لەنێو ئەو کوردەوارییە دا گەلێ کەساێتی بەرز بەڵام ون و بێ ناو ونیشان هەنە هەرکە نەختێ بیاندوێنی، بە یەکجاری سفرەی دڵیان لە ڕووت دەکەنەوە و ئەوەندەیان پێیه، بە ڕاستی دێیتە سەر ئەوەی تیر و توانجی خۆ بگریتە ئەو مێدیا و بڵاڤۆکانە ی ڕۆژانە و هە فتانە و مانگانه، تە نێ بۆ پڕکردنە وە ی سووچە بۆشە کان و ڕووپە ڕە کانی بە تاڵی خۆ، سووکترین و بێ بایە خترین بابە ت وا بە ڕجە ستە و زە ق دە کە نە وه، ئێژی کورد لە وانە زێتر کە سی نییە و دە ڕد تە نیا هە ڕ ئە وانە ن، کە چی ڕاستیی ئە وتۆت لێ دە شارنە وە پێویستە میللە ت زۆر زووتر لە مه، دە گە ڵیان ئاشنا بێت و فرە تریش ئاگادار بکرێنە وه.
هە موومان دە زانین کوردستان وڵاتێکی پان و بە ڕین و لە ت لە ت کراو ە و هە ڕ بە شێکی خراوە تە سە ڕ خاکی دە وڵە تێکی سە ڕدە ست.
ڕەنگبێ هەتا بە ئێستا لابە لا، سووکە شتێکتان لە سە ڕ کوردی خۆراسان بە ڕگوێ کە وتبێ. ئەو کوردانەی سیاسە تی دە وڵە تان لە سە ڕ دە مانی خە لافە تی ئە مە وی، عە بباسی و ئە فشاردا بە زۆرە ملێ بە ڕە و ناوچە ی خۆراسانی بردوون.
بە شی زۆری کوردە کانی خۆراسان لە شار و باژێڕە کانی دە ڕە گە ز، شیروان، قووچان، بجنوورد، ئە سفە ڕاین، باجگیران و چناراندا دە ژین. زۆرێ لە وانیش کۆچە ڕین و بە ڕدە وام لە ماوە ی ساڵا گە ڕمێن و کوێستان دە کە ن.
کوردانی خۆراسان بۆ خۆ دە بێژن نێزیکە ی 2 ملوێن کە سان دە بن. ڕاستیت گە ڕە کە سیاسە تی دە وڵە تان بە درێژایی مێژوو تووشی دە ڕدێکی کاری وای کردوون، گە ڕ بە قسە ی خۆیان مۆسیقا و ستران و کولامی (کە لام) کورمانجی نە بوایه، لە مێژ بوو هە موو شتێکیان لە کیس چوو بوو.
بە ڵام لەنێو ئەو هە موو کوردە دا کە ساێتییە کی ئاشق بە کە لتووری کوردییان تیا هە ڵکە وتووە 50 ساڵی ڕە بە قە خۆ ماندوو دە کات و هە وڵ دە دا و دە نووسێ هە تا ئەو گش کوردە لە بیر نە کرێن و جارێکی تر بگە ڕێنە وە ئامێزی کە لتوورە ڕە سە نە کە ی کوردی خۆ.
ئە مڕۆکە لەنێو هە ڕ کۆڕ و کۆبوونە وە و جڤێنێک دا هە ڕکە نێو کوردی خۆراسان برا، مرۆڤ بێ سێ و دوو وە بیر ساڵگارانێکی فرە لە ئە ڕک کێشانی ئەو گیانە نیشتمانپە ڕوە ڕە دە کە وێ کە بە مە بە ستی زیندوو کردنە وە ی شوناسی کورد لە وێندە ڕێ، تووشی چە ندە گیران و چە ڕمە سە ڕی بووە بە ڵام هیچ کامە لە تە نگ و چە ڵە مە و یارییە کانی ڕۆژگار نە یانتوانیوە چۆک بە و زاتە بە ڕزە دا بدە ن.
