پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,609
وێنە 106,172
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕۆڵی مێژوو لە بیچمگرتنی شوناسی نەتەوەیی دا
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی مێژوو لە بیچمگرتنی شوناسی نەتەوەیی دا

ڕۆڵی مێژوو لە بیچمگرتنی شوناسی نەتەوەیی دا
نووسینی: ئەفراسیاب گرامی
پێشەکی:
نەتەوە و شوناس، لە چەمکە بنەڕەتی و لە هەمان کاتدا ئاڵۆزەکانی زانستی مرۆڤایەتین، ئەگەرچی زۆربەی بزووتنەوە و بە گشتی دیاردە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان بە یارمەتی ئەمانەوە شرۆڤە و ڕاڤە ئەکرێن، بەڵام لە هەمان کاتدا زانایانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەهەمبەر پێناسە و چۆنیەتی بیچمگرتن و پەرەسەندنیدا لەسەر ڕوانگەیەکی تایبەتەوە، کۆک نین.
گومان لەوەدا نیە کە بزووتنەوە شوناسخواز و نەتەوەخوازەکان، یەکێک لە گرینگترین بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی هاوچەرخ بە ئەژمار دێن (گیدینز، 1389: 639).
باسکردن سەبارەت بە شوناسی کوردی و شوناسی نەتەوەیی یەکێک لەو باسگەلەیە کە سەد ساڵی ڕابردوودا و بەتایبەتی پاش شەڕی جیهانی دووهەم، لە زۆربەی ململانێ فیکری و سیاسییەکان، بە شێواز و هۆکارگەلێکی جۆراوجۆرەوە قسەی زۆر لەسەر کراوە. هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتووری عوسمانی پاش شەڕی جیهانی یەکەم و سەرهەڵدانی شوناسە نوێیەکان، پەرەنەسەندوویی ناوچە کوردنشینەکان، ئایدیا و بیرە مۆدێڕنەکان، شۆڕشی سیاسی کە لە ئێران و وڵاتانی دەورووبەر ڕوویان دا، ئەو هۆکارانە بوون کە بوونە هۆی ئەوەی کە شوناسی نەتەوەیی و ناسیونالیستی لە لایەن کوردەکانەوە سەرنجی پێ بدرێت و بە واتایەکی دیکە، بزووتنەوەی نەتەوەخوازیی کوردی بیچم بگرێت.
هەندێک لە پێوەندی لەگەڵ پرۆژەی نەتەوەسازی و بەرەوپێشبردنی خەباتی سیاسیی لەسەر بنەمای ناسیونالیزم، لەسەر ئەو باوەڕەن کە تەنیا یەک شوناسی کوردی بوونی هەیە کە لەسەر بنەمای مێژوو، زمان، نیشتمان و داب و نەریتی هاوبەشە و بە دوای دۆزینەوە، پێناسە و وەسفی ئەم شوناسە یەکانگیرەوەن. لە بەرامبەردا، هەندێکی دیکە باس لە جۆراوجۆر بوونی شوناسی کوردی یان شوناسە جۆراوجۆرەکانی کوردی دەکەن کە بە درێژایی مێژوو گۆڕانکاریی بەسەردا هاتوە و دروست بوە و یان ئەوەی کە تێکەڵ بە شووناسەکانی دیکە بووە.
لە ناو کوردەکان، هەوڵدان بۆ پێناسەی شوناسی نەتەوەیی و کەڵکوەرگرتن لە مێژوو بۆ پێناسەی مێژینەی خۆی هەیە و ئەمین زەکی بەگ، یەکێک لەو کەسانەیە کە بە شێوەیەکی سیستماتیک هەوڵی نووسینەوەی مێژووی کوردستانی دا و قۆڵی لێ هەڵماڵی تا ئەوەی کە بە کەڵکوەرگرتن لە مێژوو، پێناسەیەکی نوێ و پێکهاتەیەک بۆ بونیادنانەوەی شوناسی کورد دابڕێژێت. لەم نێوەشدا ڕەشید یاسمییش خاوەن پێگەیەکی تایبەتە و بە نۆبەی خۆی، کاریگەریی لەسەر ڕەوتی بیچمگرتنی شوناسی نەتەوەیی هەبووە.
لە وانەیە ئەم بانگەشەیە ڕاست بێت کە ئامانجی سەرەکی لە مێژوونووسی لە کوردستاندا، سەلماندن و پێناسەی شوناسی نەتەوەیی بووبێت. جیا لەوەش زۆربەی شاعیران و چالاکانی سیاسیی کورد ئاماژەیان بە چاوگە و کۆن بوونی مێژووی کورد، وەکوو توخمێکی بنەڕەتی لە پێناسەی شوناسی نەتەوەیی کردوە و باسیان لێوە کردوە. لەم وتارەدا ئەم پرسیارە دەخرێتە بەر تاوتوێ و توێژینەوەوە کە بەگشتی شوناسی نەتەوەیی کوردان، لە ژێر کاریگەریی چ هۆکارگەلێکن و ڕۆڵی مێژوو لەم نێوەدا چ بوە؟ خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە ئایا پێناسەی شوناسی نەتەوەیی بە پشت بەستن بە مێژوو، نەتەوەخوازیی بۆتە دیاردەیەکی خەیاڵپەروەرانە، ڕۆمانتیک، کۆن و کەونار یان ئەوەی کە لە سەدەکانی پێشوویە و بەرهەمی گۆڕانکارییەکانی چاخی مۆدێڕن سەرچاوەیان گرتووە؟
چوارچێوەی تیۆری
لە بارەی ناسیونالیزم یان نەتەوەخوازیی، تیۆریگەلێکی جیاواز و زۆرجار دژواز هەیە. لە واقێعدا لە سەدەی هەژدەهەم بە دواوە، کە ئەم ئەندیشەیە بە شێوەیەکی بەربڵاو پەرە ئەستێنێ و هێدی هێدی هەموو ناوچە جیاوازەکانی جیهان ئەگرێتەوە. گیدینز پێی وایە کە ناودارترین تیۆرداڕێژەری نەتەوەخوازیی ئێرنێست گێلنرە. (هەمان سەرچاوە؛ 639).
