەکات و هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە تەنیا باشی و یارمەتیدان کەسانیترە کە دەتوانێت ببێتە هۆکاری لەپێش بوونی مرۆڤەکان نەک پیاو یان ژن بوونی ئەو مرۆڤە.
Yenghe. Hàtàm. Aat.yesne.paiti.vangho…
Mazdà. Ahuro. vaethà. ashàt. hachà…
Yàonghàm-chà tàns-chà tàos-chà yazamaide.
Anahita
بێگومان ئاهوورامەزدا ئەو ژن و پیاوانەی لە ڕووی ڕاستیەوە کار دەکەن لە بەرانبەر پەرستش و خزمەتەکانیان باشتر دەناسێت. ئێمەش ستایشی ئاوەها ژن و پیاوگەلێک دەکەین.
یان لە یەسنای 29 بەندی 3 دا هاتووە:
ئێستا ستایشتی گیانی پیاوان و ژنانی پاک دەکەم کە بۆ سەرخستنی ڕاستی لە تێکۆشاندان و بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
لە یەسنای 41 بەندی 2 بەشێوەیەکی زۆر ئاشکرا باس لە بەرابەری تەواوی مافی ژن و پیاو لە هەردوو جیهانی ماددی و مینەوەی دەکات بەمشێوەیە:
دەبێت کە فەرمانڕەوای باش جا پیاو بێت یان ژن لە هەردوو ژیاندا فەرمانڕەوای ئێمە بکات.
کەواتە ژنان نە تەنیا لە بەردەم خۆدا بەرابەرن لەگەل پیاوان، بەڵکوو لە بواری ڕابەرایەتی کردندا چ لە جیهان مادی چ لە جیهانی مینەوەی خاوەن پێگەیەکی یەکسانن.
بەرپرسیاریەتی ژنان لە بڵاوە پێکردنی زانستدا هەر وەک پیاوانە؛ لە یەسنا 35 بەندی 6دا هاتووە:
ئەو شتەی ژن یان پیاواێک بە ڕاست و باسی دەزانێت، نەک تەنیا پێویستە بەکاری بێنێت بەڵکوو ئەرکی سەرشانیەتی تا کەسانیتریش ئاگادار بکاتەوە بە مەبەستی بەکار هێنانیان.
ئەمە لەکاتێکدا لە یونان، ڕۆما،چین، سومەر، بابل، هێند و میسری کۆندا؛ ژنان خاوەن مافی کۆمەڵایەتی نەبوون و لە ناو ماڵ و کۆمەڵگەدا خاوەن مافێکی ئەوتۆ نەبوون و بەردەوام پاشکۆی پیاو بوون بەڵام لە دیرۆکی کۆنی کورداندا دەردەکەوێت کە ژنان هاوتەریبی پیاوان لەسەرجەم مافە کۆمەڵەیەتیەکان بەهرەمەند بوون.
لە یونانی کۆن کە لانکی ئازادی شارستانیەتی مرۆڤ ناسراوە ژن هیچ پێگەیەکی نەبووە، لە ماڵی باوک و لە ماڵی هاوسەر وەک کۆیلە و خزمەتکارێک بووە. باوک لە کاتی بەشوودانیدا هیچ بایەخێکی بۆ ڕای کچ دانەناوە و وەک باو بووە هیچ کچێک مافی ئەوەی نەبوو لە چارەنووسی خۆیدا بڕیاردەر بێت. لە هیندوستان و میسر وزۆرێکتر لە هەرێمەکانیتر پێگەی ژن هاوشێوە بووە.
بەڵام بەسەرنجدان بە بەشێکی زۆر لە گوتەکان(گاتا) و پەیڤەکانی زەردەشت کە بەیادگار بۆمان ماوەتەوە و کۆنترین بەشی گوتەکانی پێغەمبەر زەردەشتە؛ بە ڕوونی ئەندیشە و بۆچوونەکانی سەبارەت بە هاوسەرگیری و ئیرادە و ئازادی کچان لە هەڵبژراندی هاوژینی خۆیان دەردەکەوێت.
ئیرادەی ژنان و کچان چ تا ئەو کاتە لە ماڵی باوک بوون و چ کاتێک ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە سەربەخۆ بووە و لە ڕووی ژیری و ڕاستییەکانەوە تووانای ئەوەیان بووە ڕاستی خۆیان بسەپێنن.