کانیماڵ یان کە لیموڵا تە وە حدی هە مان کە ساێتی ڕۆح سووک و ورە بە ڕزی نێو کوردانی خۆراسانه، نزیکە ی پتر لە 50 ساڵە ڕاژە و خزمە تی زمان و کە لتووری کوردی ئەو ناوە دە کات، هە وڵ دە دا و تێدە کۆشێ، لە و پێناوە شدا هە تا بە ئێستا چە ندە تووشی گێچە ڵ و دە ڕدی سە ڕی هاتووە کە چی ساتێ لە هە ڵوێستی بە ڕزی خۆ پاشگە ز نە بۆتە وه.
کانیماڵ کە م کۆڕ و جڤینی کوردی ڕۆژهە ڵات هە یە بە شداری تیا نە کرد بێت. کانیماڵ بۆ کوردانی خۆراسان ئەو کانیاوە پڕ ئاوە یە هە تا هاتووە زێتر هە ڵقوڵیوه.
کانیماڵ بە لە چاپدانی پتر لە 30 پەڕتووک و پە ڕتووکان لە سە ڕ زمان، ئە دە ب، فۆلکلۆر، هونە ڕ و مۆسیقا و دیرۆکی ئە وێندە ڕێ، ڕێی توێژینە وە ی قووڵتر و بە ڕفرە وانتری، خستۆتە بە ڕدە م بە ڕە ی نوێی خوێندە وار و ڕووناکبیری ئەو دە ڤە ڕه. بە ڕاستی حە قە هە موو کوردێکی ئەو ناوه، خۆ بە قە ڕزداری ئەو زاتە پاکە بزانێ.
گە ڕ ئە مڕۆکە نێوی کوردی خۆراسان لای کوردانی پارچە کانی دی کوردستان لە سە ڕ زارانه، بێ سێ و دوو دە ڕە نجامی خە باتێکی دوور و درێژی ئەو پیاوە ڕۆح سووکە یە و دیارە هە وڵە کە ی بە فیڕۆ نە چووه.
ئە مە ی دە خرێتە بە ڕدە م ئە نجام و دە سکە وتی وتوو وێژێکی کوردانە یە دە گە ڵ ئەم زاتە بە ڕزه.
پ: سە یدا سە بارە ت بە نووسخە کانی خە تی و دە سنووس، ئە ڕکێکی فرە ت کێشاوه، دە کرێ هە ندێ زێتر ڕاڤە ی ئەو خاڵە بکە ی و بڕێک تیشک بخە یتە سە ڕ ئەو بابە تە ؟
و: عە ڕزت بکە م چونکە پێش من کە س خۆی لە قە ڕە ی کاری کوردی خاسما لە سە ڕ فە ڕهە نگ و کە لتووری کوردی خۆراسان نە دا بوو سە ڕە تای ڕێ و دە سپێکی کار گە لێ زە حمە ت و گران بوو، هە موو ئەو بە ڕهە مانە ی من کە هە تا بە ئێستا چاپ بوونه، هە ڕ لە پەڕتووکی بزاوتی دیرۆکی کورد بۆ خۆراسانو دیوانی جە عفە ڕ قولی زە نگلی و بە ڕهە مە کانی دیکە وە ئە وانە هە موو نووسخە ی دە سنووس بوون، من هە موویانم لە سە ڕ زاران کۆ کردۆتە وە و چوومە نێو عە شیرە ت و هۆز و تایفان، لە م گۆشە و ئەو گۆشە وه، ئە وانە م بە ڕ هە ڤ کردووە و پاشان بە شێوە ی پەڕتووک خستوونمە تە خزمە ت کە لتووری کوردان بە ڵام ڕاستیت دە وێ ئە مە هە زار یە کی ئەو نووسخە و بە ڵگە نامە بە پیتانە یە کە من کۆم کردوونە تە وه. چونکە زۆربە ی ئەو نووسخە و بە ڵگە نامانە بە درێژایی زە مە ن، لەنێو چوونه. بۆ نموونە زۆربە ی بە ڵگە نامە کان لە سە ڕدە می نادرشا لە کە لات لەنێو چوونه، هە ڕ وە ها لە بە ڕ ئەو لافاو و عە ڕد هە ژە ی لە قووچان هات، زۆر بە ڵگە نامە فە وتان. لە بوومە لە ڕزە و سێڵاوە کە ی بجنووردیش بە حرێ لە و بە ڵگە نامە و نووسخە دە سنووسانە لە بە ین چوون بە ڵام من سە ڕباری ئەو هە موو ڕووداوە تاڵانه، ئە وە ی پێم کراوە درێخیم لێ نە کردووە و زۆر نووسخە ی دە سنووسم لە م لا و لا کۆ کردۆتە وە و بە لە چاپدانی ئەو نووسخانه، ویستوومە ڕاژە و خزمە تێک بە کە لتوورە کە م بکە م.
