پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتووک PDF 19,304
فایلی پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
بنچینەکانی زمانی کوردی لە ئەرشیفی شمشارەدا
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بنچینەکانی زمانی کوردی لە ئەرشیفی شمشارەدا

بنچینەکانی زمانی کوردی لە ئەرشیفی شمشارەدا
ڕەسوڵ بۆسکێنی:

زمانی کوردی بەدرێژایی مێژوو خاوەنێکی دەسەڵاتدار و دڵسۆزی نەبووە، تا بەتەنگیەوەبێ‌ و پێی ڕابگا و خەمخۆری ڕاستەقینەی بێت، لەدوای نەمانی مادەکانیش نەتەوەی کورد دەوڵەت و دەسەڵاتی سیاسی سەربەخۆی نەبووە، تاکو لەخەمی زمانەکەی دابێت و خزمەتی بکات، یاوەک زمانی ڕەسمی لە وڵاتدا کاری پێ‌ بکات، یاخود وەک لایەنی ڕێزمانی و پاراستنی زمانی یەکگرتوو لەسەرانسەری وڵات دەکاری بێنێ‌، یان هەرنەبێ‌ بەهۆی بەکارهێنانی ئەدەبی و هونەری و ڕۆشنبیریەوە گەشە بکا، لەبەر ئەوە زمانی کوردی خۆڕسکانە وەک لێڕەوار و دارستانی سروشتی چیاکانی کوردستان هەر لەخۆیانەوە پشت بەستوو بەهێز و توانای خۆیان بەرگەی تەنگژە و نەهامەتیەکانی ڕۆژگاریان گرتووە، لەبەرامبەر ڕووداوی تاڵ و ناخۆشدابەرەوپێش و بەرەوپاشیان بردووە، بێ‌ پەرژین و باخەوان نەپاچەکۆڵە و دەستەبژار کراوە، نەپاسەوانی و دەستباری گیراوە، تا لەکەوتن ڕاست بکرێتەوە، بێ‌ ئەوەی کەس خۆی تێگەیاندبێ‌، خۆڕسکانە گەیشتۆتە ئەم ڕۆژگارە، تائێستاش وەکو شاکار و جێی شانازی نەتەوەی کورد ماوەتەوە.
چوونەتەسەر هەوای ئەوان
سەرەڕای ئەوەی دوژمنان و نەیارانی نەتەوەی کورد هەمیشە هەوڵی هەڵپەرداوتن و لک و پۆپ کردن و لەناوبردنیان داوە، هەر نەبێت لەلایەن نەتەوەکانی سەردەست زمانی کوردی کپ کراوە، بەسوک سەیرکراوە، وایان لەخەڵک گەیاندووە زمانی کوردی زمان نیە، بۆ خوێندن و نووسین و شێعر و ئەدەب و ئاخاوتن نابێت، بەداخەوە ڕۆشنبیران و زانایانی خۆشمان شەرمەزاری تانەی دوژمنان بوون و چوونەتەسەر هەوای ئەوان، گەورە نووسەر و زاناو خوێندەوارانی کورد کەمتر زمانی زگماکی خۆیان دەربڕیوە، شاکار و نووسینەکانی خۆیان بەزمانی بێگانە نووسیووە، بەڵام لەگەڵ هەڵکشانی ڕۆژگاردا زانا و نووسەر و خوێندەوارانی کورد ئەم ڕێچکەیان شکاندووە، ئاوڕیان لەزمانەکەی خۆیان داوەتەوە، شێعر و ئەدەبیان ڕاگەیاندووە، ئەگەرچی زۆریان لەسەر وەستاوە، تیر و توانجیان تێ‌ گیراوە، چون لەشێعر و ئەدەبدا بەکاریان هێناوە، یەکێکی وەک حەزرەتی نالی لەبەرامبەر تانەی نەیارانی دا ناچارە بڵێت:)کەس بەئەلفازم نەڵێ‌ خۆکوردییە خۆکردییە هەرکەسێ‌ نادان نەبێ‌ خۆی تالبی مەعنا دەکا)لەشوێنێکی تربەبێزاری و نیگەرانیەوە دەڵێت: (نالی حەریفی کەس نیە، ئیلف و ئەلیفی کەس نیە بەیتی ڕەدیفی کەس نیە، هەرزە نویسە، گەپ دەکا) بەم شێوەیە ئەم زمانە شیرنە پێ‌ بەپێی ڕۆژگارلەسەر دەستی خەمخۆرانی گەشەی کردووە تاکو گەیشتۆتە ئەم سەردەمە، ئێستاش وا تازەبەتازە بۆ خۆمان خەریکین بەدڵخواستی نەیارانمان زمانەکەمان خستووەتە بەردەم پەڕەی هەللاجی سیاسەت و خەریکە زمانەکەمان پەڕە پەڕە و وێران دەکەین.
