شارەدێی سکتان، سەر بە شارۆچکەی کۆیەیە. ژمارەی گوندەکانی 11 گوندە ڕێژەی دانیشتوانیشی 5200 کەسن. ناوەکەی لە ناوی گوندی (سکتان)وە هاتووە، کە لە کاتی دروست بوونی ئەم شارەدێیە لە لایەن لیژنەیەک پێشنیاری چەند ناوێک کراوە، بەڵام دواتر بریار لە سەر ناوی ئەو گوندە دراوە کە بووە بە ناوەندی شارەدێیەکە سنووری شارەدێیەکە دەکەوێتە ناوچەی خۆشناوەتی کە بە دۆڵی (هیران و نازەنین) ناسراوە، بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (309) لە 05-06-2005 بریاری دامەزراندنی دراوە، ژمارەی گوندەکانی (11) گوندە و لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە قەزای کۆیە، دووری لە ناوەندی پارێزگای هەولێر (80)کم، وە لە شارۆچکەی کۆیە (30)کم دورە وە هاوسنوری شارەدێی هیران کە (10) کم دوورە لێیەوە وە ژمارەی دانیشتوانی (200 5) کەسە. تاکو ئێستا (12) فەرمانگە و بنکە لە ناوەندی شارەدێیەکە کراوەتەوە.
=KTML_Bold=هەڵکەوتەی جوگرافی ناحیەی سکتان=KTML_End=:
هەڵکەوتەی جوگرافی ناوەندی شارەدێی سکتان شاخاویە. لە نێوان هەردوو لوتکە شاخی کنێران و دارۆشە دایە، بەشی سەرەوی کەوتۆتە دۆڵێکی تەنگەبەر بە داری جۆراوجۆر ڕازاوەتەوە وە لە بەشی سەروەوی دۆڵەکە کانیاوێکی جوان و ڕازاوەی لێیە بە ناوی سەروکانی وە لەسەر ئەو ئاوە ئاسەواری چەندین ئاش دەبینرێت کە مێژووەکەیان زۆر کۆنە. ناحیەی سکتان دەکەوێتە باکووری شارۆچکەی کۆیە وە لای ڕۆژئاوای شارەدێی هیرانە وە لای باکووری شارەدێی بالیسانە وە لای ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ڕانیەیە.
سنوری ناحیەی سکتان وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا، بەشێکە لە ناوچەی دۆڵی هیران و نازەنین، سنورەکەی لە لاێک لە گوندی کونەفلوسە دەست پێ دەکات تاکو گوندی قاقا وە لە لایەکی تری لە گوندی نازەنین تا گوندی جەلی، ڕووبەرەکەی 150، 70 کم دووجایە بەرێژەی 54% شاخاوییە و ڕێژەی 23% دەشتە و ڕێژەی 23%گ ڕدە، ناوچەکە سروشتێکی جوان و گەشتیاری هەیە کە لە وەرزی هاوین ڕێژەیەکی بەرچاوو لە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن، وە باران بارین لە ساڵانی ئاسایی نزیکەی (800)ملم لە ساڵێکدا بۆ نمونە ئەم ساڵ (2013) (940)ملم باریووە وە ئاو و هەواکەی تا ڕادەێک شێدارە و لە وەرزی زستان ڕێژەیەکی باش بەفری لێ دەبارێت.
=KTML_Bold=ناوی سکتان=KTML_End=
ناوی سکتان وەک خەڵکی ناوچەکە باسی لێوەدەکات دوو ڕای جیاواز هەیە، لەوانە دەوترێت کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ پێش هاتنی ئاینی ئیسلام , لە ناوی کچی پاشایەکی سەردەمی مسیحیەت هاتووە کە ناوی سکتان بووە، وە ڕای دووەم دەوترێت لە ناوی گوڵێک هاتووە کە ناوی (ستک) ە کە وەرزی بەهاران بەرێژیەکی بەرچاو لە سکتان دەروێت.
