سمایل خانی فەڕوخی لە ساڵی (1900) لە سایین قەڵا لە دایکبووە. ناوی دایکی سەکینە خانم بووە کە دەبێت.ە خوشکی سەردار حەمەحسێن خان و کچی سەردار عەزیز خان. باوکی عێزەتوڵا خان مولەقەب بە ئەمیر تومانی میر پەنج لە خانەکانی ناوچەی سایین قەڵایە.عێزەتوڵا خان کوڕی فەڕوخ خانی مەنسوورلمەمالیک بووە کە دوای دامەزرانی خزمایەتی لەگەڵ بنەماڵەی سەردار لە ناوچەی #بۆکان# لە گوندی قەرەگوێز نیشتەجێ دەبێت.و لە محاڵی گەورک ئاغایەتی دەکەن. دوای ماوەیەکی دوورودرێژ بنەماڵەی عێزەتوڵا خان لەسەر ڕووداوێکی ناخۆش لەلایەن حاجی بابەشێخەوە لەقەرەگوێز هەڵدەقەندرێن و بەرەو سایین قەڵا دەچنەوە. هونەری وێنەگری لە ساڵەکانی زووەوە لە ڕۆژەکانی منداڵی سماییل خان و کاتێک دێتە ناو بنەماڵەی باپیری واتە فەڕوخ خانی مەنسوورلمەمالیک دەست پێدەکا.فەڕوخ خانی مەنسوورلمەمالیک لە سەفەرێکی دا بۆ ڕووسییە لەگەڵ کابرایەک بە ناوی ئارتان ئاشنا دەبێت. ئارتان هونەرمەندێکی بواری نەققاشی و وێنەگری بووە و هەر لەو بوارانەش دا ئیشی کردووە. فەڕوخ خان لە کاتی گەڕانەوەی دا بۆ کوردستان ئارتان لەگەڵ خۆی دێنێ و هەر لە ئارتانەوە خۆی و عێزەتوڵا خان فێری هونەری وێنەگری دەبن. وێنەگری لەناو بنەماڵە دا وەکوو هونەرێک درێژەی پێ دەدرێت و وردەوردە سماییل خانیش ئەو هونەرە فێر دەبێت. و هەتا ئەو کاتەی یەکەم دووکانی خۆی لە شاری #مەهاباد# دەکاتەوە. ئەو هونەرە هیچ چەشنە بەرهەمێکی ماڵی بۆ ئەو نەبووە.
سماییل خان بە پێی زانیاری نووسین و خوێندنەوەیەکی کە دەیبێت لە ئیدارەی ماڵییەی مەهاباد دەست بە کار دەکات. لە فەروخ خانەوە فێری زمانی ڕووسی دەبێت.. بەهۆی خۆشەویستییەکی کە بە خوێندنەوە دەیبێ پەرتووکی کلیلە و دمنە و شاهنامە دەخوێنێتەوە.زانیارییەکی بەرچاوی لە بواری هۆنراوە و ئەدەب دا بووە.هەر ئەو زانیارییانە دەبنە هۆی ئەوە کە ئەرکی کڕینەوەی شاری بۆکان لە کابرایەکی تەورێزی لەلایەن ئاغاکانی بۆکانەوە بە ئەستۆ بگرێت و ڕۆڵێکی بەرچاوی لەو ماملەیە دا هەبێت. سماییل خان دوای هاتنە دەر لە ئیدارەی ماڵییەی مەهاباد یەکەم دووکانی خۆی هەر لەم شارە دەکاتەوە.بە دوای دامەزرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران (دیارە ئەو دەمی وشەی 'ئێران' بەشێک نەبووە لە ناوی ئەو حیزبە.ح.ق.) دەچێتە ناو ئەو حیزبەوە و لە سەردەمی کۆماری مەهاباد دەبێت.ە فەرماندەری هێزی حیزب لە سایین قەڵا. پێش تێکچوونی کۆمار لە حیزب دێتە دەرێ و دەچێت بۆ تەورێز و لە سەردەمی کۆماری ئازەربایجان دا هەر لەوێ دووکانێکی وێنەگری دەکاتەوە. دوای تێکچوونی کۆماری ئازەربایجان لە تەورێز دەگیرێت و دەخرێتە زیندان. دوای ماوەیەک لە زیندانی تەورێزەوە دەگوێزرێتەوە بۆ زیندانی #ورمێ#. دوای ئازاد بوونی لە زیندانی ورمێ هەر لەو شارە دووکان دادەنێت. لەسەر داوای خزم و کەس لە ورمێ وە دێتەوە بۆ کوردستان و لە شاری #سەقز# نیشتەجێ دەبێت.و لەوێشەوە دەگەڕێتەوە بۆ بۆکان و دوای ماوەیەک بۆ تاران کۆچ دەکات و هاوکات لە تاران دوو دووکانی وێنەگری دەبێت.. دوای مانەوەی چەند ساڵێک لە تاران وردەوردە پیری ڕوی تێ دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ بۆکان و دوای چەند جار دووکان دانان لە بۆکان بۆ کۆتایین جار لەناو بۆتکەی ئاسنی دا هەتا کۆتایین ڕۆژەکانی تەمەنی وێنەگری دەکات.
