بۆ:ڕای گشتی و ڕاگەیاندنەکان
وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت 6000 خوێندکار لەزانکۆکانی هەرێم سوودی لەبڕیارێک وەرگرتووە ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت 6500 قوتابی لەزانکۆکان سوودی لەم بڕیارە وەرگرتووە لەنوێترین لێدواندا ووتەبێژی وەزارەت ژمارەکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکردۆتەوە ئەڵێت 10112 خوێندکار سوودیان لەم بڕیارە وەرگرتووە،.
بەداخەوە لەنێوان ئەم 3 ژمارەیە ئێمە وەک نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان باوەڕ بەهیچ یەکێک لەم ژمارانە ناکەین و ئۆباڵی بێباکی و لەوەڵامنەدانەوەی داواکاری ئێمە بۆ زیادکردنی عبور بۆ دوو وانە ئەخەینە ئەستۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی هەرێم و هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی و پەرلەمانی کوردستان،.
ئێمە هەموو ڕێکارێکی یاسایی و مەدەنیمان گرتە بەر بەڵام هیچ لایەک وەڵامی نەداینەوە لەکاتێکدا وەزیر بڕیار دەردەکات مەرج ئەخاتە سەری و ئەڵێت زیادکردنی عبور بەمەرج ئیتر بەهۆی ئەم مەرجەی وەزیرەوە 5000 قوتابی و خوێندکار بەبێ نازی لەماڵەوە دانیشتن یان وازیان لەخوێندن هێنا یاخود سەری خۆیان هەڵگرت بەرەو هەندەران،.
لەکۆتاییدا جارێکی تر داوا لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نێچیرڤان بارزانی دەکەین هەوڵبدەن و فشاربخەنە سەر وەزیر بۆ زیادکردنی وانەی عبور بەبێ مەرج.
نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان
24-11-2015
هەولێر