بەگشتی گێلنێر لە باشاری ڕوون و ئاشکرا بەرامبەر بە ناسیونالیزمی ئەزەڵ‌گەرا سروشتگەرا، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ناسیونالیزم دیاردەیەکی تەواو مۆدێڕنە و لە سەردەمی نوێدا، کولتوور و دەسەڵات بە شێوازێکی نوێ کەڵەکە بووە و ناسیونالیزمیان پێک هێناوە، هەروەها ئەو ناسیونالیزم بە مەرامێکی سیاسی ئەزانێت کە لەسەر بنەمای هاوشێوەیی کولتورییە و کولتوری هاوبەش ئامانجی پێویست و تەواو بۆ ئەندامەتیی لە جڤاکێکی سیاسی دا بە ئەژمار دێت. هەروەها لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ناسیونالیزم لە بنەڕەتدا لە هەوێنی پێوەندیی کولتوری و کۆمەڵگای سیاسییەوە سەرهەڵ‌ئەدات و بە پێی ئەم بنەمایەش، ڕێکخستنی کۆمەڵگای وەرزێری کە ڕەوشی کۆمەڵایەتیی تاکەکان لە ڕێگای کولتوورەکانیانەوە دیاری دەکرێت، بە تەواویی لە دژایەتیی دایە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کۆمەڵگایەک کە قۆناخەکانی پیشەسازیی تێپەڕاندوە پێویستی بە چەشنێک یەکسانسازیی و پێکهێنانی کولتوور و زمانێکی ئیستانداردی هاوبەش هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بوونی بەریان و کولتوورە ناوچەییەکان دەتوانن ڕێگر بن لە شکڵگرتنی ئەم کولتوورە نوێیەدا، بۆیەش دەوڵەتی مۆدێڕن بەرەو بە ئیستانداردکردنی کولتوور هەنگاو دەنێت. ئەم ڕوانگەیەی گێلنر لەمەڕ ناسیونالیزم، کە ڕاستیدا بۆ دنیایەک شیاوی گەڵاڵەداڕشتنە کە بوونی دەوڵەتێکی لە پێشدا دیاریکراو، وەکوو پێویستییەک لەقەڵەم ئەدرێت.
هەروەها ئەو لەسەر ئەو باوەڕەیە کە لەوێڕا بەشێکی گرینگ لە بەستێنەکانی تێڕوانینی ناسیونالیستی بۆ جیهان، بوونی دەوڵەتێکی یەکگرتووە و بە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە کۆمەڵگاکان لە لایەکەوە لە بنەڕەتدا دەوڵەت بوونی هەر نیە و لە لایەکی دیکەوە خاوەنی فەرهەنگی شارستانییەت نین، ئیدی نەتەوە و هەستی ناسیونالیستی لە هەموو شوێنێکدا بەدی ناکرێت، بە واتایەکی دیکە دەوڵەت و دواتر نەتەوە دیاردەیەکی جیهانگیری (جهانشمول) نین. لەگەڵ ئەوەشدا پێناسەی ورد لە ناسیونالیزم، تەنیا بە بوونی کولتوورێکی هاوبەش نیە، بەڵکوو بوونی دامەزراوەیەکی ڕێبەریی یان دەوڵەت بە مەبەستیی جێگیرکردنی کولتووری نەتەوەیی و دژایەتی لەگەڵ دەسەڵاتی بێگانەکانیشدا بە پێویست دەزانێت.
گێلنر کە زۆر لایەنگری ناسیونالیزم نیە، وەکوو تیۆرییەکی مەترسیدار ناوی دەهێنێت، بە تەنیا بە هۆی ئەوەی کە تیۆرییەکی ناڕاست (کاذب)، بەڵکوو زۆرتر بە هۆی ئەوەی کە خۆی بە قەرزار ئەزانێت. لە ڕوانگەی ئەوەوە، ڕابوون‌گەری (1) چەمک یان کردارێکی حیماسییە کە لە ناسیونالیزمی ئەزەل گەراوە زۆر بەکار دەهێنرێت و لەسەر ئەم بنەمایە، پاساو بۆ گریمانەی جیهانگەرایی ناسیونالیزم ئەهێنێتەوە کە ناسیونالیزم لە تەواو کۆمەڵگاکاندا بوونی هەیە، بەڵام لە زۆرێک لەو شوێنانەدا نووستوە و دەبێت لەو خەوە هەستێتەوە، بەم شێوەیە کە چەمکی خەوتوویی و نووستوو بوونی نەتەوەیەک یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی تیۆریی ناسیونالیزمی زات‌گەرا سروشتگەرایە. لەبەرامبەردا گێلنێر، ناسیونالیزم بە جیهانشموول و حاشاهەڵنەگر نازانێت، بەڵکوو لە ڕوانگەی ئەوەوە بەرهەمی پێویستیی بارودۆخێکی تایبەتی کۆمەڵایەتییە کە لە جیهانی ئەمڕۆدا پەرەی ئەستاندوە و ڕیشەیەکی قووڵی لە ژیانی کۆمەڵایەتی دەورانی ئێمەدا هەیە و لەو باوەڕەدایە کە بە پێچەوانەی کۆمەڵگای وەرزێری کە کولتووری بەرز، لە پاوانی گرووپێکی تایبەتدا بووە، لە کۆمەڵگای پیشەسازیی دا، کولتوور لەسەر بنەمای خوێندەواریی و پەروەردە و فێرکردنە و بەشێک لە ئیمتیازەکان بۆ گرووپی کەمایەتیی لەبەرچاو نەگیراوە و لە هەموو کۆمەڵگادا پەرەی پێ دراوە و لە دەورانی هاوچەرخیشدا ناسیونالیزم سەرهەڵدەدات.
