- شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش بەهێزێکی زۆرەوە لە گوندی بارێی سەربە شارۆچکەی شەنگال هێرشیانکردە سەر خاڵەکانی گەریلاکانی پەکەکە و یەپەگە، بەو هۆیەشەوە سێ گەریلاش شەهید بوون.
- سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان لە بازگەی پردێ - هەولێر ڕێگەی چوونە ژوورەوەی لێگیرا.
- دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کاربەدەستانی زیندانی شاری ورمێ هەشت بەندکراوی کوردیان بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدان بەسەر هەر هەشتیاندا جێبەجێکرا. ئەوانە بە تاوانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر گیرابوون.
- پارتی ڕێگری لە فەرمانبەران و پلەدارانی بزووتنەوەی گۆڕان کرد بچنە ناو وەزارەتی پێشمەرگەوە.
- لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی خۆپشاندانەکان لە سنووری دەڤەری ڕاپەڕین، 3 هاووڵاتی شەهید بوون و 51 کەسیش لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران بریندا بوون و لەلایەن خۆپیشاندەرانیشەوە چوار بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان سوتێنراون و 4 بارەگای تری پارتی و گۆڕان و یەکگرتوو بەردباران کراون.
- تیمی کەناڵی کوردسات نیوز لە بازگەی پردێ - هەولێر لەلایەن چەکدارانی بازگەکەوە سووکایەتییان پێکرا و تەقەیان بەسەرداکرا.
- سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ڕێگرییکردن لە سەرۆکی پەڕڵەمان بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی پارتی، هەڵەیەکی مێژووی سیاسی زۆر مەترسیدارە.
- مامۆستایان لەسەر شەقام مووچەیان وەرگرت.
- هێزێکی هاوبەش لە سوپای ئێراق و پێشمەرگە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مەبەستی ڕزگارکردنی نەینەوا و شاری موسڵ پێکهێنرا و بارەگاکەیان لە شارۆچکەی مەخموور دەبێت، بڕیاریشە تا 10 ڕۆژی تر تەواوی فەوجەکان بگەنە بارەگاکە بۆ خۆئامادەکردن.
- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هەشت چەکداری داعش-مان دەستگیرکردووە کە چواریان خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووەو چواریان دەستگیرکراون.
- بەڕێوەبەرێتی تەندرووستی کەرکووک ڕایگەیاند هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لەنێو دانیشتووانی کەرکووکدا تۆمار نەکراوە و ئەوانەی لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لە کەرکووک چارەسەرکراون، خەڵکی پارێزگاکانی تری ئێراق بوون.
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سۆران، دوو ئەندامی ڕەژاک بە ناوەکانی (زەینەب گەرمیانی و گەیلان محەمەد) لەلایەن پاراستنی پارتی دەست بەسەر دەکرێن، لە پاش 4 کاتژمێر لە بازگەی تاراوە لە دۆڵی باڵیسان سنوور بەدەریان دەکات.