=KTML_Bold=مێژووی بنەماڵەکان=KTML_End=
کتان بەشێکە لە دۆڵی خۆشناوەتی دەکەوێتە باکوری شاری کۆیە بە دوری 30کم. لە ساڵی 1350ی زایینی وەک گوند ئاوەدانکراوەتەوە کە پێنج کوڕی کەسایەتی بە ناوی (فەقی جعفر کوڕی سید بطل) لە گوندی گۆمەشینی سەیدانی دەڤەری گەردیانی دەشتی کۆیە دێن موڵکی سکتان دەکڕن. ئەم پێنج برایە بەناوی (عمر، خدر، مامەر، مەحمەر، فەقێ زوبێر) دەبن ئەم دەڤەرە ئاوەدان دەکەنەوە و زەوی زارەکەشی بەسەر خۆیاندا دابەش دەکەن، ئەوانیش پێنج تیرەیان لێ دروست دەبێت بەناوەکانی (میر عمری، میر خدری، میر مامەری، میر مەحمەری، فەقێ زوبێری)، کە ئێستا بەشی زۆری دانیشتوانی سکتان بە ناوی ئەم تیرانە بنەماڵەکانیان ناو دەهێن، کە خۆیان پێی دەڵێن (بەرەباب)، واتا دانیشتوانی سکتان بەسەر ئەم پێنج بەرەبابەدا دابەشبووە، وە ئەم پێنج کەسە نەوەی زۆریان لێ دەبێتەوە و چەندین بەرەبابی بچوکتریان لێ دروست دەبێت و بڵاوە دەبنەوە لە هەولێر و شەقڵاوە و ڕانیە و کۆیە و تەقتەق و بێتواتە، وە هەروەها لە چەند گوندێک بڵاو دەبنەوە وەک (کاموسەک، سناوە، جەلی، کۆدەڵە، قەرەنی ئاغا، کانی بەرد، نواوە، دواوە، شێخ وەسانان، مامە جەلکە، عەوێنە) و چەندان گوندی تر کە ناوەکان لە بەردەستدا نین.
ناوی چەند بەرەبابێک لە تیرەی میر عمری کە وەک میر و سەرداری سکتان بوون لەم دەڤەرەدا: بەرە بابی فەقی ڕەسول یاخود (ڕەسول پاشا)، فەقی محمود لە کانی بەرد، بەرەبابی فەقی وسو لە شێخ وەسانان، بەرەبابی مام خەلیفە، بەرەبابی برایم ئاغا، بەرەبابی حاجی کریم فەقی علی لە گوندی عەوینە، بەرەبابی حەم و مەم (أحمد و محمد) یاخود حاجی ئەبابەکری (لە سکتان لە پاڵ پێنج بەرەبابە سەرەکیەکە چەند بنەماڵەیەک بە حاجی ئەبابەکری ناویان دەهێنرێت کە بەشێکن لە تیرەی میر عومەری).
=KTML_Bold=باری ئابووری=KTML_End=
باری ئابووری خەڵکی ناوچەکە تا ڕادەێکباشە، بژێوی ژیانی خەڵکی ناوچەکە بەرێژەێک موچە خۆری حکومەت وە خەریکی کشتوکاڵن بە تایبەت خاوەنی باخچەن , ناوەچەکەش بە میوەی هەنار بەناوبانگە بە تایبەت گوندی نازەنین، لە تەواوی سنوری ناحیەی سکتان ڕێژەێکی بەرچاو کانیاو و ئاوی سروشتی تێدایەکە سەرچاوەی ئاودانی باخچەکانیانن، بەپێی ئاماری هۆبەی کشتوکاڵی سکتان سنوری ناحیە (58324) دۆنم زەوییە لەو بریە (13484) دۆنم شیاوە بۆ چاندن وە ئەمەش دابەش بووە بەسەر (1437) دۆنم بەراوە وە (11231) دۆنم پشتاو وە (789) دۆنم ڕەزە، بری (22124) دۆنم پاوانە وە (33)کانی سروشتی لە ناوچەکە هەیە، (7) کێڵگەی پەلەوەرهەیە، بەپێی ئاماری بنکەی ڤێرتێنەری (778 20) سەر سامانی ئاژەڵی هەیە لە جۆری مەر و بزن و ڕەشەوڵاغ لێیە.