جێگای نیگەرانیە لەڕابردوودا زمانی کوردی زۆر کەمی دەربارە نووسراوە، کەس زانانێ‌ بەرلە هەزار ساڵ زمانی ئاخاوتنی کوردی چۆن بووە، بەچ شێوازێک دەربڕاوە، فەرهەنگی وشەکانی چەند بووە، ژمارەی پیتەکانی چەندبووە، چەند شێوەزاری هەبووە، شێوەزارەکان چۆن دروست بوون، کامەیان باڵادەست بووە و بۆچی ئاوالێک دوور کەوتوونەتەوە، ئایا شێوەی ڕێزمانی کوردی چۆن بووە و دواتر چی بەسەرهات و لەکام هەڵدێری زەمانەوە خلۆربووەوە بۆ پێدەشتی زمانناسی ئەم سەردەمە.
زیانێکی لەبن نەهاتووە
پچڕانی پاشماوەی زمانی ئاڤێستا و زەردەشت و زمانی ڕەسمی مادەکان زیانێکی لەبن نەهاتووە، پەیوەست کردن و بەستنەوەی ڕابردوو بەئێستای زمانەکەمان کارێکی سەخت و دژوارە، ئەو بەڵگە زانستیانەی لەبەر دەست دان بەشی ئەوە ناکەن بۆ گرێدانەوەی زمانی ئێستا بەڕابردوو، دەبێ‌ مردەوەژیان زیندووکەینەوە و سەرەداوی پەیوەندی ئێستا و ئەوسا تێک کەینەوە، لەبەر ئاوێنەی مێژوو هۆکار و شێوەی گۆڕانکاریەکان بخوێنیەوە و لێی وردبینەوە تا ئاستێکی باوەڕهێن هەوڵ بدەین بۆ گەشەکردنی زمانەکەمان.
هەرچەندە گرێدانەوەی ئێستای زمانی کوردی بەڕابردوو کارێکی هەروا ئاسان و بێ‌ ماندووبوون نیە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا پڕکردنەوەی کەلەبەری زانستی زمانناسی پەیوەستە بەکاری شوێنەوارناسانی مێژوو، زانیاری ڕووداوەکانی کوردستان دۆزینەوەی شێوەی نووسین و ئاخاوتنی زمانی کوردی لەم ڕێگایەوە بزانرێ‌، دەبێ‌ شوێنەواری ڕابردووی مێژووی کورد لەژێر خاکی کوردستان دەربهێنرێ‌، ئەوەی لەکتێبە شڕ و پەڕپوتەکاندا دەستمان نەکەوتووە لە پاشماوەی شوێنەوار و لەوحە نووسراوەکانی ژێر زەوی کوردستان دەری بێنینەوە، بیخوێنیەوە، تێیان ڕامێنین، لەبەریەکیان ڕاگرین و بنچینەکانی ڕابردووی زمانی خۆمانی لێ‌ هەڵێنجین.
