1. لە ڕێنوسی ئینگلیزیدا، دەنگی (س) بە پیتەکانی (s) و (c)
دە نوسرێن.
2. لە ڕێنوسی ئینگلیزیدا، دەنگی (ف) بە پیتەکانی
(f - gh - ph) دە نوسرێت.
3. لە ڕێنوسی ئینگلیزیدا، دەنگی (ش) بە پیتەکانی
(ch -ss -t -sh- s)
دە نوسرێت.
4. لە ڕێنوسی ئینگلیزیدا، هیچ پیتێک نیە بۆ دەنگەکانی (ش - چ - ژ).
5. لە ڕێنوسی ئینگلیزیدا، پیتی (c) دەتوانرێت لەڕەگەوە هەڵ بکەنرێت، چونکە ئەم پیتە خۆی بەتەنها هیچ دەنگێک دروست ناکات کە نەتوانرێت بە پیتێکی تر گۆ بکرێت. چۆن؟ پیتی (c) ئەگەر خۆی بەتەنها بو، ئەوا تەنها بۆ گۆ کردنی دەنگی (س) و (ک) بەکار دێت. کە ئەم دو دەنگەش، پیتی خۆیان هەیە لە ڕێنوسی ئینگلیزید، کە بریتین لە پیتەکانی (k) و (s).
6. لە ڕێنوسی ئینگلیزیدا، پیتی (q) دەتوانرێت لەڕەگەوە هەڵبکەنرێت، چونکە ئەم پیتە تەنها بۆ گۆ کردنی دەنگی (ک) بەکار دێت. کە ئەم دەنگەش، پیتی خۆی هەیە لە ڕێنوسی ئینگلیزیدا، کە بریتیە لە پیتی (k).
ئا ئەم هەموو گرفتە هەیە، بۆچی شیکار ناکرێن؟
وەڵامەکە ئاشکرایە، شیکاری ئەم کێشانە واتە سوتاندنی گەنجینەی زمانی ئینگلیزی. ئەوان کەسانێکی ژیرن نایانەوێت بەدەستی خۆیان ئاگر لە خەرمانی خۆیان بەر بدەن. بەڵام سەد ئاخ، وا چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەک تێپەڕ دەبێت، وە لە دوای نوسینی سەدان هەزار پەڕتوک بە زمانی شیدینی کوردی، تازەبەتازە، کۆمەڵانێک هاتون دەڵێن کاف ئاوا "ک" نانوسرێت، بەڵکو کاف، ئاوا " ک" دەنوسرێت!!!
لەو ڕۆژەوە کە ڕێنوسی کوردی لەدایک بوە وە ئێستاشی لەسەر بێت
کافی عەرەبی "ک" بە کارهاتوە نەک کافی فارسی " ک". ئەگەر لەمەودوا، پیتی کافی فارسی" ک" بەکار بهێنرێت، ئایە دوای سێ ساڵی تر، هیچ منداڵێکی کورد دەتوانێت ئەم پەڕتوکانەی ئێستا بخوێنێتەوە؟!
بەڕاست من تێناگەم ئەو برا ئازیزانە چۆن دەستیان تێ چوە کە کاری وەها ئەنجام بدەن. دڵنیاتان دەکەمەوە، کە دوای چەند ساڵێکی تر، ڕەنگە منداڵانی کورد بزانن کە ئەم وشەیە "Dayk" نوسراوە دایک، بەڵام نازانێت، ئەم وشەیە "دايک" بریتیە لە وشەی دایکی کوردی. چونکە ئەم پیتە "ک" بەتەواوەتی لە ڕێنوسی کوردیدا دەپوکێتەوە. وە ئەو سەدان هەزار پەڕتوکە کوردیه، هیچ منداڵێکی کورد ناتوانێت بیان خوێنێتەوە. لەبەر ئەوە نابێت ڕێگە بدەین هیچ کەسێک ببێت بە باوەژنی ڕێنوسی کوردی.
ئا ئەمە، ئەگەر شێواندنی ڕێنوسی کوردی نیە، ئەی دەکرێت بزانین چیە؟!