دیوەخان بەو شوێنە دەوترێ کە خەڵکی دەوڵەمەندو دەستڕۆیشتوو دروستی دەکات بۆ چەند مەبەستێکی کۆمەڵایەتی. لەوانە داڵدەدان و خزمەتکردنی خەڵکی هەژار و غەریب و لێقەوماو. هەروەها بۆ بەستنی کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی.
شاری سلێمانیش وەک هەموو شارەکانی تری خۆرهەڵات و جیهانی ئیسلام، هەر لەگەڵ دروستکردنیدا چەند دیوەخانێکی دوا بەدوای یەکتری و لە قۆناغی جیاجیادا تیا دروستکراوە.
دیوەخانە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی:
1. دیوەخانی شێخ سەعیدی حەفید
2. دیوەخانی شێخ مستەفای نەقیب
3. دیوەخانی حاجی برایم ئاغای خوبیلەی کاکەیی
4. دیوەخانی حاجی عەبدولڵای شاڵی
5. دیوەخانی حاجی برایم ئاغا
6. دیوەخانی حەمەی ئەوڕەحماناغا
7. دیوەخانی میرزا تۆفیق قەزاز
8. دیوەخانی سەید ئەحمەدی بابا ڕەسوڵ
9. دیوەخانی عیزەت بەگی وەسمان پاشای جاف