لە ئاکامدا ئەو لەمەڕ ناسیونالیزم، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە هەر وانیە کە نەتەوەکان بەر لە بوونی خۆیان، سەربەخۆ بووبێتن و ئێستاکە کە خەو هەستابێتن و خوازیاری ژیانی سەربەخۆیانەی کولتوری خۆیان بن، بەڵکوو لە ڕاستیدا ئەم کولتوورگەلەن کە نەتەوە بوویانە و نەتەوەش درووست دەکەن. لە سەرەتاوە، نە نەتەوەکان بوونیان هەبوو، نە شتێک دەکەن. کولتوورە بەرزەکان، دەبنە جێگرەوەی کولتوورە نزمەکان و تێکەڵبوونیان ئەبێتە جێگرەوەی فرەچەشنی و دواتر ئەم دیاردەیەش گرینگی سیاسیی بە خۆیەوە دەگرێت. نەتەوەکان بە گشتی سێبەری سیاسیی ئەم دیاردەیەن. لەم ڕوویەوە بە ڕای ئەو، هەندێک لە نەتەوەکانی خاوەن ڕەگ و ڕیشەی کەوناران، هەندێک لە ڕێچەکەکان بانگەشەی ناسیونالیستەکان پێکیان هێناون، هەندێکی دیکە لە نەتەوەکان لە بنەڕەتدا خاوەنی هیچ ڕەگێک نین. ئەگەرچی زۆرترین نەتەوەکان لە جۆری دووهەمن، بەڵام پێویستیی ڕێچەکەدار بوون، بەرهەمی سەردەمی هاوچەرخن.
ئێرنێست ڕێنان: ئەو بە پێچەوانەی ئاڵمانییەکان، هەوڵ ئەدات هەتا تێگەیشتنێکی سیاسی و دێموکراتیک لە نەتەوە بخاتە ڕوو و لە نووسێنێکدا لە ژێر ناوینەتەوە چیە؟، هەڵسەنگاندنی نەتەوەیی کولتووریی لە نەتەوە بە نادروست ئەزانێت و لەسەر سیاسی و دێموکراتیک‌بوونی نەتەوە پێداگریی دەکات. (رێنان، 1391).
ئەو بەر لە هەموو شتێک پێداگریی لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە قەوارەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی جۆراوجۆر و فرەچەشنە و نەتەوەش بەتایبەتی یەکێک لەو فرە چەشنییانەیە. بە واتایەکی دیکە، ڕێنان، لەو بیرەدایە کە گریمانەی جەهانگەرایی نەتەوە بە درێژایی مێژوو و تەنانەت لە سەردەمی ئێستاکەدا بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕەت بکاتەوە، ئەو شێوەگەلە بریتین لە: جڤین و کۆبوونەوەی مرۆڤەکان، خێڵ، دەوڵەت‌شار، ئیمپراتووری، بێ نیشتمانەکانی دینی، نەتەوەکان، کۆنفێدراسیۆنەکان، پەیوەندییە خزمایەتییەکان و...؛ لەسەر ئەو باوەڕەیە کە لە ڕابردوودا نەتەوە بەو واتایەی کە ئەوڕۆکە هەیە، بوونی نەبوە و لە ئاکامدا دیاردە نوێیەکانی مێژووی مرۆڤایەتین. هەوێنی گوتاری ڕێنان لەو پێوەندییەدا ئەمەیە کە نەتەوە وەکوو قەوارێک لە ژیانی کۆمەڵایەتیی دیاردەیەکی نەمرانە نیە، بەڵکوو سەردەمێک دەستی پێکردوە و سەردەمێکیش کۆتایی پێ دێت.
لە قۆناخی دووهەمدا هەوڵ ئەدات وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە کە ئایا نەتەوە چی‌یە؟ یان لە ڕاستیدا چ شتێکیش نیە بداتەوە؛ ڕێنان سەرەتا ئاماژە بە نەژاد (رەگەز) دەکات و لەسەر ئەو باوەڕەیە کە لەم بەستێنەدا ئەگەری هەڵخزانێکی مەترسیدار هەیە: بەم شێوەیە کە زۆربەی نەژادەکان لەگەڵ نەتەوەدا یەک دەگرنەوە و بە گرووپەکانی نەتەوەگەرا و تەنانەت زمانیش، دەسەڵاتێکی سەربەخۆ وەکوو دەسەڵاتە نەتەوەییەکانی ئێستاکە دەبەخشێت. بە هەمان ڕادەش کە ئەسڵی نەتەوەکان، دادپەروەرانە و ڕەوایە، ئەسڵی مافی سەرەتایی نەژادەکان بەرچاوتەنگانەیە و بۆ پێشڤەچوونیش ڕاستییەکی مەترسیدارە. ئەو شعوورە سروشتییەی کە نەخشەی ئورووپای پێک هێنا، لە هیچ ڕوویەکەوە پێوەندیی بە نەژادەوە نەبوو و سەرەتایی‌ترین نەتەوەکانی ئورووپا، نەتەوەگەلێکن کە تێکەڵاوییەکی خوێنی‌یان هەیە.
