من چۆن بە کارەبا موگناتيسی دروست بکەم؟
ئەوە تاڕادەيەک ئاسانە بە کارەبا موگناتيسی دروست بکەیت. هەمووئەو شتانەی کە تۆ پێويستت دەبيت بکەيت دەبێت هەندێک وايەری مس بئاڵینیت بەدەوروی توڵێکی ئاسن. ئەگەر تۆ پاتريێک ببەستیت بە وايەرەکەوە، سوڕێکی کارەبايی دەست پێ بکات تا بڕوات و توڵەئاسنەکە دەبێتە ماگنيتايز. کاتێک پاتريەکە پەيوەندی بپچڕێنرێت، توڵەئاسنەکە ڕاکێشان هيزی موگناتيسی وندەکات. ئەگەر تۆحەز دەکەیت بەکارەبا موگناتیز دروست بکەیت ئەوا ئەم هەنگاوانە بگرە بەر:
هەنگاو 1 - تا موگناتيسی کارەبايی بنيات بنێیت وەک ئەوەی لە تاقيکردنەوەی ئيلێکترەوماگنەتس باسمان کرد، تۆ پێويستی بە ئەم شتانە دەبێت:
يەک بزماری ئاسنی پازدە سێنتەمييتەری واتە (6 ئینج) درێژ
سێ مەتر (10 پێ) وايەری مسی داپۆشراو
يەک پاتری يان زياتر.
هەنگاو 2 – هەندێک لەسەری وایەرە مسەکە ڕوت بکە بۆئەوەی بەباشی ببەسترێت لە جەمسەری باترییەکە
هەنگاو 3 - وايەرەکە بئاڵێنە بە دەوروبەری بزمارەکەدا واتە لولی بکە بە دەوری بزمارەکەدا
بە ڕێکوپێکی وايەرەکە دەپێچێتەوە دەوروبەر بزمارەکە. هەتا تۆ وايەری زياتر بپێچيتەوە بەدەوروبەری بزمارەکەدا، موگناتيسی کارەباييەکەی تۆ بەهێزتر دەبێت.
کاتێک تۆ وايەرەکە دەپێچيتەوە بە دەوروبەری بزمارەکەدا، دڵنیابە کە تۆ هەموو وايەرەکە دەپێچيتەوە بە يەک ئاڕاستە. تۆ پێويست ئەمە بکەيت چونکە ئاڕاستەی بواری موگناتيس پشت دەبەستێت بە ئاڕاستەی دروست کردنيی کارەبايی.
هەنگاو 4 - پاتريەکە بە ببەستەوە
سەرێکی وايەرەکە ببەستە بەجەمسەری موجەبی پاتريەکە وە سەرەکەی دیکەی وايەرەکە بە جەمسەری سلبيی پاتريەکەوە. ئەگەر هەموو باش بڕۆيشتووە، موگناتيسی کارەباييەکەت ئێستا کار دەکات!
موگناتیزەکەت جەمسەرێکی باکورە وجەمسەرەکەی تری باشورە. ئەگەر جەمسەرەکانی باتریەکەت پێچەوانە بکەیتەوە موگناتیزەکەشت جەمسەرەکانی پێچەوانە دەبێتەوە. جێگای ئاماژە بۆکردنە کە هەتا ژمارەی پێچەکانی وایەرەکەت بەدەوری ناوەخنە ئاسنەکەدا زیاد بکەیت موگناتیزەکەت بەهێز تر دەبێت.