پ: هێژا کانیماڵ لە سە ڕ ئەو بە ڕهە مانە ی هە تا بە ئێستا بە چاپت گە یاندوون، چیت پێیە پێمانی بێژی؟
و: عە ڕزت بکە م یە ک لە بە ڕهە مە کانم وە ک پێشتریش ئاماژە م پێدا پەڕتووکێکە بە ناو و نیشانی: بزاوتی دیرۆکی کورد بۆ خۆراسان لە 8 بە ڕگدا کە بە ڵگە نامە کانی کوردانی خۆراسانی تیایە هە ڕ لە سە ڕدە می سە فە وییە وە هە تا دە ورە ی سە ڕکە وتنی شۆڕشی گە لانی ئێران. هە تا بە ڕگی پێنجە می ئەم پەڕتووکە م بە چاپ گە یاندووە و نهاش بە ڕگی شە شە می لەژێر چاپدایه. بە ڕگی حە وتە م و هە شتە میش ئامادە ی چاپن.
دیوانی جە عفە ڕ قولی زە نگلی کە بە چوار زوانی کوردی، عە ڕە بی، ترکی و فارسی بە چاپم گە یاندووە و هە تا چاپی دووە میشی چووه.
پەڕتووکی ئە سفە ڕاینی دوێنێ و ئە مڕۆ بە ڕهە مێکی دیکە ی منه، پێویستە بڵێم زۆربە ی خە ڵکی ئە سفە ڕاین واتە سە تی هە شتای کورده، نزیکە ی 43 هۆزی کورد لە شارسانی ئە سفە ڕاین دا دە ژین.
کولام و سترانێن کورمانجی بە ڕهە مێکی تری منە کە ساڵی 1374 هە تاوی لە چاپم داوه، ئێستە ش پەڕتووکی نادرشا لە بن چاپدایە کە وە ک نادری ساحیبقران، شای شایانی ئێران بە نێو بانگه، ئەم بە ڕهە مە ش لەژێر چاپدایە و بە م زووانە دە کە وێتە بازاڕی پەڕتووکە وه.
پ: سە یدا زۆربە ی بە ڕهە م و پەڕتووکە کانت دە ڕە نجامی هە وڵ و کار و چالاکی مە یدانین، سە بارە ت بە م بابە تە دە ڵێی چی؟
و: ڕاستە زۆربە ی بە ڕهە مە کانم ئە چنە ئەو خانە وه، من بۆ خۆم چوومە تە نێو هۆز و تایفە و خێڵە کانی کوردانی خۆراسان و ئە وە ی لە سە ڕ بە یت و چیرۆک و کولام و ستران و فۆلکلۆر و یارییە کانی باو و دیرۆک و ئایین و عیرفان و مە تە ڵۆک و کشتوکاڵ و ئاژە ڵداری و مۆسیقا و دۆخی جۆگرافیایی کوردانی خۆراسان بووه، موتاڵا و لێکۆڵینە وە ی مە یدانیم لە سە ڕی بە بە ئە نجام گە یاندووه.
من لە ڕێی بە ڵگە نامە و هە ڕوە ها تۆمارکردنی دە نگ و فیلم هە ڵگرتنە وه، ئەو گرینگە م جێ وە جێ کردووه، نهاش هە موو ئە وانە لە ئە ڕشیڤە کە مدا هە نە و پۆلێن بە ندیشم کردوون. هە ڕ لە و پێوە ندییە دا دە بێ بڵێم پە ڕلان و پەڕتووکخانە کە م ئە ڕشیڤێکی زۆر دە وڵە مە ندە لە بە ڵگە نامان کە هیوامە توانیبێتم لە و ڕێگە وە خزمە تێک بگە یینمە کە لتووری کوردی.