لە قۆناخی دواتردا، ڕۆڵی زمان وەکوو یەکێک لە توخمە پێکهێنەرەکانی نەتەوە و بە نیشانەی نەژاد دەخاتە بەر ڕاڤە و توێژینەوەوە و لەو باوەڕەدایە کە زمانەکان هەڵقووڵاویی مێژوون کە شتێکی ئەوتۆ لەبارەی خوێنی ئەو کەسانەی کە بە زمانەکان قسە دەکەن نادەن بە دەستەوە، کەواتە زمان ناتوانێ وەکوو یەکێک لە نیشانەکانی نەژاد، پێناسە بکرێ، بەڵکوو وەکوو ئامرازێکی یان هۆکارێک بۆ کۆبوونەوە و جڤین بانگهێشت ئەکرێت، بەڵام بۆ ئەم کۆبوونەوەیە ناچار ناکرێت.
بەگشتی ئەو لەسەر ئەو باوەڕە پێداگریی دەکاتەوە کە پێکهێنەری نەتەوەکان، نە نەژادە و نە زیاتر لەوەش زەوی یان (خاک). ڕاستە کە زەوی ژێرخان و پێکهێنەر و پانتایی کار و هەوڵ ئەدات بە دەستەوە، بەڵام ئەوە مرۆڤەکانن کە گیان ئەبەخشن. جگە لەوەش لەم ڕوانگەیەی ڕێنانەوە، دینیش وەک ئەوەی لە جوولەکەکاندا بەدی دەکرێت، ناتوانێ بنەڕەتی ئارەزوومەندانە بۆ بەرپاکردنی نەتەوەیەک مۆدێڕن دەستپێشخەری بکات. لە ئاکامدا، بەڵگەهێنانەوەی کەسانێک کە پێ لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بۆ بیچمگرتنی نەتەوە دەگرنەوە، قبووڵ ناکات و پێی وایە کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان ئەگەرچی پێوەندییەکی بە‌هێزی نێوان مرۆڤەکان بەرقەرار ئەکات، بەڵام بۆ پێکهێنانی نەتەوە ناتەواوە.
پرسیارێک لێرەدا زەق ئەبێتەوە، کە ئەگەر ئەم توخمانە بۆ پێکهێنانی نەتەوە تەواو نیە و ناتوانن نەتەوەساز بن، کەواتە نەتەوە چیە و چ هۆکارێک بۆ پێکهێنانیدا ڕۆڵ دەگێڕێت؟ ڕێنان لەسەر ئەم باوەڕەیە کە جوهەری نەتەوە، هەمان دەستەواژەیە کە هەمووان لە لایەکەوە زۆرێک لە شتە هاوبەشەکانیان پێکەوە هەبێت و لە لایەکی دیکەوە زۆرێک لە شتەکانیان فەرامۆش کردبێت. نەتەوە ڕەوتێکی مێژووییە کە لە زەنجیرە ڕووداوێکی هاوئاراستە و یەکگرتووەوە سەرچاوە دەگرێت. یەکانگیری نەتەوە زۆرجار لە لایەن فەرمانڕەواوە پێک دەهێنرێت، وەکوو فەڕانسە، زۆرجاریش بە ویستی ئازادانە و ڕاستەوخۆی ویلایەتەکانەوە وەکوو هولەند، سوئیس و بێلژیک، و زۆرجاریش لە ڕۆحی گشتی خەڵکەوە وەکوو ئیتالیا و ئاڵمانەوە سەرچاوە دەگرێت.
ئەو بە پێداگریی لەسەر ڕۆڵی گرینگی مرۆڤ لە نێواخنی نەتەوەدا، پێی وایە کە شکڵگرتنی توخمێکی پیرۆز کە ناویان لێ ناوە نەتەوە، کە مرۆڤ هەموو شتێکە و هیچ شتێکی ماددی بە تەنیایی تەواوکەری ئەم دروست بوونی نەتەوە نیە.
رێنان بەر لەوەی کە نەتەوە بە توخم و بنەما مادییەکان ناودێر بکات، زۆرتر لەسەر ئەسڵی مەعنەویی و ڕەوتی ئاڵۆز و قووڵەکانی مێژوو پێداگری ئەکات و؛ پێی وایە کە نەتەوە، بنەماڵەیەکی مەعنەوییە، نەک گرووپێکە کە لەسەر بنەمای خاک دیاری کرابێت. ئەو درێژە ئەدات کە ئەم ئەسڵە مەعنەوییە دوو تووخمی هەیە: حەزی هاوبەشی میراتی پڕبەرهەمی بیرەوەریی و حەز بە ژیانی هاوبەش و خواستی بەردەوامی بەخشین بە بەرهەمهێنانی میراتێکە کە بە شێوەی هاوبەش بە ئێمە گەیشتوە. لە ئاکامدا ڕێنان، تایبەتمەندییەکانی خوارەوە بۆ نەتەوە دەست‌نیشان دەکات:
نەتەوە، بەرەنجامی مێژوویەکی درێژخایەنی لێوانلێو لە هەوڵ، لەخۆبردووی و فیداکارییەکان و ستایشی پێشینیانە کە هەبوونی ئەوڕۆکەی ئێمەیان پێکهێناوە.
