لە ساڵی 1985 لە شاری #هەولێر#، لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ لە دایکبووە.
قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەولێر تەواوکردووە.
قۆناغی زانکۆی لە کۆلێژی زمان بەشی (زمانی کوردی) لە زانکۆی کۆیە تەواوکردووە.
نامەی بەکالۆریۆسەکەی لەسەر شاعیری کورد (عەبدوڵڵا پەشێو) بوو، بە ناونیشانی (چەمکی یاخیبوون لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو)
مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردییە.
خوێنەری بابەتەکانی (زمان و ئەدەب و فەلسەفە)یە.
بەدەیان بابەتی ڕێزمانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاو کردووەتەوە.
زمانەکانی کوردی و فارسی و عەرەبی.. بەباشی دەزانێت.