شارەدێیەکە، دەکەوێتە شارۆچکەی #شەقڵاوە# لە پارێزگای #هەولێر#، #باشووری کوردستان#.
باسرمە لە ساڵی (2007) کراوەتە شارەدێ و لە ڕووی ئیداری سەربە شارەدێی هەریر بووە، و پاش ئەوەی کراوەتە شارەدێ (54) گوندی سنووری شارەدێی هەریر پێوە گرێ دراوە، و (15)کم لە سەنتەری شەقڵاوە دوورە، (59)کم لە پایتەخت دوورە، (58)کم لە شارۆچکەی #سۆران# دوورە، و (8)کم لە شارەدێی #هەریر# دوورە، و گوندە ناودارەکانی (#ماوەران#، #سیساوە#، #سەرکەند خەیلانی#، #مامەجەلکە#، #جەمەسۆر#، #شێخ مەمودیان#).وە 50%خەڵکی شارەدێیەکە مووچە خۆری دەوڵەتن، و پێک هاتەی دانیشتووانی پێک هاتووە لە هۆزەکانی (خۆشناو، هەرووتی، سوورچی، خەیلانی، هەرکی ) .
$مێژووی شارەدێی باسرمە$
لە ساڵی (2007) باسرمە کە تەنیا کۆمەڵگە بووە کراوەتە شارەدێ ، کە پێش تر سنووری شارەدێی هەریر بووە، وەپێشتر ئەم کۆمەڵگەیە وەک کۆمەگایەکی زۆرەملێ درووستکراوە، و خەڵکی گوندەکانی خۆشناوەتی و دۆڵی بالیسان و مێرگە سۆر و بالەکایەتی و گوندەکانی خیلانی وشەبەک لێ کۆکراوە تەوە دوای ئەوەی لە ناوچە ڕەسەنەکانیان کۆچ پێکراون وناوچەکانیان کاول کراون هەرچەندە زۆربەی خەڵکەکە لە دوای ساڵی 1991کۆمەڵگەیە کەیان جێ هێشت و گەراونەوە زێدی خۆیان .وە ناوی باسرمە لە ناوی ئەوە گوندە وەرگیراوە کە ئێستا (1)کم لە سەنتەری شارەدێکە دوورە، زۆربەی کۆمەڵگەکە لەسەر عەقاری ئەم گوندە درووستکراوە بۆیە ناوەکەشی لەمە وەرگیراوە، بەڵام ناوەکە تاکوو ئێستا دیار نییە لە چی وەرگیراوە .وەلە ساڵی 1988سەرجەم ئەو گوندانە کە ئێستا سەربە باسرمەن لەلایەن حکومەتی ئێراقی ئەو کات تێکدارن و خەڵکەکە لە باسرمە نیشتەجێ کراون و بەشێوەیەکی گشتی گوندەکانی سنووری شارەدێ بەردەوام حەشارگەی پێشمەرگەبوونە لە سەدەمی شۆڕشی ئەیلول و چەند گوندێکی هەیە چەند جار کاول کراون وەکوو گوندەکانی (باویان، خەتبیان، شێراوە، کونە قیر ، قادیانە، قەسرۆکە، میرۆستمە، مامەجلکە، گەرەوانی سەروو، گەرەوانی خواروو، قاسمیە، باشووری سەروو، باشووری خواروو، سیساوە، فاتاوە، شێخ مەمودیان، سەرکەند خیلانی، ڕەزگە دیوین، گراو، بابە جیسک ، ماوەران )لەنێوان ساڵانی 1958تاکوو 1980 . لە ساڵی (1950)پاشای ئێراق (فەیسەلی دووەم )سەردانی ئەو ناوچەی کردووە، وەهاتوتە گوندی ( باویان و مۆتراوە ) وەلە ساڵی (1961)فڕۆکەی جەنگی ئێراق بۆردوومانی گوندی (سیساوە)یان کردووە دوومنداڵ بوونەتە قوربانی .
$هەلکەوتەی جوگرافی شارەدێی باسرمە$
لە لای باشوور هاوسنوورە لەگەڵ سەنتەری شارۆچکەی شەقڵاوە و شارەدێی #پیرمام#، لە ڕۆژ هەڵات هاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی #هیران# و #بالیسان# و ڕۆژاوا و باکووری هاسنوورە لەگەڵ شارەدێی هەریر .