بوونی شانازییە هاوبەشەکان لە ڕابردوودا و ویستی هاوبەشی ئێستاکە؛ بەڕێوەبردنی کاری بە کۆمەڵی هاوبەش لە ڕابردوودا و خواستی درێژەدان پێی، ئێستاکەش مەرجە سەرەکییەکان بۆ دروستبوونی نەتەوەن.
نەتەوە؛ هاوپێوەندییەکی مەزنە کە بە هەستی فیداکارییەکانی ڕابردوو و هەروەها هەستی ئەو فیداکارییانە بیچم ئەگرێت کە دیسانەکە ئامادەی بەڕێوە بردنیانین. نەتەوە لە ڕاستییەکی هەستپێکراودا کورت دەکرێتەوە: دەربڕینی ڕێککەوتن و حەزێکی ئاشکرا بۆ درێژەدان بە پێکەوەژیان.
مرۆڤ نە کۆیلەی نەژاد و زمان و دینی خۆیەتی و نە کۆیلەی ڕێگای چۆم و ڕووبار و شاخەکانیەتی. جڤینی مەزنی مرۆڤەکان کە ڕۆحێکی پاک و دڵێکی گەرمیان هەیە و ویژدانێکی ئەخلاقی دەئافرێنن، ناویان لێ ناوە نەتەوە. ئەم ویژدانە ئەخلاقیە تا کاتێک خاوەنی ڕەوای‌یە و خاوەنی مافی ژیانە کە هێزەکەی بەو فیداکارییانەی کە لەسەر بنەمای چاوپۆشی کردنی تاک بە قازانجی کۆمەڵ بسەلمێنێت.
ناسیونالیزمی کوردی
پرسیارێک هەنووکە دەبێت وەڵامدەری بین ئەمەیە کە ئایا ناسیونالیزمی کوردی چۆن شکڵی گرتوە و لەسەر چ بنەمایەک پێناسە دەکرێ و توخم و هۆکارە بونیاتنەرەکانی چین؟ ڕۆڵی مێژوو، نەژاد، خاک، دین و زمان لەم نێوەدا چۆنن؟ ئایا ناسیونالیزمی کوردی ئەزەل گەرا بە ئەژمار دێت یان نەخێر؟
وەڵامدانەوە بە پرسیارەکانی سەرەوە لەم نووسراوەیەدا ناگونجێت، مەگەر ئەوەی کە لەم وتارەدا گریمانەی ئەوە بکەین، گرینگترین هۆکارێک کە لە ناسیونالیزمی کوردیدا بەرچاو ئەکەوێت، و پێداگریی زۆری لەسەر دەکرێت، مێژوو و هەوڵدان بۆ ڕەخساندییەتی. گرینگیی مێژوو بە شێوەیەک کە لە سەردەمی جێگیربوونی ناسیونالیزم لە ئینگلیستانیشدا، دەگەڕێننەوە بۆ توێژینەوە لەمەڕ مێژووی ئینگلیستان و نووسینەوەی بە زمانی ئینگلیسی. (گریفلێند؛ 1383: 166). بە چاوخشاندنێکی کورت بەسەر ڕەوتی مێژوونووسی لە کوردستاندا دەر ئەکەوێت کە مێژوو لە ناسیونالیزمی کوردیدا بە دوو ڕەوگەی تەواو جیاوازدا تێپەڕیوە؛ بە واتایەکی ڕوونتر، دوو مەبەست و ئامانجی جیاواز و دژبەیەک لە نووسینەوەی مێژووی کوردیدا کە پێوەندی بە ناسیونالیزم و شوناسیشەوە هەیە، بەشدار بوون. لە لایەکەوە، هەوڵدان بۆ مێژوو نووسی ئەمین زەکی بەگ (1948-1880) ە کە ئامانجەکەی ئەو لە نووسینی مێژووی کورد و کوردستان شکڵگرتنی ناسیونالیزمی کوردی یان پێناسەی شوناسی کوردی بوە و لە پاڵ ئەویشدا یان بە واتایەکی دیکە لە باشاری ئەویشدا، ڕەشید یاسمی(1330-1275) هەیە کە لەوانەیە بتوانین بڵێین ئامانجی سەرەکی ئەو لە نووسینی کتێبی کورد، پەیوەندیی مێژووی و نەژادییەکەی بەهێزکردنی شوناس و ناسیونالیزمی ئێرانی و تێکەڵکردنی شوناسە کوردییەکەی بووبێت.
ئەمین زەکی ‌بەگ لەو کەسانەیە کە ماوەیەکی درێژخایەن لە ئەستانبوڵ ژیاوە و لە ئیمپراتۆری عوسمانی و حکوومەتی عێراقدا گەیشتۆتە ئاستی پلەی نیزامی و سیاسی گرینگ لە ئاستی فەرماندەیی، وەزارەت و نوێنەرایەتی مەجلیسی سەناش. لە نزیکەوە زۆرێک لە سەرەتاکانی نوێبوونەوە دەبینێت و هەستی پێ دەکات. لە ساڵی 1908 ئەبێتە ئەندامی دیاریکردنی سنوور و سنوورەکانی نێوان تورکیە و بولغارستان و تورکیە و ڕووسیە و بۆ ماوەی یەک ساڵ بۆ بەڕێوەبردنی هەندێک مەئموورییەتی نیزامی دەنێردرێتە فەڕانسە. لەگەڵ زمانەکانی فارسی، عەرەبی، تورکی، ئینگلیسی، ڕوسی و تا ڕادەیەکیش فەڕانسەوی و ئاڵمانیدا ئاشنا بوە و لە سەرچاوە زانستییەکانی ئەوانیش کەڵکی وەرگرتوە. لە ئەستانبول، سلێمانی و بەغدا لەگەڵ زۆریک لە بڵاوکراوەکان و ناوەندە ڕووناکبیرییەکاندا پێوەندی هەبوە و شتی بڵاوکردۆتەوە.
