لەبارەی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و گرژییەکانی ئەمڕۆی شاری قەڵادزێ، بۆ تێکڕای دامودەزگای هەرێمی و ئەمنی و کارگێڕی و حزبییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێگە نەدەن گرژییەکان پەرە بستێنێت و شوێنەکانی تر بگرێتەوە و دەزگە پەیوەندیدارەکانیش دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو ڕێگەیەک بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بگرنە بەر.
ئەوانەیشی بەرپرسن لەم ڕووداوانە بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و خۆیان بەرپرسن لە ئەنجامی کردەوەکانیان.
مەسعوود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
09-10-2015