پ: زمان، کە لتوور و فۆلکلۆری کوردانی خۆراسان هە تا چە ندە توانیویە ڕە سە ناێتی خۆی بپارێزێ؟
و: ڕاستیت دە وێ بە ختە وە ڕانە هە تا بە مڕۆ توانیویە ئەو خە زێنە دە وڵە مە ندە کوردییە لە فە وتان بپارێزێ بە ڵام ئێستا تە لە فزیۆن ئێمە ی وە بە ڕ هێرش و شاڵاوێکی توند داوه، کە لتووری کوردی لە م ناوچە دا بە ڕاستی لە بە ڕ مە ترسییە کی هە ڕە قە تی دایه، زارۆک کە لە تە مە نی شە ش ساڵان لای دا و لە ماڵ ترازا و چووە قوتابخانه، هە موو شتێ بە فارسی فێر ئە بێ، ئیدی ڕێی ئە هە ڕ کوێ دە کە وێ، ناچارە خۆی بە فارسی ڕا بێنێ، زوانی ڕۆژنامە و گۆڤار و مێدیاکان هە مووی فارسییه، ئێمە بە داخە وە دە زگاێیکی چاندی و فە ڕهە نگی و کە لتووریمان نییە بتوانێ لاوان بگە ڕێنێتە وە باوە ش و ئامێزی کە لتووری کوردی، هە ڕ بۆیە زمان و کە لتووری کوردی خۆراسان لە بن مە ترسی فە وتان و لەنێو چووندایە و من ئەم ئاییندە بە ڕوون نابینم.
چونکە ئەو بە ڕە ی کە ئێستێ تە مە نیان لە 40 و 50 ساڵی دایه، گە ڕ ئەو بە ڕە بچێ لە شوێن ئە وان بە ڕە ێیک دێ کە لە هە موو شتێکی کوردی دابڕاوه.
پ: باشە سە یدا تاقمی خوێندە وار و ڕووناکبیری ئەو ناوە بۆ قە ڕە بووی ئەو خە سارە مە زنە چیی لە دە س دێت؟
و: گرفتە کە ی مە هە ڕ لێرە دایە خۆ هە موو ان نابنە نووسە ڕ، یە ک دووی ئاژە ڵداری دە کە وێ، یە ک وە دووی کشتوکاڵ ئە کە وێ، تاقمێ ئە کە ونە دووی کاسبکاری و ژمارە ێیکیش ڕێی عیلم و زانست و تێکنۆلۆژی دە گرنە بە ڕ و لەنێو شول و کارە کە ی خۆدا نغرۆ دە بن، لە و نێوانە دا تە نێ ژمارە ێیکی کە من دە کە ونە شوێنی کار و باری چاندی و کە لتووری، بۆ نموونە من یە کە لە وانە م کە یە کە م کاری کوردیم لە خۆراسانا بە ئە نجام گە یاندووه، بە ڵام من ناچارم بۆ وە دە س خستنی بژیوی ژیان، کرێکاری بکە م و ئێوارە بە دە ستی تڵیش تڵیشە وە بگە ڕێمە وە ماڵ، ئیدی کوا دە توانم بە و دە ستە پڕ ژانانە وە دە س بۆ قە ڵە م بە ڕم؟!