پرۆژەی نوێژەنخوازی و چاکسازیگەریی ئەمین زەکی بەگ، وەکوو زۆربەی ڕووناکبیرانی ئێرانی، تورک و عەرەب، هاوکات لە دوو ڕێگا دا درێژەی هەیە: لە لایەکەوە لە پێناو پێکهێنان و بیچمدانی جۆرێک لە ڕۆحییەی ناسیونالیستییانە بوو و لە لایەکی دیکەوە بیری لە چۆنیەتی کەڵکوەرگرتن لە دەسکەوتە مادییەکانی جیهانی مۆدێڕن یان بە واتایەکی دیکە مۆدێڕنیزاسیۆن ئەکردوە. بەم مەبەستەوە، بەر لە هەر شتێک لە پلەی ڕووناکبیرێکدا، هەڵدەستێ بە نووسینی مێژووی کورد و کوردستان و هەوڵ ئەدات هەتا فەزای کوردی لەگەڵ بیاڤە فەرهەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە بە بۆچوونی بێهنام (1375) بریتییە لە فەزای تورک، عەرەب و ئێرانی زیاد بکات و بنەمایەک بۆ شوناسی نەتەوەیی کوردەکان دابمەزرێنێت. ئەو باسی لە بنەما و پێناسە و شکڵگرتنی شوناسیش هێناوەتە ئاراوە کە ڕابردوودا دین بوو و ئێستاکە دەتوانێ فەرهەنگ و مێژوو بێت، با لەبیر نەکەین کە ئەم گۆڕانەش لە فەڕانسەشدا ڕوو ئەدات و بە شێوەیەک شوناسی فەڕانسەوی تا بەر سەرهەڵدانی ناسیونالیزم بە شوناسی مەزهەبییەوە گرێ درابوو. (گرینفلد:167) ئیدی لە پێشەکی کتێبی کورد و کوردستاندا ئاماژە بەم مەسەلەیە دەکات و ئامانجەکەی خۆی لە نووسی ئەو کتێبە بەم شێوەیە دەردەبڕێت: پاش ئەوەی کە بە جێگای چەمکە گشتییەکەی عوسمانی لە تورکیەدا، چەمکگەلێک وەکوو تورک و توارانی هاتە ئاراوە، سروشتییە کە هەروەکوو نەتەوەکانی دیکە، منیش لە نێوەدا، هەستم بە غیرەت و توورەیی خۆم کرد و غرووری قەومییەکەم هانی دام تا لە دەرفەتێکی پێویست ئەم هەستە (کوردبوون)ی خۆم دەرببڕم (ئەمین زەکی بەگ، 1350: 1)
بەڵام لەوێڕا کە مێژوویەکی سەربەخۆ لەبارەی مێژووی کوردستانەوە نەبوو، ئیتر بەو مەبەستەوە دەست ئەکات بە نووسینی کتێبی مێژووی کوردستان. جیا لەمەش و لەم ڕاستایەشدا، ئەو کتێبێکی بە زمانی کوردی نووسیوە تا ئەوەی کە جیاوازییەکانی خودی لەبەرامبەر ئەوانی دیکەدا زەق بکاتەوە و بنەمایەک بۆ هاوبەشبوون لە نێوان خودی‌یەکان (کوردەکان) و خودئاگایی مێژوویدا پێک بهێنێت.
جیا لە نووسینی کتێبی ناوبراو بە زمانی کوردی، توێژینەوە لەمەڕ ناوداران و زانایانی کورد و نووسینی وتارگەلێک لەمەڕ زمانی کوردی، هەوڵدان بۆ هەناردنی خوێندکارانی کورد بۆ ئەورووپا و نووسنی کتێبگەلێک لە بواری زانستیشدا، دەبێت لەم بەستێنەشدا هەڵسەنگێندرێت.
رەشید یاسمی لە ساڵی 1313دا، پاش دامەزرانی زانکۆی تاران، ئەبێتە مامۆستای وانەبێژی مێژووی ئیسلام لە کۆلیژی ئەدەبیات و دانیشسەرای بەرزدا.
دواتر ئەبێتە ئەندام لە فەرهەنگستانی ئێراندا و لە سالی 1322 لەگەڵ گرووپێکدا وێڕای ئەندامەتی عەلی ئەسغەری حیکمەت و ئیبراهیم پوورداوود، ئەڕۆنە هیندوستان. لە ساڵی 1324دا بۆ توێژینەوە دەنێردرێنە فەرانسە و پاش دوو ساڵ ئەگەڕێنەوە بۆ ئێران. دواتر هەروەکوو ڕێنان لە پێناسەی نەتەوەدا گرینگییەکی تایبەت بە مێژوو و بیر و هەست و ئاواتی کۆمەڵایەتیی هاوبەش ئەدات و بنەمای نەتەوە لە دین، زمان، نەژاد، خوێنی هاوبەش یان دەسەڵاتی هاوبەشدا نازانێت و ئەوانەش بە شتە سەرەکییەکانی نەتەوە نازانێت، بەڵکوو لە ڕوانگەی ئەوەوە بەهێزترین ئەستوونی نەتەوە، یەکیەتیی سەربوردەی مێژووییە کە لەگەڵ هۆکارەکانی سەرەوەدا، واتای نەتەوە فراژوو ئەبێت. یاسمی هەروەها لەسەر ئەم خاڵە پێداگری ئەکاتەوە کە ئەم یەکانگیرییە و پێشینە هاوبەشە مێژووییەش هێدی هێدی لە ڕەوتێکی گواستنەوەیی دا لە نێوان نەوەکاندا دەگۆڕدرێت بۆ هەستێکی دەروونی لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا. (یاسمی، 1366: 144-139).