من پێم وانیە ئەگەر زمان بنچینەی کۆنی نەبێ‌ کابە کەچ دەبێ‌، ئەگەر زمانەکەمان بەسەردەمی کۆن پەیوەست نەکەین قیامەت ڕادەبێ‌ و کارمان سەرناگرێ‌، بەڵام مادام لەتوانادا هەیە و کەرەستەی پێویست بەڵێکۆڵینەوە لەبەر دەستدان، پێویستە قۆڵی لێ‌ هەڵماڵین و بەڕیشەی زمانەکەماندا ڕۆچینە خوارێ‌، وەک ئەوەی لەوەوپێش زانایانی شوێنەوار کاری زۆر گرنگیان ئەنجامداوە، بەدەرهێنانەوەی شوێنەواری ژێر خاکی کوردستان و ئاشکراکردنی نهێنی مێژووی ڕابردووی کوردستان و نەتەوەکانی تریش خرایە سەر زەوی و ڕووپەڕی کتێبان، بوونە زانیاری سەرەتایی بۆ لێکۆڵینەوەی زانایان و خوێندکارانی نەوەی نوێ‌، لەخوێندنگاکان بۆ خوێندن لەوانەکانی مێژوودا.
چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر
هەڵکەندن و پشکنینەکانی گردی (شمشارە) لەڕۆژهەڵاتی ڕانیە و نزیک زێی بچوک، لە مایسی 1957 نێردەیەکی دانیمارکی بەرپەرشتی هاوبەشی دەزگای کالیسمبێرگ و دەزگای پەرەپێدانی لێکۆڵینەوەی حکومەتی دانیمارک دەستی بەپشکنینی شوێنێک کردووە بەناوی گردی (شمشارە)، دەکەوێتە کەناری دەستە ڕاستی زێ‌ ی بچوک، هەشت کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕانیە و پێنج کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای دەربەندی ڕەمکان (گەلی سەنگەسەر) دوورە.
شمشارە یەکێک لە گرنگترین گردە شوێنەواریەکانی کوردستان و ئەرشیفێکی بزماری سەردەمێکی زۆر کۆنی تێدا دۆزراوەتەوە، بەهۆی دەقی نامەکانی ئەم گردە زۆر زانیاریمان لەبارەی دانیشتوان و کاری ڕامیاری و سەربازیان پێش نزیکەی چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر لەناوچەی ڕانیە و ناوچەکانی دراوسێی کۆبوونەوە.
هەڵگۆڵین و لێکۆڵینەوەکانی شمشارە بەرچاو ڕوونی لە سەردەمە کۆنەکان نزیک دەکەنەوە، دەتوانین بەهۆی ئەم هەڵکۆڵینەوانە لەبەشێک ڕۆژگاری ئەو سەردەمە ئاگادار بین، دەشتی ڕانیە مەیدانێکی زۆر لەبارە بۆ لێکۆڵینەوە لە شوێنەواری کوردستانی باشوور، پاشماوە دۆزراوەکانی ئەم گردانە بەڵگەن بۆ ئەوەی ئێرە هەرلە کۆنەوە ئاوەدان بووە، دەشێ‌ ئەو گردانە زانیاری زۆر ڕوون لەسەر ڕۆژگاری کەونارای سنوورەکە و پەیوەندی لەگەڵ سەردەمە کۆنەکانی سۆمەری و ئەکەدی و بابلی و ئاشووری بەدەست بخەن. ئەو هەڵێنجان و بەراوردانەی لەسەر بناغەی سەرچاوە نوسراوەکانەوە کراون و زانیاری تۆبۆگرافی گەڕیدەکانیش چەسپاندویانن، زۆر ئەنجامی جێ‌ بڕوایان لێ‌ کەوتۆتەوە، ئەمەش ڕاستە پشکنینی شوێنە مێژووییەکان (لەوەش باشتر دۆزینەوەی نوسراوەکان) کارێکی پێویستە بۆ سەلماندنی ئەو بردنەوە سەریەکەی مێژووی ڕووداوەکان و ساغ کردنەوەی زمانی کوردی و نووسینی ئەو سەردەمە.
ناوی (شوشاررا) بووە
ئەوەندە زانیاریەی ئێستا لەبەر دەست دان بەشی ئەوە ناکەن بتوانینمیکانیزمی (هەنگاو بە هەنگاو) ئەم جۆرە پەیوەندیە ڕوون بکەینەوە. لەگەڵ ئەوەشدا دۆزینەوەی هۆکارەکانی ئاخاوتن و نووسین کارێکی پێویستە بۆ دەستەبەر کردنی ئەم جۆرە ڕوون کردنەوە سەرەتاییە بۆ پەیوەندییەکانی ئێستا و ئەوسا.
