یوسف محەمەد ڕەشید محەمەد ئەمین (یوسفی حەمەرەشید)
#01-04-1978# لە گوندی گۆڵدەرە، پردێ، #کەرکووک# لەدایکبووه.
شوێنی نیشتەجێ بوون: دارەتوو، #هەولێر#
دەرچووی پەیمانگای مامۆستایانی هەولێر 2002-2003
دەرچووی کۆلێژی زمان، #زانکۆی سەڵاحەدین#، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی 2012.
خاوەنی نامیلکەیەکی شیعرییە بەناوی (سیاعەت وگەمەی دەڤەرێک)، (سیاعەت =سیاسەت +شەریعەت) ناوی یەکەمین نامیلکە شیعرییەتی ساڵی 2003 چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
لە ساڵی 1995 ەوە شیعر دەنووسێت و چەندین کۆڕی تایبەتیی لە شارەکانی: کەرکووک و #خانەقین# و هەولێر و #ڕانیە# و #چەمچەماڵ# بۆ ڕێکخراوە.