ئامانج و مەبەستی ڕەشید یاسمی لە نووسینی مێژوو کە بە شانازییەوە خۆی بە ڕەچەڵەک کورد ئەزانێت، لانیکەم لە هەندێک لایەنەوە لەگەڵ کەڵکەڵەکانی ئەمین زەکی بەگ دا هاوشێوەن و لەیەک دەچن. لە ڕاستیدا هەردوو لە هەوڵی بونیادنانی پێناسەیەک بۆ شووناسی کوردین بەڵام بەم جیاوازییەوە کە یاسمی دەیهەوێ کوردەکان بە یەکێک لە لقەکانی نەژادی ئێرانی و تەنانەت لە کۆڵەکەکانی نەتەوەی ئێرانی پێناسە بکات و بەم شێوەیە لە سەربوردەیەکی هاوبەشی مێژوویی کوردەکان لەگەڵ ناوەندی نەژادی خۆی، واتە ئێراندا پێوەندی داوەتەوە. (هەمان سەرچاوە؛ 7-5) ئەو بە ڕاشکاوییەوە ئامانجەکەی خۆی لە نووسینی کتێبەکە بەم شێوەیە دەردەبڕێت: بە بۆچوونی من، مێژووی کورد ئەمە نیە کە لەژێر ناوی پەردەوازەدا، گێڕانەوەی ئیماراتی فڵان ئەمیر و سەرۆکایەتی فڵانە بەگزادە بنووسرێت، بەڵکوو مێژووی حەقیقی ئەم تایەفەیە دەبێت لە ڕووی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەسڵی نەژادەکەی بنووسرێتەوە (هەمان: 9). یاسمی دواجار بانگەشەی ئەوش دەکات کە ئەم مەسەلەیەی سەلماندوە کە کوردەکان لە ڕووی نەژادی و زمانیی و بیرباوەڕی دینییەوە لەگەڵ ئێرانییەکانی دیکەدا جیاوازییەکی نیە و لە درێژەشدا دەڵێت کە ئەگەر ئەم هاوشێوەییەش بوونی نەبوایە، لەوێڕا کە کوردەکان خاوەنی هاوبەشییەکی سەربوردەی مێژوویی لەگەڵ قەوم و خەڵکانی نیشتەجێی ئێراندان، دیسانەکە کوردەکان ئێرانی و لە کۆڵەکانی ئەویش بە ئەژمار دێن و بە پێی باوەڕی یاسمی ئەمەش بەهێزترین ڕیشاڵەیە کە بە درێژایی مێژوو هاتووە و قەومە جۆراوجۆرەکانی لە یەکەیەک دا بە ناو ئێران پێوەندیان پێکەوە خواردوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەم شێوەیە کە لە بۆچوونەکانی یاسمی تێگەیشتن دەکرێت، دەتوانین بڵێین کە یاسمی وەکوو ناسیونالیستە ئەزەل گەراکان، باس لە کانوونی نەژادی کە هەمان ڕۆحی خەوتووی نەتەوەیە دەکات، بەڵام دەبێ پێی بگەین و هەڵی بستێنین. لە ڕووی ڕادەی شوێندانەری یاسمی دەبێ بڵێین کە تا ئەم ساڵانەی دواییش، بەردەوام گوتاری یاسمی لە گۆڕەپانەکەدا زاڵ بووە و هەموو هەوڵی کوردەکان لە نیوەی سەدەی ڕابردوودا بەردەوام لەم ڕاستایەدا بووە کە کوردەکانی بە کۆڵەیەک لە کۆڵەکەکانی نەتەوەی ئێرانی دابنێن. پێداگریی زۆر لەسەر ئیرانی بوونی کوردەکان و دووپاتکردنەوەی لە ناوەندە فەرهەنگی و ئەدەبییەکاندا نیشاندەری ئەوەیە کە ڕوانگەی یاسمی بۆ ماوەیەکی زۆر لە لایەن شوناسخوازەکانەوە پێشوازی لێ دەکرا. لەسەر ئەم بنەمایەش کە مەلا مستەفا بارزانی بۆ خۆی یەکێک کە نەوەکانی ماددەکان و ئێرانی ئەسڵە و ئێرانی و کوردیش لەیەکدی جیا ناکرێنەوە و هەروەها وتەکانی محەممەدی خاتەمیش کە لە ڕۆژانی تەبلیغاتی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری خولی شەشەمی مەجلیسی ئێراندا، کوردەکانی بە ئەسڵترین ئێرانی ناودێر کرد، هەموو لەسەر بنەمای ئەم گوتارەوە ڕاوەستا بوو کە لە ناسیونالیزمی ئێرانیدا بە تەواوی قبووڵ کراوە و لە ڕاستیشدا یەکێکە لە کۆڵە سەرەکییەکانی بە ئەژمار دێت.