ساغ کردنەوە و خوێندنەوەی سەرخشتەسورکراوە لێ‌ نووسراوەکانی شمشارە ئەوەی دەرخست گوند و ئاوایی و گردەدەستکردەکانی ناوچەکە لە نزیکەی چوار هەزار ساڵەوە لەگەڵ ئێستاگۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، هەر لەناوی (شمشارە)وە دەست پێ‌ بکەین، ئەو کاتە ناوی (شوشاررا) بووە، پایتەختی فەرمانڕەوایی دەشتی بیتوێن بووە، چەندین گوند و شوێنەواری دیکەش لەدەشتی بیتوێن و ناوچەی ڕانیە، هەر ئەو ناوانەیان هەبووە کە ئێستا هەیانە، گوندی (بۆسکێن)، ئەو کاتە ناوی (باسکین) بووە، گردێکی دەستکردی گەورە لەناوەڕاستی گوندەکە دایە، کەوتۆتە باکووری ڕۆژئاوای شمشارە، گوایە ئەو کاتە وەکو قەڵایەکی سەربازی بەکار هاتووە، لە گۆڤاری سۆمەر بەرگی 16ی ساڵی 1960 ل 15 نووسراوە گوندی (کامەریان) بە(شیمەرنی) ناوی هاتووە، زۆری دیکەی وەک (رانیە و تیتۆکە و شاورێ‌) و چەندانی تریش لەپاشماوەی ناوەکانی ئەو سەردەمەن، لەمەوە سەرنجمان بۆ ئەوە ڕادەکێشێ‌ دەگونجێ‌ زمانەکەش ئەوەندە گۆڕانی بەسەردا نەهاتبێ‌، یان لانی کەم هێشتا لێکچوونێکی نزیک لەیەکتر هەیە، ئەوە هەڵدەگرێ‌ لێیەوە بگەینە ئەو باوەڕەی ئەگەر کنە و پشکنینی باش و لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجام بدرێت لەوانەیە زانیاری زۆرمان لەسەر زمانی کوردی و ئاخاوتنی ئەو سەردەمە دەست بکەوێت، ئەمەش کارێکی گرنگە بۆ بەیەکەوە بەستنی زمانی ڕابردووی سەردەمی کۆن و ئێستای نەتەوەی کورد.
ئەوەش ڕوون بۆتەوە خشتەسورەکانی شمشارە کۆمەڵێک نامەن بۆ کوواری فەرمانڕەوای شوشاررا هاتوون، ئەو نووسینانەی لەسەر خشتەکان نووسراون، ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژگارە تۆمار کراوە، ئەرشیفی فەرهەنگێکی دەوڵەمەندی وشەی پێکهێناوە، دەکرێت لێکۆڵینەوەی وردی لەسەر بکرێت و بەراورد بکرێت، نووسینی دەقەکانی شمشارە بەزمانی خووری نووسراون لەگەڵ فەرهەنگی ئێستای زمانی کوردی بەراورد بکرێن و توێژینەوەی وردیان لەسەر بکرێت، لەلادێڕی نووسینەکاندا دەکرێت شێوەی زمانی کوردی ئێستای تێدا بدۆزینەوە، هیچ بەدووری نازانم زمانی خووری یەک جۆر زمان یان زاراوەی نزیک لە زمانی ئێستا بێت، بەهەندێک گۆڕانکاریکەبەهۆی بەرداشی زەمانەوە ڕووی دابێ‌، نووسینی سەر خشتە سوورەکانی شمشارە بە خەتی مێخی نووسراون، بۆ خەتی لاتینی گۆڕاون و بەزمانی ئینگلیزی وەرگێڕاون، (زمانی ئەم جۆرە دەقانە لەگەڵ فەرمانبەر و پاشایۆکەکانی ڕۆژهەڵات دەستی پێ‌ کردووە، زمانی ئەکەدییە، بەڵام ئەم دەقانە لەڕووی ڕێزمان و ڕێنووسیانەوە بەزۆری سیمای دیالێکتیان پێوە دیارە، پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد هەیە) ئەگەر توێژینەوەی وردیان لەسەر بکرێت و ساغ بکرێنەوە زانیاری زۆر بەدەستەوە دەدەن، ئەمە خزمەتێکی گەورەیە بەزمانی کوردی، سەرەڕای ساغ بوونەوەی زمانەکەمان، ئەوەش دەچەسپێنین نەتەوەی کورد و خووری هەریەکن، یاخود خووریەکان لکێک یا هۆزێکی نەتەوەی کورد بوون.
