گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #گۆرەتوو# لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر#ی پارێزگای #هەولێر#، #باشووری کوردستان#.
گوندەکە وەک سەیرانگایە و بووەتە شوێنێکی گەشتیارەی، دەکەوێتە شارۆچکەی مێرگەسۆر کە نزیکەی (22) کم لە باشووری خۆرهەڵاتی بارزانەوەدوورە، دەکەوێتە سەر ڕووباری ڕێزان و جامە لەسەر ڕێگای مەزارگەی (#مەلا مستەفا بارزانی#) . بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا (1200) مەتر بەرزە وە لە هاوین ئاو و هەوایەکی خۆشی هەیە هاووڵاتییان بۆ گەشت کردن و مەلەوانی ڕووی تێ دەکەن.[1]