پەیمانگەیەکی پیشەییە سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە ساڵی 2011 دامەزراوە و سەرەتا تەنیا بەشی زانستی (کۆمپیوتەر)ی هەبووە. بۆ
ئامادەکردنی هێزی کار بۆ بازاڕی کوردستان بە شێوەیەکی کارامە بەڕیگایەکی زانستی کۆشش دەکات. خوێندکاری دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی وەردەگرێت.
پەیمانگە خاوەنی باڵەخانەیەکی تایبەتی خۆیەتی، لەسەر پانتاییەکی فراوان بەجوانترین دیزاینی سەردەم بنیات نراوە.
ماوەی خوێندن لە پەیمانگەی زانست پێنج ساڵەو بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، سەنتەری تایبەت
ئامادە کراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی فێرخوازان، دوای تەواو کردنی ماوەی
خوێندن فێرخوازان دەبنە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراو
بەشەکانی پەیمانگەی زانست بریتین لە:
نەوت - گازو پەتڕۆڵ
کارگێری و ژمێریاری
کۆمپیوتەر
پەیمانگەی زانست بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە فێرخوازان بۆ
بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان بۆ ئەو مەبەستە لەکۆتایی قۆناغەکانی خولی خوێندندا خولی هاوینە
بۆ فێرخوازان دەکاتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا حوکومی و نا حوکومییەکان بۆ هەر بەشێک
بەگوێرەی بوارەکانیان تا زمانی ئینگلیزیان بەرەو پێش بەرن و بتوانن بەئاسانی لە بۆنە
پەروەردەییەکاندا قسە بکەن وەک سیمینار و گفتوگۆی بە کۆمەڵ و تاقیکردەوەکان
-دەکەوێتە:سەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود - شەست مەتری-خوار نەخۆشخانەی فاروق - پشت گرووپی جیهان
www.zanist.org