لە ئایینی زەردەشتی دا ڕۆژێک لە پاڵ ڕێوڕەسم و جەژنەکانیتر ڕۆژێکیش لە ساڵدا بە ناوی ڕۆژی ژن دەستنیشانکراوە؛ جەژنی ئێسفەندگان (ڕەشەمە) یان “جەژنی ڕۆژی ژنان” ڕۆژی سپەندارمز لە مانگی ئێسفەند کە دەکاتە 20ی مانگی ڕەشەمە ئەم جەژنە بەڕێوە دەچێت. ئێسفەند یان سپەندارمز لە ئاڤێستا وەک” سپەنتە ئارمەیتی” هاتووە، بە مانای لەخۆبوردوویی و خۆڕاگری. سپەنتە ئارمەیتی ناوی یەکێکە لە ئامشاسپەندان. ئامشاسپەند سپەنتە ئارمەیتی ڕۆڵی پاسەوانی زەمینە و بەو پێیەی کە زەمین وەک ژنان لە ژیانی مرۆڤەکاندا ڕۆلی زاووزێ و بەردانە، جەژنی ئێسفەندگان بۆ ڕێزگرتن لە ژنان بەڕێوە چووە. لە ڕابردوودا لەو ڕۆژەدا ژنانی کورد جل و بەرگی نوێیان لەبەر کردووە و لە لایەن کۆمەڵگەوە ڕێزیان لێگیراوە و لە لایەن هاوژینەکانیانەوە خەڵات کراون، ژنان لەو ڕۆژەدا هیچ چەشنە کارێک ئەنجام نادەن و پیاوان و کوڕەکانیان کارەکانیان بۆ ڕادەپەڕێنن. ئێستاکەش زەردەشتیەکان ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی ژن و دایکی زەردەشتی ناودێر دەکەن.
Taqe Bostan – High-relief of Anahita، Khosro II، Ahura Mazda
بە پێی یاساکانی هاوسەرگیری لە ئایینی زەردەشتی دا لە یەک کاتدا ژن یان پیاو تەنیا دەتوانێت هاوسەرێکی هەبێت و هاوسەرگیری بە شێوەی کاتی بوونی نییە و ئەو پڕۆسەیە هەمیشەیی و تا کۆتایی ژیانە. مەگەر بە هۆکارێکی دیاریکراوە کە لە ئایین نامەی باری کەسیەتی زەردەشتیەکاندا ئاماژەی پێکرابێت.
هەروەها هاوسەرگیری پێش گەیشتنە تەمەنی یاسایی(بلووغ) وەک کارێکی ناشیاو زانراوە و باوک و دایک ئەرکدار کراون کە گوشار نەخەنە سەر منداڵەکانیان بۆ هاوسەرگیری و بە پێچەوانەوە ئەوە تاوانبارن. لە گوتەکانی زەردەشت دا ئاماژە کراوە بە ئازادی ژنان و پارێزراوی مافەکانیان بە تایبەتی مافی سەربەخۆیی ئیرادە و پێداگری لەسەر ئازادی هەڵبژاردن کراوەتەوە.
لە دیرۆکی کوردان دا پرۆسەی هاوسەرگیری تەنیا بەمەبەستی جەستەیی و ڕەگەزی (Gender) نەبووە. بەڵکوو ئامانجێکی باڵا هەبووە لەوکارە. ئەو ئامانجە فەراهەم کردنی بواری پێشکەوتنی مەعنەوەی و سەرخستنی چاکە بووە بەسەر خراپیدا. کەوابوو هاوسەرگیری لە ئایینی زەردەشتی دا کردەوەیەکی پیرۆزە و جێی ڕێزە و لە هەرچەشنە سووکایەتی و هەڵاواردن و نابەرابەریەک بەدوورە.
جمیز دارمستەتەر(4) “James Darmesteter” سەبارەت بە سەردەمی ساسانیەکان دەڵێت: ئەو سەردەمە نە تەنیا لە مێژووی ساسانیان بەڵکوو لە مێژووی دنیادا خاوەن گرنگیەکی تایبەتە. بە گوێرەی کارنامەی ئەردەشێر بابەکان (5) کەسایەتی ژن لە هەمان دەستپێکی دەسەڵاتداری ساسانیان ڕێزی لێگیراوە؛ و هیچ کەس تەنانەت پاشا نەیتوانیوە بە خواستی خۆی ژنێک ئازار بدات یان سووکایەتی پێبکات. دایکی شاپووری دووەم نزیکەی 20 ساڵ پێش هاتنە دنیای کوڕەکەی واتە شاپوور تا کاتێک ئەو گەشتە تەمەنی یاسایی؛ کاروباری دەسەڵاتداری لەگەل مووبەدەکان بەڕێوە بردووە.
