شارەدێی سمێلان سەربە شارۆچکەی #چۆمان#ە. (36) گوند پێکهاتووه، ڕێژەی دانیشتووانی (4697).شارەدێی سمێلان لە ڕێکەوتی (19-04-2000) بڕیاری بە بوون شارەدێی (دۆڵی ڕۆست) درا بەڵام مەڵبەندەکەی لە سمێلانە بۆیە شارەدێیەکە کرا بە شارەدێی (سمێلان)، یەکەی کارگێڕی ناوچەیەکی شاخاویە و بە چیا دەوورە دراوە هەندێک شێو و دۆڵی تێدایە، هەروەها زەوی کشتوکاڵیش لە خۆ دەگرێرت.لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی چۆمانە، باکووری شارەدێی سیدەکانە، باشووری شارەدێی ورەتێ یە، ڕۆژاواشی شارۆچکەی #سۆران#ە. سمێلان ناوچەیەکی شاخاوییە و ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت. ساڵانە نزیکەی (550) ملم باران لە سنووری شارەدێی سمێلان دەبارێت.
ڕێژەی دانیشتووان: ژمارەی نێر:2322.ژمارەی مێ: 2375، کۆی گشتی:4697 کەسن.[1]