- کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمرۆوە تۆپخانەکانی سوپای تورک لە سەربازگەکانی چەلێ لەودیوی باکووری کوردستانەوە، گوندەکانی زەلێ، کۆکە، بیوە، هیتیتێ و شێنیێی سەربە هەرێمی ئاواشین لەسەر سنووری باشووری کوردستان تۆپباران دەکەن.
- پۆلیسی تورک، بە فیشەک و بۆمبی گازی هێرشی کردە سەر هاوڵاتیان و بەوهۆیەوە لە پارکی خەلیل ئیبراهیم ئۆرچو، منداڵێک بە ناوی بەرات گوزەل شەهیدبوو.
- هێزەکانی دەوڵەتی تورک جارێکی تر هێرشیانکردە سەر گۆڕستانی شەهیدانی گەریلا لە باکوری کوردستان، ئەمجارەیان هێزی تایبەت و سەربازان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێرشیانکردە سەر گۆڕستانی خەرزان لە سەر ڕێگای هەرێمی بەدلیس – خیزان و بە حەفارەوە و شۆفڵ گۆڕستانەکەیان تێکدا.