ووشکە ساڵی لە نێوان کوپی شیر و ئاودا
.
جارێکیان برسییەتی ڕووی لە گوندێک کرد، بۆیە والی داوایەکی سەیری لە خەڵکی گوندەکە کرد بۆ ڕووبەروو بوونەوەی مەترسی برسیەتی و نەهامەتی... پێی ووتن کە مەنجەڵێکی گەورە لە ناوەراستی گوندەکە دادەنێت.
پێویستیشە لەسەر هەموو پیاو ئافرەتێکی ئەم گوندە کوپێکی شیر بەتەنها دابنێت بێ ئەوەی هیچ کەس بی بینێت.
خەڵکەکە دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی داواکاری والی... بۆیە لەشەودا هەریەکەو کۆپێکی لە ناو مەنجەڵەکە کرد.
بۆ بەیانی والی سەری مەنجەڵکەی هەڵدایەوە..... بەڵام چی بینی ؟
بینی مەنجەڵکە پڕبووە لە ئاو !!!!
والی گوتی : کوا شیرەکە ؟
بۆچی خەڵکەکە لەجیاتی شیر، ئاویان لەمەنجەڵکە کردووە؟... وەڵامەکە ئەوەبوو... هەرکەسەو لەناخی خۆی گووتبوی " ئەگەر کوپێک ئاو لەناو ئەو هەموو شیرە بکەم، ئەوا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەو شیرە زۆرە نابێت کە خەڵکەکە دەیهێنن.
هەموویان پشتیان بە ئەوانی دیکە بەستبوو.... هەمووشیان هاوشێوەی براکانیان بیریان کردبووەوە، هەمووشیان وایان دەزانی تەنها ئەو لەجیاتی شیر ئاوی لەناوی مەنجەڵکە دەکات، ئەنجامەکەش ئەوەبوو، برسییەتی ڕووی لە گوندەکە کرد و خەڵکێکی زۆریش بەهۆیەوە مردن، هیچ کەسێکیشیان نەدۆزیەوە یارمەتیان بدات لە کاتی تەنگانە.
باوەڕ دەکەی، تۆ لە ناخۆشترین کاتەکاندای کە کوپەکان پڕ دەکەیت لە ئاو، لە کاتێکدا پێویستە پڕی کەیت لە شیر؟... کاتێک کارەکانت بەباشی ئەنجام نادەیت بە بیانووی ئەوەی لەنێو کارەکانی دیکە دەرناکەوێت، تۆ لەم کاتە کۆپەکەت پڕدەکەیت لە ئاو.....
کاتێک تۆ بە نیاز پاکی کارەکەت ئەنجام نادەیت و وابیر دەکەیتەوە کە ئەوانی دیکە بە نیازپاکی کارەکانیان ئەنجامداوە و ئەوەی تۆ هیچ کاریگەرییەکی نابێت، کەواتە تۆ کوپەکەت پڕکردووە لە ئاو....
کاتێک هەژاران لە پارەکەت بێ بەش دەکەیت و وابیر دەکەیتەوە کە کەسێکی دیکە یارمەتیان دەدات.. تۆ کوپەکەت پڕکردووە لە ئاو...
کاتێک کاتەکانت بەفیڕۆ دەدەیت و سوودیان لێ نابینیت بۆ خوێندن و پێشکەوتن... ئەوکاتە کوپەکانت پڕدەکەیت لە ئاو..
کارەکان بەخۆت ئەنجام بدە و پشت بەکەسانی دیکە مەبەستە بۆ ئەنجامدانی !!!.