باسرمە بەشێکە لە دەشتی هەریر کە دەشتێکی پان و ڕاستە لە هەندێک شوێن لە سنووری گوندەکانی (شێخ مەمودیان، سیساوە، شیناوە، باویان، فاتاوە، باسرمەی کۆن، باشوور، ئاری سیرەک، قاسمیە) دەشتێکی ڕاستە، بەڵام لە سنووری گوندەکانی خەیلانیان زیاتر تێکەڵە لە زوورگ و دەشتایی لەگەڵ بوونی چەند بەرزایەک کە بەرزیان ناگاتە (500)م و باسرمە کەوتووەتە دامێنی چیای بەنی هەریر کە بەرزیەکەی (500)م2 لەلای باکووری ڕۆژهەڵات و لەلای ڕۆژهەڵات چیای زەردکان و شەکرۆک هەلکەوتوون.
ئەمەش چەند زانیارییەکە لە بارەی شارەدێی باسرمە:.
*بەرزی سەنتەری شارەدێی لەئاستی ڕووی دەریا 671م
*رووبەری سەرجەمی شارەدێی باسرمە 127818 دۆنم
*رووبەری شیاو بۆ کشتوکاڵ 353 دۆنم
*رووبەری نەشیاو 77868 دۆنم
*رووبەری زەوی بەراو 3582/دۆنم
*رووبەری زەوی دێمەکار 48092 دۆنم
*رێژەی باران بارین ساڵانە 500ملم
وەبەشێوەیەکی گشتی ئاووهەواکەی لە زستان ساردوو وشکە پلەکانی گەرمی دەگاتە (5)پلەی سەدی وەلە هاوین گەرمە و پلەی گەرما دەگاتە (42)پلەی سەدی .
$باری ئابووری شارەدێی باسرمە$
لە ڕووی مرۆیی:
لەم ڕووە تارادەیەک باش بووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێش 2003 ، وەسنووری شارەدێکە توانایەکی مرۆیی زۆری لێ بەرجەستە دەبێت ئەگەر بێتو تەواو کاری واتا (تکامل )ی ئابووری هەبێت چونکە لە 60% ی دانیشتووانی شارەدێکە لە خوار (45) ساڵین و ڕێژەی خوێندەواری وهەلگرانی بڕوانامەی خوێندن لە سەرجەم بوارەکان لە بەرزبوونەوەدایە .وەرێژەی نێر زۆرترلەمێ و ئەم توانا مرۆیە تەنیا لە ڕووی کشتوکاڵی وئاژەڵداری زۆر سوودی لێ وەرگیراوە.
سامانی ئاژەڵی:
سامانی ئاژەڵی لەم سنوورە زۆرەبایەخدارە بەتایبەتیی سامانی ئاژەڵی ڕەشە ولاخ و تارادەیەکی زۆر بەژدارە لە بەرز کردنی داهاتی تاکەکەسی و زۆربە گوندنیشنەکان خەریکی بەخێو کردنی ئاژەڵن وەبە گوێرەی دواین ئامار ژمارەی ئاژەڵ دەگاتە (70,000) سەر مەرو بزن وچێلە .
لە ڕووی ڕووەکی:.
لەم ڕووە ڕەوشی سنووری شارەدێکە گرنگی خۆی هەیە چونکە زۆربەی سنووری شارەدێکە لە دەشتایی و زورگ پێک هاتووە هەر چەند لەم (10)ساڵەیی دوایی بەهۆی وشکە ساڵی ئەم سامانە ڕووی لەکزی کردووە، و کاریگەریی نێگەتیڤی هەبووە لەسەر سامانی ئاژەڵی بەڵام لە هەمان کات گرنگی زۆری لایەنی پەیوەنداری پێوەنەدراوە و تا ڕادەیەکی زۆر فراوان بوونی حەرەمی گوندەکان کاریگەریی خراپی هەبووە لەسەر سامانی ڕووەکی .