=KTML_Bold=باری کۆمەڵایەتی=KTML_End=
باری کۆمەڵایەتی لە سنوری ناحیە لەرووی نەتەوە بەرێژی 100% کوردن وە لە ڕووی ئاینی 100% موسڵمانن.
لە ڕووی پرۆژەی خزمەت گوزاری تا ڕادەێکباشە، دوو پرۆژەی ستراتیجی گرینگ لە ناوچەکە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێ کردنن لەوان هەردوو بەنداوی (جەلی و نازەنین) کە کاریگەرێکی باشی دەبێت لە گلدانەوەی ئاو لە سنورەکە کە ئەمەش دەکرێت سوودی لێ وەربگرێت بۆ مەبەست زیاتر فراوانکردنی پانتایی سەوزایی لە ناوچەکە وە بە گەشتیاری کردنی زیاتری سنورەکە.
گرینگترین پرۆژەکانی سنورەکە لە ساڵی 2005 تا 2013
1. دروست کردنی (6) بینای خوێندنگا ساڵانی (2005 و 2010)
2. دروست کردنی دوو مەڵبەندی تەندروستی و (3) بنکەی تەندروستی ساڵی (2006)
3. ڕاکشانی تۆری کارەبا بۆ دوا گوندی سنورەکە (کونەفلوسە – کۆدەرە) ساڵی (2012)
4. دروست کردنی کۆمەڵگای فەرمانگەکان ساڵی 2008
5.هۆڵی بۆنەکان ساڵی 2008
6. یاریگای وەرزشی ساڵی 2008
7. دروست کردنی پارکی سکتان ساڵی 2009
8. پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی نازەنین ساڵی 2008
9. بردنی ڕێگاو تێکەڵە ڕێژکردنی ڕێگای گوندی کونەفلوسە ساڵی 2008
10. تۆری دابەش کردنی ئاوی گوندەکانی (قاقا و کۆدەرە و کونەفلوسە و جەلی و کۆلکەرەش و کاموسەک)
11. لێدانی (17) بیری ئیرتوازی بۆ ئاودێری و ئاوی خواردنەوە لە ساڵی (2006 تا 2013)
12. دروست کردنی (8) جۆگەی کۆنکریتی لە سنورەکە لە ساڵی (2005 تا 2013)
13. قیرتاو کردنی ڕێگای سکتانی سەروو ساڵی 2009
14. دروست کردنی دارستان و سیاج کردنی و چاندنی (3500) دار ساڵی 2010
15. دروست کردنی بەشێکی زۆری زێرابی ناوەندی ناحیە ساڵی 2010
16. دوساید کردنی ڕێگای ناوەندی ناحیە ساڵی 2011
17. قیرکردنی ڕێگای هەردوو گوندی (کۆدەرە و کونەفلوسە) ساڵی 2012
18. نۆژەن کردنەوەی ڕێگای سەرەکی کە بە سنوری ناحیەکەدا تێدەپەرێت لە سەرەتاوە تا کۆتایی ساڵی 2012
19. دروست کردنی پرۆژەی بەنداوی نازەنین ساڵی 2012
20. دروست کردنی تۆری دابەش کردنی ئاو بۆ گەرەکەکانی سنوری شارەوانی ساڵی 2012
21. پرۆژەی کۆنکریت کردنی کۆڵانەکانی سنوری شارەوانی ساڵی 2013
لەگەڵ هەندێ پرۆژەی بچووک و نۆژەن کردنەوە لە سنورەکە.