#سلێمانی# لەگەڵ درووستکردنی لەسەر شێوازێکی پێشکەوتوو و بنەمایەکی شارستانی درووستکرا، و درووستکردنی گەرماویش یەکێک بووە لە شتە گرنگەکانی ئەم شارە، کە زۆربەیان لەسەر شێوازێکی ڕۆژهەڵاتی درووستکراون، وا لە خوارەوە ناوی ناوی گەرماوەکان و شوێنەکانیان و ناترەکان و خاوەن گەرماوەکاننتان پێ دەناسێنین:
گەرماوی وەسمان پاشای بابان شوێنی سینەما سیروان.
گەرماوی گازێ شوێنی گەرماوی #سەرچنار#ی ئێستا کە موڵکی دایکی حەمە ئاغای ئەوڕەحمان ئاغا بووە.
گەرماوی مەیان شوێنی قەیسەری محەی دگلی ئێستا.
ئەم سێ گەرماوەی لەسەرەوە ناوبران لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە نەماون و ڕووخاون و هەندێک لە پیاوە بەتەمەنەکانی شار دەڵێن ئێمە منداڵ بووین لەگەڵ دایکمان دەچووینە ئەو گەرماوانە و ئەو کات پارە کەم بوو و ژنان لە جیاتی پارە دوو بۆ سێ هێلکەیان دادەنا.
گەرماوی فاتمەخان: تەنیشت سەرا کە موڵکی عەزمی بەگی بابان بووە. ساڵی 1954 لە زەمانی عومەر عەلی موتوسووریفدا ڕووخاوە و خراوەتە سەر سەرا.
گەرماوی قشڵە: لە شەقامی مەولەوی موڵکی حەمە ئاغای ئەوڕەحمان ئاغا.کە لە ساڵی 1974 شارەوانی تێکیداوە و کردی بە دووکان و بازاڕ، ئێستا شوێنی بازاڕی دەبۆکەیە.
گەرماوی شێخ مارف: تەنیشت بازاڕی سەڵاحەدین، موڵکی شێخ مارفی نەقیب بووە و دوایی فرۆشرا و کوڕانی ێالحی ڕەشە کڕییان.
گەرماوی سوورەت: لای مەیدانی (کا)یەکە موڵکی کەریمی عەلەکە بوو، ئەم گەرماوە دیوارەکانی هەمووی وێنەی پاڵەوان بوو بە سواری ئەسپ و قەڵغان و شیر و تیروکەوان بەدەستەوە و وێنەی ڕۆستەم و زۆراب و مار و باڵندە و درەختی هەمەجۆر بە گەچ لەسەر دیوارەکانی نەخشا و ڕەنگاوڕەنگ کردبوو. بۆیە بە گەرماوی سوورەت ناو دەبرا، و وێنەکانیش دەستکردی هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن فەلاح بوو.
گەرماوی غەفور ئاغا (گەرماوە بچکۆلەکە): بەرانبەر گومرگە سووتاو بوو کە موڵکی غەفور ئاغای حاجی ئەوڵا بووە.
گەرماوی تازە: بەرانبەر مزگەوتی حاجی مەلا عەزیز، سەرشەقام. موڵکی حاجی سەعید ئاغا بووە.
گەرماوی حاجی غەنی: کۆڵانی تەنیشت خانەقای مەولانا خالیدی نەقشبەندی.
گەرماوی حاجی ئەوڵا: سەرووی خانەقای مەولانا خالیدو موڵکی حاجی ئەوڵا بووە.
گەرماوی موفتی: لە سابوونکەران، موڵکی عەبدول کەریم و باربارا ئەلەکە کە خوشک و برای کەریمی ئەلەکە لەگەڵ ماڵی موفتی[1]