بە ڕاستی ئێمە بە دە س هە ژارێیکی کوشندە وە دە ناڵێنین. من نێزیکە ی 30 بە ڕگ پەڕتووکم لە سە ڕ مێژوو، کە لتوور، خە ڵکناسی، مۆسیقا و ئایین و ئە وە ی بە لە ونێ پێوە ندی بە کوردانە وە هە یە و بگرە لە سە ڕ ناکوردە کانیش ئامادە ی چاپه، کە چی ناتوانم بە چاپیان بگە یینم، چونکە لە باری دراوی و مادییە وە هیچێ شک نابە م، هە تا کە ی هە ڕ 15-10 ساڵ جارێک بچم و لە دۆس و هە ڤاڵان، پارە قە ڕز بکە م و بە هە زار زە حمە تان یە کێکیان لە چاپ بدە م و هە تا بکە وێتە بازاڕ و خە ڵک بیکڕن و قە ڕان قە ڕان کۆی بکە مە وه، تازە ئەو پارە ی من بۆ چاپم خە ڕج کردووه، دە ستم ناکە وێتە وه، ئیدی لە وە گە ڕێ نرخی قاقە ز لە ماوە ی ئەم ساڵانە دا پڕ بە ڕز بۆتە وه، تازە گە ڕ هە موو هە ژمارانیش بفرۆشرێن، من پارە کە ی خۆمم دە س ناکە وێتە وه. بۆیە ئیتر بە ڕاستی لە دە ستم نایە دووی کاری فە ڕهە نگی بکە وم، بە ئاخری خە ت گە یشتووم، هە ژاری نایە ڵێ هیچ بکە ین، ئابووری ژێرخانی هە موو کارێکه، جا کاتێ لە ئاستێکی نزمدا بێت، ئیتر کوا کارمان پێ دە کرێ؟بۆیە ئینسان ئیدی بڕ ناکا و کاریش پە کی ئە کە وێ.
پ: سە یدا کانیماڵ یە ک لە و پەڕتووک و پە ڕتووکانە ی لە چاپت داوە پەڕتووکێکە لە سە ڕ شاعیر و هۆزانی هە ڕە ناسراوی کوردی خۆراسان، جە عفە ڕ قولی زە نگلی ، سە بارە ت بە م شاعیرە چیت پێیه؟
و: عە ڕزت بکە م جە عفە ڕ قولی یە کێکە لە مە زنترین شاعیرانی دە ڤە ڕی خۆراسان کە لە سە ڕدە می محە مە د شای قە جە ڕ و ناسرە دین شا و مزە فە ڕە دین شا، عومرێکی درێژی کردووە کە دووی کاری فە ڕهە نگی کە وتووه، جە عفە ڕ قولی لە دونیای خە ون و خە یاڵدا تووشی ئە وینێکی خە یاڵی دە بێ و دە بێتە ئاشقی کچێ بە نێوی مرواری لە تە مە نی 16-15 ساڵانە وە سە ڕی خۆ هە ڵدە گرێ و دە بێتە گراوی مرواری و تە واوی تە مە نی نزیکە ی 100 ساڵە ی خۆی بە دوای مرواری دا چیا و دۆڵ و هۆز و عە شیرە ت و وڵاتان دە گە ڕێ ، هە ڕ لە چین و خوتە ن و هیندستان و وڵاتانی ئاسیای ناوینە وە بگرە هە تا وڵاتی عوسمانی و وڵاتانی ناوچە ی قە وقاز و گورجستان و لە خودی ئێران و هە تا شام و شارە کانی مە ککە و مە دینە ی وڵاتی عە ڕە بستان، بە شکو مرواری، خۆ پە یا بکات لە و هە موو ڕێگایانە دا بەهۆی ئەو هە موو ئە زموونە ی وە دە ستی دە خات، هە مووی دە خاتە خزمە ت هۆنینە وە ی شێعر و جوانترین هە ڵبە ست دە هۆنێتە وه، لە بە یتی ئاخری هە موو شێعرێک دا لە خودای خۆی دە پاڕێتە وە بە مرواری بگە یینێ، بۆ نموونە ئە ڵێ: ئە تۆ عە لی و فاتمە ت بە یە ک گە یاند، تۆ سولە یمان و بڵقێست بە یە ک گە یاند، ئێمە ش بە مراز بگە یینه، بۆ نموونە لە م شێعرە دا ئە ڵێ:
بار ئیلاها بە حە قێ ڕە زا زامنی ئاهوو
شە وێک بێ وە خە ونێ من مروارێی چە شمێ جادوو
وە مینا ڤێ سە ییادێ بێ ڕوو وە ڕوو
هێسیرکە من وە پێ خۆ
ئەو وە کە مە ندێ گێسۆ
ئە عبیرێ وە خە ونێ من ئاشکار کە هە ڕچێ زوو
ئاشکار کە هە ڕ چێ زوو
پ: دە توانین بڵێین جە عفە ڕ قولی بە ڕاستی ئاشق و شە یدا و ئە ویندار بووه؟
و: بە ڵێ، جە عفە ڕ قولی ئە شقێکی عیرفانی لە ناخیا بووه، لە مێژووی عیرفانی ئێرانی و ئیسلامی دا ئێمە کە سێکی وامان بە تە واوی مانا عارف و سووتە دڵ، بە ڕچاو ناکە وێ، لە حاڵێکدا ئە شقی جە عفە ڕ قولی بە درێژایی عومری 100-90ساڵە ی بە تە نیا هە ڕ دوو تارێک بووە و بە س. بە ڕاستی جە عفە ڕ قولی مۆسیقای کوردانی خۆراسانی لە فە وتان پاراستووە و مۆسیقای ئە مڕۆ قە ڕزداری هە وڵی دڵسۆزانە ی ئەو مرۆڤە مە زنە یه، ئە مڕۆکە 14 ئاوازان لە و شاعیرە ئاشقە ماونە تە وە کە قوتابیانی وی بە بە ڕە ی ئە مڕۆیان گە یاندووه. لە قووچان و دە ڕە گە ز و کە ڵاتی نادری دە چوونە خزمە تی و فێری مۆسیقای کوردی دە بوون، گە ڕ مۆسیقا و سترانی کورمانجی نە بوایە ن، بێگومان کوردی خۆراسان ئە مڕۆ هە موو شتێکی لە بیر کرد بوو.
پ: سە یدا یە کێکی دی لە بە ڕهە مە کانت لە سە ڕ چیرۆکی کوردی لە دە ڤە ڕی خۆراسانه، لە و بارە وە هە گبە کە ت چی تیایە ؟
و: چیرۆکی کوردانی خۆراسان زۆرن، کاتێ من مژولی لێکۆڵینە وە بووم، دیتم کە نە مر سە مە دی بێهڕە نگی کاتێ ئەو چیرۆکانە ی کۆ کردۆتە وه، لام دە ڕکە وت زۆرێ لە و چیرۆکانە ی لە کوردانی خوی و ورمێ وە ڕگرتووە کە بە نیوە چڵی نووسرابوونە وه، ئەو چیرۆکانە لەنێو کوردانی خۆراسان بە تایبە ت لای کۆچە ڕییە کان بە تە واوی هە بوون، من چووم لەنێو ئەو کۆچە ڕییانە هە موو ئەو چیرۆکانە کۆ کردە وه.
چیرۆک و داستان لەنێو هە موو قە وم و میللە تێک دا یە ک لە سە ڕە کی ترین بە شە کانی کە لتووری ئە وان دە گرێتە وە کە سە ڕچاوە کە ی ڕووداوە کانی دیرۆکی و جڤاکی نێو میللە تانە و لە چوارچێوە ی چیرۆک و داستان خۆ دە ڕدە خات. ئەو چیرۆکانە ی کە من کۆم کردوونە تە وە وە بزانم هە زار یە کی ئەو چیرۆکانە نە بێ کە لەنێو کوردانی خۆراسانا هە یه، بۆ نموونە دە بینی پیرە ژنێک نە دە زانێ شا عەبباس کێیە و نە ش شاری ئیسفە هانی دیوه، کاتێ چیرۆکە کە ئە گێڕێتە وە ئێژی شان بە شانی شا عەبباس بە نێو کووچە و کۆڵانە کانی ئیسفە هان دا دە گە ڕێ. ناوە ڕۆکی زۆربە ی چیرۆکە کان باس لە حە ماسە و قارە مانیە ته.