نامەکەت کەبۆت ناردووم
من شارەزای زمانی خووری و پسپۆڕی شوێنەوارناسی نیم، وەک خولیا و تێڕامان بەهۆی نزیکی و وردبوونەوەم لەم بابەتە باوەڕم وایە ئەو ڕستانەی لەسەر خشتە سوورەکانی شمشارە نووسراون، پشت بەست بەڕای شارەزایان کە زمانی ناوچەیی خووریەکان بووە، دەبێ‌ لێک نزیکیەک لەگەڵ زمانی ئەمڕۆ هەبێت، هەروەک لە ژمارە (13)ی گۆڤاری (سۆمەر)ی ساڵی 1957 لە گووتاری پڕۆفیسۆر ج. لیسۆ سەرۆکی تیمی پشکنینی خشتەسوورەکانی شمشارە ئەم ڕستەیە بەنووسینی لاتینی دەخوێنینەوە، ڕستەکە بەزمانی خووری یە:) tuppakasatusabilam) واتای ڕستەکەش بەزمانی ئینگلیزی بەم جۆرەیە لە گوتارەکەدا تۆمار کراوە) Your letter which You sent me) واتای ڕستەکە بەکوردی ئەمەیە(نامەکەت کەبۆت ناردووم).
هەروەهالەلاپەڕە (62) ی کتێبی (خشتەکانی شمشارە) لەنامەی ژمارە SH.878 بۆ کوواری فەرمانڕەوای شمشارە هاتووە:) tu-pu-kasatu-sa-bi-lam es- me (واتای ڕستەکە بەکوردی (نامەکەتم بیست کە بۆت ناردبووم)، لەم ڕستانەدا نووسینەکە بەزمانی خووری یە بەوردبوونەوە لە دووبارە بوونەوەی کە دوو جاران وشەی tu هاتووە، هەمان وشەی (توو)ی زمانی کوردی ئێستایە، لەکۆتایی ڕستەکە پیتی m هەیە، ئەویش ڕاناوی کەسی یەکەمی تاکە لە کوردی ئێستادا، بۆ هەمان مەبەست لەلاپەڕە (83)ی کتێبی(خشتەکانی شمشارە)دا لەنامەی ژمارە SH.876 بەزمانی خووری ڕستەی (um- ma E-te-el-lum-ma (واتا (بەمە ئاگادارت دەمەوە)، ئەمەش ئەوەدەگەیەنێ‌ بەدووبارە هاتنی پیتی m واتای ڕاناوی کەسی یەکەمی تاکە لە کوردی ئێستادا.
بەبڕوای مامۆستا مەسعوود محەمەد وشەی sabila ئەویش (سپارد، ڕاسپارد)ی ئێستای کوردی خۆمانە، بێ‌ گومان ئەگەر شارەزایان و پسپۆڕانی ئەو بوارە توێژینەوەی وردی لەسەر بکەن، دڵنیام زۆر گەوهەری نهێنی زمانی کوردی لەم ئەرشیفەی شمشارەدا ئاشکرا دەبن کەخزمەتێکی گەورە بەزمانەکەمان دەکەن.
بەساغ کردنەوە و سەلماندنی ئەوەی زمانی خووری کۆن هەمان زمانی کوردی ئێستایە، یان لێکچوونێکی تاڕادەیەک لێک نزیک لەنێوانیان دا هەیە، ئەوە خزمەتێکی گەورە بەزمانی شیرینی کوردی دەکرێت، ڕاستەوخۆش ڕیشەی زمانەکەمان 2000 ساڵ بەرلەزاین دەبەینەوە قوڵایی مێژوو.
