لە ڕووی کارگێڕییەوە پێکهاتووە لە ناوەندی سلێمانی و هەرسێ شارەدێی (بەکرەجۆ، بازیان، تانجەرۆ) …جگە لە ڕۆژانی پشوو، ڕۆژانە لە کاتژمێر 8:00 بەیانییەوە تا کاتژمێر 3:00 پاشنیوەڕۆ کارەکانی هاووڵاتییان بە بێ جیاوازی بەرێدەکەن..
بە پێی پەیکەری ڕێکخستنی پەسەندکراوی پارێزگای سلێمانی ساڵی 2010، پەیکەری کارگێڕی قائیمقامییەت پێک دێت لەم بە شانە:
-بەشی کارگێڕی و خۆیەتی
-بەشی ژمێریاری
-بەشی وردەبینی
-بەشی خزمەتگوزارییەکان.
قایمقامیەتی شارۆچکەی مەڵبەندی سلێمانی لە ڕێگەی ئەم بەش و هۆبانەوە کارەکانی هاووڵاتییان بەرێدەکات:
قائیمقام: سەرجەم کارەکانی قایمقامیەت ڕێکدەخات و بەڕێوەی دەبات.
نووسینگەی قائیمقام: پەیوەندی و کاروبارەکانی قایمقام ڕێکدەخات و کارئاسانی پێشکەش بەو کەسانە دەکات کەمەبەستی ڕایکردنی مامەڵەکانیان دێنە قایمقامیەت.
ڕاگەیاندن: هەموو کاروبارەکانی پەیوەست بە ڕاگەیاندن لە ئەستۆ دەگرێت و هەموو کار و چالاکییەکانی قایمقامیەت دەگەیەنێتە دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
بەڕێوەبەری خۆیەتی و کارگێڕی: سەرپەرشتی کارەکانی کارگێڕی و خۆیەتی دەکات و سەرجەم بەشەکانی تر ڕێکدەخات و کاروباری هاووڵاتییان ڕادەپەرێنێت.
کارگێڕی: نووسراوە هاتووەکان ڕێکدەخات و تۆماریان دەکات.
کۆمپیوتەر: نووسراوە فەرمییە هاتووەکان بۆ قایمقامیەت دەردەکات و ڕۆیشتوەکان تۆمار ئەکات.
ژمێریاری: کارە ژمێریارییەکانی فەرمانگە جێبەجێ دەکات.
وردەبینی: وردەبینی بۆ کارەکانی قایمقامیەت دەکات.
پرسگە: ڕێکخەری پەیوەندییەکانی هاووڵاتییان و فەرمانگەیە.
بەدالە: ڕێکخەری پەیوەندییەکانە.
ئامێرەکان: بەشی هونەری و تەکنیکی قایمقامیەت دەگرێتەوە.
گەنجینە: پێویستی و کەلوپەلە بەکارهێنراوەکانی فەرمانگە بەسەر بەشەکاندا دابەش دەکات و دەیانپارێزێت.
کافتریا: چا و قاوە پێشکەش بەو میوانانە دەکات کە سەردانی فەرمانگەکەمان دەکەن
لیژنەکان: بەپێی یاسایی پارێزگاکان دەستەڵاتدراوە بە یەکە ئیدارییەکان بۆ بەدواداچون بۆ سەرجەم ئەو کاروبارانەی کەپەیوەستن بە هاووڵاتییان و فەرمانگەکانەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو یاسایەشدا دەستەڵاتی داوە بەیەکە ئیدارییەکان کە لیژنە پێکبهێنێت بە جۆرێک کە نوێنەری فەرمانگەپەیوەندی دارەکان بەشداربن تێیدا،
1.سەبارەت بە لیژنەهاوبەشەکانی قائمقامیەتی سلێمانیش کە لە ساڵی (2006) و دامەزراوە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی تێدا بەرەو یەکێکە لە ئەندامە کاراکانی ناو لیژنەکان،
2.لیژنەهاوبەشکان ئەزموونێکی سەرکەتویان نیشان داوە لەو ڕوانگەیەوەی کە هەموو فەرمانگەکانی بەشدار لە لیژنەکاندا ڕۆڵی بەرچاوی خۆیان بینیووە ئەمەش وای کردووە بەشێوەیەکی باش و گونجاو چاودێری هەموو ئەو لایەنانە بکرێت کەپێویستیان بە چاودێری کردن هەیە،
3.هۆکاری سەرکەوتنی کارەکانی لیژنەهاوبەشەکانیش بەشێکی بۆ ئەو لایەنە دەگەڕێتەوە کە هەر ئەندامێکی لیژنەکان چاودێرە بەسەر کاروبارەکانی ئەندامانی تری لیژنەکانەوە،
4. کاری گەڕان و چاودێری کردن لیژنەهاوبەشەکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەردەوام دەبێت و لەو ڕێگەیەوە بەشێوەیەکی باش چاودێری هەموو شوێنەکان دەکرێت، بەڵام ئەو لیژنانەی کە سەربە لیژنەکانی قائمقامیەتی سلێمانی نین کاتی گەڕان و چاودێری کردنیان لە کاتژمێر 8 سەر لەبەیانییەوە دەست پێدەکات بۆ کاتژمێر 3 دوان نیووەڕۆ.[1]