پ: سە یدا ئایا لە سە ڕ پە ندی بە ڕینان، کارێکی ئە وتۆت بۆ بە ڕ هە ڤکردنی پە ندە کانی پێشینیان لە و دە ڤە ڕە دا ئە نجام داوه؟
و: من بۆ خۆم نزیکە ی هە زار پە ندێکم کۆ کردۆتە وە و نێوی پەڕتووکە کە م ناوە پە ندی کورمانجان کە هێشتا چاپ نە بووه. پە ندی بە ڕینان دە سکە وتی ئە زموونی خە ڵکانە و زۆر بوارانیش دە گرێتە وه. پە ندی بە ڕینان بە ڕاستی ئاوێنە ی ژیری خە ڵکانی بلیمە تە و بەهۆی هە ڕ پە ندێکە وە ئێمە لامان ڕوون ئە بێتە وە بیر و بۆچوونی خە ڵک لە و سە ڕدە مە د ا چلۆن بووه.
پ: سە یدا ئایا لە سە ڕ لیستۆک (لیستە ک) و یارییە کانی خۆجێی ئەو ناوە بە ڕ هە مێکت هە یە ؟
و: لە سە ڕ ئەو بابە تە ش پەڕتووکێکم هە یە کە زۆر یاری و کایە ی جوانی تیایە کە یاری وا هە یە بە دوو کە سان دە کرێ و لیستۆکی واش هە یە 500 کە سان دە توانن تێیدا بە شدار بن، هە مە جۆرە کایە و یاری هە یه، هە ڕ بۆ نموونە لە یاری تۆپێن دا چە ن جۆرە لیستۆکمان هە یه.
پ: ئایا خە ڵک ئێستا لە و چە شنە کایە و یارییانە پێشوازی دە کە ن؟
و: هە ل و مە ڕجی ژیان و گوزە ڕان لە م ساڵانە دا پڕ گۆڕانی بە سە ڕدا هاتووه. لایە نی ئابووری ژیان و وە دە س خستنی بژیوی ژیان، لای خە ڵک بایە خێکی زۆری پە یا کردووه، هە ڕ بۆیە خە ڵک زێتر دووی کار و هە ڕمانێک دە کە ون، دە سکە وتێکی مادی بۆیان تێدا بێت، هە ڕ لە بە ڕ ئە وە ش کە متر خە ڵکە کە بە لای کاری فە ڕهە نگی دا دە چن، ئە مە تە نیا تایبە ت بە کورد نییە و لەنێو هە موو گە لانی سە ڕزە ویشدا هە ڕ وایه.
جاران خە ڵک لای ئێمە لە دە سپێکی نە ورۆزە وە هە تا 14 نە ورۆز، جە ماعە ت خۆیان بە یاری و لیستۆکی جۆربە جۆری کوردییە وە سە ڕقاڵ دە کرد، کە چی ئێستا خە ڵک دوای سێ چوار ڕۆژان کە بە گە شت و گێڵ و سە ڕدانی یە کترە وە مژول دە بن، دە گە ڕێنە وە سە ڕ کار وباری ئاسایی ژیانی خۆ.
ئەو جۆرە کارانە پێویستی بە دە وڵە تێک هە یە کە لاگری لە و یارییانە بکات، دە وڵە ت ئێستێ هاتووە کۆنگرە بۆ تازیە خوێنی دە بە ستێ کە کارێکی باشه، چونکە سە ڕچاوە ی مۆسیقای ئێمە لە تازیە خوێنییە وە دێ. لە و لاشە وە دە بێ بایە خ بە یارییە کانی خۆجێی بدرێ، بۆ نموونە ئێمە جۆرە لیستۆکێکمان هە یە کە بە تۆپ و دار (چێو) ە و 500 کە سان دە توانن بە شداری تیا بکە ن، پێویستە لە سە ڕ ئەم جۆرە یارییانە کاری زێتر بکرێ و فرە تر زیندوو بکرێنە وه.
پ: سە یدا دوا پە یڤت؟
و: پێویستە جە ماعە تی خوێندە وار و ڕووناکبیر زێتر وە خۆ بکە ون هە تا کە لتووری دە وڵە مە ندی کوردی فرە تر خۆ لەنێو کۆمە ڵگە دا نیشان بدات، ئە مە پڕ بۆ پاراستنی کۆمە ڵگە و جڤاکی مە پێویسته.