ناسیونالیزمی سەرچاوەگرتوو لە ئەمین زەکی بەگ بەتایبەت و سەربەخۆ لە شوناسەکانی دیکە، پێداگری لەسەر شوناسی کوردی دەکات و بە شێوەیەکی جیاواز لە ناسیونالیزمی ئێرانی کە یاسمی پەروەردەی کردبوو، بزووتنەوەی سیاسی کوردەکان ڕێکدەخات و پەرەی پێ ئەدات. بۆ نموونە ئەتوانین ئاماژە بە کۆمەڵەی ژ.ک و زۆرێک لە شاعیرانێک بکەین کە شوناسخوازیی و پێداگریی لەسەر مێژووەکەیان لە ڕاستای بەهێزکردنی شوناسی کوردی دایە و بەس. لە زۆرێک لە وتاری نووسەران و شێعری شاعیرانێک، باسی سەرەکی لە پیوەندی لەگەڵ هۆکاری شکستی کوردەکان و چۆنیەتی دەستڕاگەیشتن بە ئامانجە سیاسییە کانی خۆیانەوەیە. هەڵبەتە لێرەشدا ناسیونالیزم، ڕواڵەتێکی ئەزەڵگەرایانە بە خۆیەوە دەگرێت و بەردەوام بە شێوەیەکی تایبەت لە سروودە سیاسی و نەتوەییەکاندا، جیا لە وەبیرهێنانەوەی سەربوردەی مێژووی و تایبەتی کوردەکان، بانگی ڕابوون و هەستانەوە لە خەوی غەفڵەتیش دێنێتە ئاراوە.
هەوڵدان بۆ پێناسەی شوناسێکی سەربەخۆ و خەسارناسی هۆکارەکانی گەشەنەسەندوویی کوردستان لەگەڵ سەرکوتی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، تووشی داهێزران دەبێت و لەوەش بە دواوە شووناسخوازی لەسەر بنەمای مێژووی یاسمی لە نێوان ڕووناکبیران و بژاردەکان بەتایبەتی مەرکەزنشین دا پەرە ئەستێنێ و وتارگەلێکی جۆراوجۆر لە ڕاستای پێداگرتنەوە لەسەر ڕەچەڵەکی ئێرانی‌بوون و سەربوردەی هاوبەشی مێژووی ئەنووسرێتەوە.
بە گشتی هەردوو ڕوانگە، لە دووی بەرهەمهێنان و پێکهێنانی بەندی ناوکێکن بۆ ناسیونالیزم، بەڵام لە ناسیونالیزمێک کە لە مێژووی ئەمین زەکی بەگەوە سەرچاوە دەگرێت، دوو تایبەتمەندیی زەق ئەبێتەوە، و بنەمای ناسیونالیزمی کوردی پێک دەهێنن: هەوڵدان بۆ جیابوونەوە لە تاران و ئەنکاراو پێناسەکردنی شوناسێکی سەربەخۆ بۆ کوردەکان و خەسارناسی هۆکارەکانی دواکەوتووییان. ئەو وەکوو ڕێنان و گێلنێر لەسەر ئەو باوەڕەیە کە واتاکانی نەتەوە و ئەم قەوارەیە لە ژیانی کۆمەڵایەتی نوێیە و لە ڕابردوودا بنەمای شوناس و پێکهێنانی کۆمەڵگا دین و شەریعەت بوە. بەڵام لە ناسیونالیزمێک کە مێژووی ڕەشید یاسمی پێکی هێناوە، بە جێگای جیابوونەوە بیچمگرتنی شوناسێکی سەربەخۆ، هەوڵ دەدرێت شوناسی کورد بە شێوەیەکی سەربەخۆ، لەبەرچاو نەگیردرێت و بە جێگای ئەوەش بەشێکی گرینگ و بنەڕەتی لە شوناسی نەتەوەیی ئێرانییەکان بناسرێت. لێرەدا بە جێگای جیابوونەوە و دیاریکردنی سنوورەکان، باس لە تێکەڵبوون و هاوبەشبوون لە سەربوردەیەکی مێژووییە و ئامادە نیە کورد وەکوو ئەوی دیکە خۆی پێناسە بکات. ئەمەش بە واتای لەبەرچاونەگرتنی ئەوی دیکە و هەوڵدان بۆ تێکەڵکردنیەتی، کە یەکێک لە لایەنەکانی ڕوانگەی ڕۆژهەڵاتناسانەیە بە نیسبەتی کوردستانەوە کە بەردەوام شوناسی کوردیان لە دنیای کەونارا و لە مێژوودا ڕاگرتوە و هێدی هێدی شوناسی فۆلکۆریکیان بە جێگای شوناسی ڕاستەقینە داناوە. جیا لەمەش، ئەگەرچی هەم ئەمین زەکی بەگ و هەم یاسمی، پێ لەسەر نوێبوونی واتای نەتەوە دائەگرنەوە، بەڵام لەوێڕا کە هەردووکیان مێژوویان کردۆتە بنەمای بیچمگرتنی شوناس، ئاکامی نەخوازراوی ئەمەش، سەرهەڵدانی جۆرێک ناسیونالیزمی ئەزەل گەرایە کە هەم لە ئاستی ئێران و هەم لە ئاستی کوردستان بوە، کە تا ڕادەیەک لەگەڵ تیۆرییەکانی گێلنێر و ڕێناندا یەک ناگرنەوە.
ئەم بابەتە 7,755 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەریوان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-11-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-03-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,755 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.129 KB 03-11-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
ئینجانە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,609
وێنە 106,172
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
ئینجانە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.109 چرکە!