ناوی تەواوی (فەتاح مستەفا ئیسماعیلە) لە گوندی مەنگۆل هاتووەتە دنیاوە، ئەو گوندە یەکێکە لەو 28 گوندەی سەر بە عەشیرەتی جەبارین، کە دەکەونە ڕۆژهەڵاتی شاری کەرکووکەوە.شاعیرێکی کلاسیکییە و لە ساڵی 1976 کۆچی دواییکردووە. هۆنراوەکانی شێوەزاری هەورامی - ئەردەڵانی نووسیوە.