کریستیان بارتولومه (6) “Christian Bartholomae” ڕۆژهەڵات ناسی ئاڵمانی لە پرتووکی” مافی ژن لەسەردەم ساسانی” دەڵێت: کچ لەهەڵبژاردنی هاوسەر دا ئازاد بووە و ناچار نەکراوە مێرد بە پیاوێک بکات کە باوکی پێشنیاری بکات و باوکیش مافی ئەوەی نەبووە کە کچەکەی لە میرات بێبەش بکات یان سزایەکیتری بۆ دیاری بکات.
لە بەشی 19ی پرتووکی ماتیگان هەزار دەستان لە بەندەکانی 3 و 4 دا هاتووە: ناتوانرێت کچان ناچار بکرێن بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری یان لە بەندی 29 لە بەشی 28ی هەمان پرتووک دا هاتووە: کچان و کوڕان لە دانەوەی قەرز باوک و دایکی کۆچکردوویان شەریکن.
بە پێی یاساکانی ئاڤێستا (7)
1. ژن مافی موڵکداری هەبووە و تووانیویەتی سامانی خۆی سەربەخو بەڕێوە ببات.
2. ژن تووانیویەتی سەرپەرەشتی بنەماڵە بێت و مافی پەروەردەی منداڵەکانی هەبووە
3. ژن تووانیویەتی بە پێی یاسا بە جێی هاوسەرەکەی لە دادگاکاندا بەشداری بکات و بە ناوی هاوسەرەوە بەرگری بکات(لەئەگەری نەخۆشی هاسەردا)
4. ژن مافی ئەوەی هەبووە لای دادوەر شکات لە هاوسەرەکەی بکات و داوای سزادانی بکات.
5. پیاو مافی ئەوەی نەبووە بێ ڕەزامەندی ژنەکەی، کچەکەی بە شوو بدات
6. لە دادگا شایەتی دانی ژن فەرمی بووە.
7. ژن مافی هەبووە ببێتە دادوەر یان پارێزەر.
8. ژن تووانیویەتی وەک خاوەن میرات وەسیەت بکات بۆ سەرجەم سەروەت و سامانی خۆی.
هەر دوو ئیزەد میترا و ئاناهیتا، پێش هاتنی ئایینی زەردەشتی لە ئیزەدە بەهێزەکانی کوردان لەسەردەمی پێش زەردەشت دا بوون و دوواتریش بە هۆی ئەو ڕێز و پێگە جەماوەریەی هەیانبووە لە لایەن باوەڕمەندانی زەدەشتی قبووڵ ئەکرێن و وەکوو دوو ڕۆخساری شایستەی ڕێز و حۆرمەت لە پانتایی ئایینی زەردەشت دا جێیان بۆ تەرخان دەکرێت. کەوابوو تەنیا ڕێز بۆ ژنە دەبێتە هۆکاری ئەوەی میترا و ئاناهیتا لە ناو ئایینی زەردەشتی دا جێگیر ببن.
دووای زەردەشت بە هۆکارگەلێکی زۆر لە سەردەمی ساسانیەکان ئەو هاوسەنگیە تێکچوو و پێگەی کۆمەڵایەتی ژن و مافەکانیان بەرەو هەڵدێر چوو و بەداخەوە چیتر ژنان ئەو پێگەی پێشڕەویەی خۆیان نەماو، هەرچەندە لەسەردەمی ساسانیەکاندا دوو ژن وەک شای ساسانی دەسەڵاتیان گرتە دەست. بەڵام لەو سەردەمە بەدوواوە تا ئێستا ژن لە کوردستان نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی ئەو پێگەیەی کە پێش ساسانیەکان هەیبو.
بە ئاوڕدانەوەیەک لە دیرۆکی کورد و ئەو داب و نەریتانەی لە کوردستان جێگیر بوون، دەردەکەوێت پێگەی ژنی کورد لە بە درێژایی مێژوو، پێگەیەکی جێی ڕێز بووە و پاش هاتنی بیر و ئایدیای دەرەکی و کۆبوونەوەی دەسەڵاتدا لە ناوەندەکانی دەسەڵاتدا پێگەی ژن لەو هەرێمانەی کوردی تێدا ژیاوە لاواز بووە و پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بووەتە پاشکۆی دەسەڵاتدارەکان و بیرە دەرەکییەکان.

ئەم بابەتە 5,494 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | دەزگای دۆستایەتی ئیسرائیل کورد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 18-09-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-09-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5,494 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.134 KB 18-09-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا

ڕۆژەڤ
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
10-10-2011
هاوڕێ باخەوان
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
18-12-2011
هاوڕێ باخەوان
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان فەرمانگەکان - جۆری ڕێکخراو - حوکومی فەرمانگەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان فەرمانگەکان - وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم) - وه‌زارەتی کاره‌با فەرمانگەکان - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - نەتەوە - کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!