گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #دەربەندیخان# لە پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.
گوندی بیرکێ: یەکێکە لە گوندەکانی کوردستان کە لە مێژە خەڵکی تێدا دەژی و نیشتەجێ بوون. ئەم گوندە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری #دەربەندیخان# بەنزیکەی (10) کیلۆ مەترێک لەسەر ڕێگای گشتی دەربەندیخان-#سلێمانی#یەو دەشکەوێتە باشووری ڕۆژاوای دەشتی #شارەزوور# و ڕۆژاوای دەریاچەی دەربەندیخان، ناوی گوندەکە ناوێکی تورکییە وەک زۆرێک لە گوندەکانی کوردستان.. ناوەکەی لە 2 بڕگە پێک هاتووە (بیل + کێ) واتە بیلکێ بەڵام بەتێپەڕ بوونی کات، پیتی (ل) سواوە بۆ پیتی (ڕ) لەسەر زمان و ناوەکە گۆڕاوە بۆ (بیرکێ).
کە لە زمانی تورکی (بیل) واتە (1 یەک) وە (کێ) واتە (2 دوو) هەردوو ناوەکە پێکەوە مانای (یەک ودوو)دەگەیەنێت....بەشی ڕۆژاوای گوندەکە بە شاخی (#بەردەڕەش# و #بەرانان# و پاڵە سووتان) دەورە دراوە لەگەڵ چەند شاخ و بان و دەشتێکی تر...لە کۆندا دانیشتووانی ئەم گوندە بۆ پێداویستی و ساغ کردنەوەی بەرهەمەکانیان بە سواری وڵاغ هاتوچۆی شاری #هەڵەبجە# و سلێمانیان کردووە دوای درووستکردنی شاری دەربەندیخان هاتوچۆی ئەم شارەیان کردووە..چەند جارێک لەلایەن سوپای ڕژێمە یەک لە دوایەکەکانی ئێراقەوە سووتاوەو ڕووخێنراوە وەک ساڵی (1963_1987...هتد)
زۆربەی خاکی ئەم گوندە بە لەوەڕگاو داری سرووشتی داپۆشراوە بەتایبەت داری بەروو... سەرچاوەی ئاوی باشی هەیە وەک کانی و جۆگە و چەم و دەریاچەی دەربەندیخانیش کەدەکەوێتە خواری گوندەکەوە...خەڵکی گوند بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵ و بەشێکیش بە ڕاوە ماسییەوە خەریکن و بژێوی خۆیان و خێزانەکانیان دابین دەکەن. هەندێکیش هاتوچۆی شار دەکەن بۆ کار و دەوامکردن لە فەرمانگەکانی حکومەتدا...لەلایەن ڕابیتەی ئیسلامی کوردەوە مزگەوتێکی بۆ درووستکراوە...وە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دوای ڕاپەڕین پڕۆژەی کارەبای نیشتمانی بۆ ڕاکێشراوە و مۆلیدەیەکیش بۆ گوندەکە دراوە درووستکردنی قوتابخانە و پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە گەیەنراوەتە گوندەکە لەگەڵ پڕۆژەی ئاودێری بنکەی تەندرووستی بۆ کراوە ڕاگاو بانی بۆ کراوە....هتد....
گوندەکانی دراوسێی بریتین لە (قاشتی) لە باشووری ڕۆژاوایەوە لە ڕۆژاواوە گوندەکانی (فەقێ جنە و ناوتاق)ن لە باکووریەوە گوندی (سیارەیە) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی گوندی (عازەبان)ە لە ڕۆژهەڵاتیشەوە دەریاچەی دەربەندیخانە....دوای ڕاپەڕین نزیکەی (70) خێزانی تێدا بووە بەڵام بەهۆی کۆچ بۆ شار ئێستا (25) ماڵی لێیە..ئێستا بەهۆی پێدانی سولفەی گوندەکانەوە شێوازی خانووەکان گۆڕاون بۆ (غەربی) لە قووڕەوە...سوپاس بۆ خودا ڕۆژبەڕۆژ ژیان بەردەوامە لە گوندەکە و سەرتاسەلای کوردستانەکە.[1]