بەهۆی بەرزی لوتکەی هەڵگورد و پانی و فراوانی قەدپاڵەکانی هەڵگورد، لە هەرچواردەوریدا کۆمەڵێک گۆماو هەیە، ئاوی گۆماوەکان سارد و سازگارە، شوێنی هەندێک لە گۆماوەکان و دەوروبەریان بۆ پشوودان و گەشتوگوزار لەبار و گونجاوە. هەروەها مێرگی هەمیشە سەوز و کانییاوی سازگار و جۆگە وجۆباری سەرنجڕاکێش دەبینرێت. سەرجەم ئەمانە و نزمی پلەی گەرمی بۆ خوار 25پلە لە هاوین، شوێنەکەیان کردووەتە شوێنێکی سرووشت جوان. هەندێک لە گۆماوەکان: (گۆمی سەرنشێوە و گۆمی سویلێ، دەکەونە دامێنی ڕۆژهەڵاتی هەڵگورد. گۆمی چل دار، دەکەوێتە ناوقەدی ڕۆژهەڵاتی هەڵگورد. گۆمی بێرمە سارد، دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژاوای هەڵگورد، کۆمەڵێک مێرگ و سەوزای لە دەوروبەریدا هەیە. چەند گۆماوێکی بچوکیش لە ڕۆژهەڵات هەیە، وەک میوەبان، باسکە پیواز، زێرینخان).[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 5,567 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!