نکەی نشینگەی باشماخ سەربە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییە، لەسەرەتادا لە ساڵی 2001 وە بەناوی بنکەی نشینگەی باشماخ کەسەربە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتومانەوە بووە دامەزراوە، لەساڵی 2003وە بەفەرمی وەک بنکەیەکی سنوری لە نزیک شارۆچکەی پێنجوین دەستبەکاربووە.
لە ڕێکەوتی 26-07-2007 وە لەلایەن حکومەتی عێراق و ئێرانەوە بەفەرمی وەک مەرزێکی نێودەوڵەتی ناسێنراوە.
بنکەی نشینگەی باشماخ دەکەوێتە:
باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانیەوە،نزیکەی (107) کیلۆمەتر لە شاری سلێمانیەوە دوورە هەروەها خاڵێکی سنوری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و وڵاتی ئێران پێکدەهێنێت، کە دەکەوێتە نێوان قەزای پێنجوێن_مەریوانی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بنکەی نشینگەی باشماخ کارەکانی لە دوو ڕووەوە خۆی دەبینێتەو:
یەکەم/ کارئاسانی کردنە بۆ هاتووچۆ کردنی هاوڵاتیانی ئێرانو کەسانی هەندەرانیو بیانی و عێراقی
کەبۆ مەبەستی سەردان یان کارکردن دەیانەوێ هاتووچۆی خاکی هەرێمی کوردستان بکەن،وە بە پێچەوانەشەوە ئەمەش لەرێگەی پاسپۆرتەوە، بێ بوونی هیچ کێشەیەک هاوڵاتیان دەتوانن هاتووچۆی سنوری بکەن.
دووەم/ ڕێکخستنی کاری بازرگانیو هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ترانزێت کەلە ڕوی بازرگانیەوە ڕۆژ بە ڕۆژ لەبەرەو پێشچووندایە.