لەئەنجامی کنە و پشکنینی گردی شمشارە ئەرشیفێکی شوێنەواری پڕ بەرەکەتمان دەستکەوتووە، بەشێکی مێژووی ناوچەکە ڕوون دەکاتەوە لە ڕووی سەربازی، کۆمەڵایەتی، ئاینی، هونەری، گڵێنەسازی و زۆر بواری تری ئەو سەردەمە کەبەنەزانراوی ماونەتەوە، مێژووی دەشتی بیتوێن و ناوچەکە و کوردستان و وڵاتە دراوسێکان و ئەو شوێنانەی پەیوەندیان پێوەی هەبووە ڕوون دەکاتەوە، ئینجا ئەگەر تەواوی ناوچەکە و کوردستان پشکنینی بۆ بکرێت و بەوردی توێژینەوەی لەسەر بکرێت و ساغ بکرێتەوە، بێ‌ گومان بەرهەمێکی مشە و زانیاری فرەمان دەست دەکەوێت، بەمەش باشتر دەتوانین سۆراخی ڕابردووی زمانە شیرنەکەمان بکەین.
سەردەمی زەردەشت و پێش تریش
هەرچەندە ئومێدی هەڵکۆڵین کارێکی لەسەرخۆ و ماندووکەر و پڕ چاوەڕوانیە، ئەگەر بشبێ‌ کات و مانگ و ساڵی زۆری دەوێ‌، تا بەرهەمی ئەو هەوڵ و تەقەلایە دێتە بەردەست و لێیان دەکۆڵرێتەوە و دەبنە کەرەستەی دەستخستنی بنچینەی زمانی کوردی و لەزانستی زمانناسی دا بەکاردەهێنرێن سەبری ئەیوبی دەوێ‌، بەڵام هیچ نەتەوەیەکی ژیری سەر پشتی ئەم زەویە بێ‌ خەم و دەستەوئەژنۆ بەرامبەر خزمەت کردنی زمانەکەی بێباک دانەنیشتووە، بەهۆی نەبوونی یا کەمی زانیاری لەخزمەت کردنی زمانەکەی کۆڵی دابێ‌. ئەگەر بەم پێودانگە بێت زانایانی جیهان لەبەر کەمی یان نەبوونی زانیاری هەوڵ و ماندووبوونیان نەدەخستەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەتەواوی زانستەکاندا.
هەموومان دەزانین کاتێ‌ دەنگۆی تازە و مزگێنی ڕوون کردنەوە لەسەر زمانی کوردی بڵاودەبێتەوە کە مێژووی زمانەکەمان لەپێش زەردەشتەوە تاکو ئەمڕۆ لەڕێی هەوڵی زانستکارانەی خۆیەتی، ئەوەش بنج و بناوانێکی هێندە دڵخۆشکەری نەبووە لەگۆڕەپانی دڵنیایی دا پاڵی لێ‌ بدەینەوە، دیارە دۆزینەوەی سەرەداوی پەیوەندی زمانی کوردی کۆن و زاراوەکانی ئێستا مایەی شانازی و جێگای دەستخۆشیە.
دیارە من ئەوە دەزانم زاراوەکانی ئێستای زمانی کوردی هەروا بەڕاستەشەقامی خۆڕسکدا ناگەنەوە سەردەمی زەردەشت و پێش تریش، ئەوەش دەزانم بردنەوەسەریەکی مێژووی چوار هەزار ساڵی هەریەک لە زانستەکان و بەتایبەت ساغ کردنەوەی بنچینەکانی زمان و زانستی زمانناسی هەوڵی تاکەکەس و دەستە و گروپ و کاری ساڵ و دوو ساڵ نیە، بەڵام پێویستە هەمیشە لە هەوڵ و تێکۆشان دابین لە بردنەوە سەریەکی ڕووداوەکانی ڕابردوو بۆ گرێدانەوەی سەردەمەکان و خزمەت کردنی نەتەوەکەمان بەگەشەپێدانی تەواوی زانستەکانی دیکە بەتایبەت زانستی زمانی کوردی، وەستان و بێ‌ خەمی زیانێکە لەخۆمان و نەتەوە و زمانەکەمان دەکەوێ‌.
ئەم بابەتە 5,422 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ڕانیە (راپەڕین)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 21-09-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 21-09-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5,422 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.134 KB 21-09-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتووک PDF 19,304
فایلی پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!