هەر وەک پێشتریش باسم کرد لێکۆڵینەوە لەسەر ژیانی سماییل خان کارێکی زۆر چەتوونە و ڕەنگە بە زانیاری وەرگرتن لە ئەو کەسانەی لە نزیکەوە شارەزای ژیانی ئەو بوون بتوانرێ بەشێکی پچووک لە ژیانی هونەری -سیاسی ئەو خۆشەویستە ڕوون بکرێتەوە. ئەوە کوورتەیەک بوو لە ژیانی پڕ لە هاتوچۆی هونەرمەندێکی کورد کە لەسەر چەند ڕووداوەی گرینگ لە ژیانی دا پێویست بە پێداچوونەوەیەکی ناوەرۆکی هەیە وەک: -دابڕانی بنەماڵەکەی لە قەرەگوێز، -چۆنییەتی کاری وێنەگری لە ساڵەکانی گەنجی ئەو هونەرمەندە کە بۆ زاهیرکردنی وێنەکان لە تیشکی خۆر کەلکیان وەردەگرت. -مامڵەی شاری بۆکان لە کابرای تەورێزی و ئاغاکانی بۆکان، -چۆنییەتی گیران و زیندانی کرانی لە زیندانەکانی تەورێز و ورمێ، -لە ناوچوونی ئاڕشیڤەکەی لە تەورێز،
-دووکانەکانی تاران و بۆتکە ئا#سنە#کەی بۆکان کە جارجار لە بیری دەچوو قفڵی بکا... و زۆر شتی کەش.
سماییل خان هەرچەند لە بنەماڵەیەکی گەورە و ناسراو هەڵکەوتبوو، بەڵام لە دوای هاتنە دەر لە زیندانی ورمێ، هەرگیز نەیتوانی ژیانێکی خۆش و ئارام و سەربەست بە خۆیەوە ببینێت. لە ساڵەکانی کۆتایی تەمەنی دا دڵی تەنیا بەو بۆتکە ئاسنەی لە بۆکان وێنەی تێدا دەگرت خۆش بوو و لە پەنا ئەویشدا خۆی بە خوێندنەوەی پەرتووک سەرقاڵ کرد بوو. لە ساڵی 1353ی هەتاوی (1975) لە تەمەنی 75 ساڵیدا و لە کرێ نشینی و لە ماڵی سەیزادە لە بۆکان کۆچی دوایی کرد.
ئەوەی کەیکە سماییل خان وێنەگری سەرەکی سەردەمی کۆماری مەهاباد بووە هیچ شکی تێدا نییە. هەر چەند ئەو کات ڕاگرتن و ئاڕشیڤ کردنی ڕووداوەکان باو نەبووە، بەڵام سماییل خان ئاڕشیڤی خۆی هەبوو. بە داخەوە کاتی گڕگرتنی (ماڵەکەی) لە شاری تەورێز بەشێوەیەکی زۆر مەڕمووز و سەیر ئاڕشیوەکەی سەری تێدا دەچێت. ئەو فیلمانە کە بە دوای ئەو کارەساتە دا کۆی کردبوونەوە، بەهۆی کیژێک بە ناوی خەجیج (ڕوحی شاد بێ) کە کارداری ماڵی سماییل خان بووە، دەسووتێت. ئێوارەیەک خەجیج خەریکی گەشاندنەوەی ڕەژی دەبێت. پڕیشکەکەی ئاگری ڕەژیەکە دەپەڕێتە سەر سیپێکی چایی کە فیلمەکانی تێدا بوون و هەموو فیلمەکان و ماڵەکەش لە گەڵیدا دەسووتێن.
_سەرچاوەی وێنە: ئەرشیفی وێنەکانی بەڕێز (پەروانە ئەحمەدین)