بەروبوومی کشتوکاڵی:
ناوچەکە لەرووبەربوومی کشتوکاڵی زۆر دەوڵەمەندە بەتایبەتیی بەروبوومی دێمەکار وەکوو (گەنم ، جۆ، نیسک ، نۆنک ، ماش، گندۆرە، ترێ، تەرۆزی، باوی، قەزوان )وەرێژەی هەرە زۆری دانیشتووان پێی یەوە خەریکن و بەژداریەکی زۆر بەبهای هەیە لەبەرز کردنی داهاتی تاکەکەسی لەم سنوورە وەبەرهەمی کشتوکاڵی بەراو تارادەیەکی زۆر بوونی هەیە وەکوو (ترێ ، هەنجیر ، خۆخ ، سێو، هەرمێ ، شفتی، )بەڵام لەبەر وشکە ساڵی ئەم جۆرە بەرهەمانە لە ژمارەیەک گوندبوونی هەیە کە کانیاوەکانیان وشک نەبووە وەکوو (سیساوە، شیناوە، فاتاوە، مامەجەلکە، ماوەران، شێخ مەمودیان، باشوور ).
لە ڕووی سامانە سرووشتییەکان:
بەشێوەیەکی گشتی تەنیا (نەوت )کاری لەسەر کراوە وەلە ڕووی وەبەرهێنان چاوی زۆر لەسەرهەیە بەشێوەیەک ئێستا چەند کۆمپانیایەک لەم سنوورە خەریکی کاری دۆزینەوە نەوتن و دەستیان کردووە بەلێدانی بیر ، وەئاوی سەرزەویش زۆرەلەبەر ڕادەی زۆری باران بارین بەڵام بەشێوەیەکی زانستی بەکار نەبراوە وپڕۆژەی ئاودێریی بۆ نەکراوە، تەنیا بەنداوی (ڕەزگەدیوین )کە ئێستا لەژێر درووستکردن دایە، هەروەها لە سنووری گوندی (شێخ مەمودیان ) کانگای چیمەنتۆ هەیە بەڵام تاکوو ئێستا سوودی لێ وەرنەگیراوە کە زۆر دەوڵەمەندە .
$باری کۆمەڵایەتی شارەدێی باسرمە:$
لە ڕووی ئایینی:.
100% دانیشتووانی شارەدێکە موسلما نن وەپەیوەست بوون بەئایین زۆر بەهێزە و کاری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان خەڵک هەیە، بەگوێرەی سەر ژمێری کە لە ساڵی (2010) ژمارەی دانیشتووان بەم شێوەیە
(نێر8127، مێ 7987، خێزان 3036)}لەم 9904 لەسەرووی تەمەنی (18)ساڵییەوەن .
$پڕۆژە ستراتیژیەکان$
جووت سایدی کۆرێ–باسرمە-#قەندیل# .
بەنداوی ڕەزگەدیوین
سەرجەم سنووری شارەدێکە بەگوندکانیشەوە خزمەتگوزاری ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان هەیە هەرچەند کواڵیتیی ئاو وئاستی پڕۆژەکانی ڕێگا زۆر بەرز نین بەڵام ئەو ڕێگایانەی کەشادەمارن بەدەیل درسینگ کراون وەکوو ڕێگای (کاوانیان، سەرکەند ، جەمەسۆر ، باسرمە )وەرێگای (مامەجەلکە، قادیانە، خەتیبیان، کونەقیر ، باسرمە وەلەسەنتەری شارەدێ (4)قوتابخانە بەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بۆ کوڕان وکچان هەیە لەگەڵ باخچەیەکی ساویان، وەلە گشت گوندەکان قەتابخانەی بنەڕەتی هەیە، ÷وەسەبارەت بەخزمەتگوزاری تەندرووستی لەسەنتەری شارەدێی باسرمە بنکەیەکی تەندرووستی هەیە بەئاستێکی کەمێک باش و (2)پزیشک لێ یە کە ئافرەتن لەگەڵ بەشەکانی کوتان وتاقیگە، و لە گوندەکانی (مامەجەلکە، سیساوە، سەرکەندخیلانی، جەمەسۆر)بنکەتەندرووستی هەیە کەیاریدەدەری پزیشکی بەڕێوەبەردەبن.[1]