حکومه تی هه ڕێمی کوردستان-عێراق-
هه ولێر- 22-11-2015 -
وه ک ئاشکرایه (حکومه تی هه ڕێمی کوردستان) و (کۆمپانیای داناغاز و هاوبه شه کانی له دادگاییدا) که بریتین له (کرێسێنت پێترۆلیوم و پێرل پێترۆلیوم) له مانگی 10ی ساڵی 2014 ه وه و پڕۆسه که تا ئێستا به ڕده وامه و بڕیاری کۆرایی یه کلاکه ڕه وه له سه ڕ ناوه ڕۆکی خودی ناکۆکیه کانی نێوان هه ڕدوولا ده ڕنه چووه و (دادگای بازرگانی له ئینگلته ڕا) که جیاوازه له (دادگای ناوبژیوانی له نده ن) ده سته ڵآتی یاسایی یه کلا کردنه وه ی خودی ناکۆکیه کانی نێوان هه ڕدوولای نیه، بۆیێ بڕیاره که ی ڕۆژی 20-11-2015 په یوه ندی ڕاسته وخۆی نیه به ناوه ڕۆکی خودی داواکانی (کۆمپانیای دانا غاز و هاوبه شه کانی) ئه وهه نده ی په یوه ندیداره به بڕیاری پێشووی ساڵی 2014 دادگای ناوبژیوانی که ئه وکات بڕیاردرابوو بارۆدۆخی هه نوکه یی دارایی کۆمپانیای دانا غاز ڕه چاو بکرێت ئه ویش به پێدانی خه ڕجیه کی کاتی به بڕی 100 ملیون دۆلار له لایه ن حکومه تی هه ڕیمی کوردستانه وه، ئه ویش وه ک ئیجرائێکی کاتی به مه ڕجی گه ڕاندنه وه ی ئه و 100 ملیون دۆلاره بۆ حکومه تی هه ڕێمی کوردستان ئه گه ڕ داناغاز و هاوبه شه کانی له خودی پرۆسه ی ناوبژیوانی شکستیان هێنا له بردنه وه ی داوا سه ڕه کیه که.
دوابه دوای ئه و ڕیاره کاتیه ی دادگای ناوبژیوانی له مانگی 10ی ساڵی 2014، داناغاز و هاوبه شه کانی له مانگی 12ی هه مان ساڵ داوای جێ به جێ کردنی ئه م بڕیاره یان ئاراسته ی دادگای بازرگانی له ئینگلته ڕا کرد بۆ پێدانی ئه و خه ڕجیه کاتیه به بڕی 100 ملیون دۆلار. سه ڕه تا به پێی یاسای ساڵی 1978ی حه سانه ی ووڵآتی به ڕیتانیا داواکه یان شکستی هێنا له سه پاندنی بڕیاره که به سه ڕ حکومه تی هه ڕێم و بۆیێ دادگا بڕیاری قه ڕه بۆ کردنه وه ی بۆ هه ڕێمی ده ڕکرد له به ڕامبه ڕ تێچووه کانی کارو باری ئیجرائاتی دادگا بۆ ئه م داوایه.
به ڵام دواتر دانا و هاوبه شه کانی جارێکی تر هه مان داوایان ئاراسته ی دادگای بازرگانی ئینگلته ڕا کرده وه. به بێ ڕه چاو کردنی بارودۆخی ناله باری دارایی هه ڕێمی کوردستان و تێچووه کانی شه ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش، هه ڕوه ها تێچووه کانی دابین کردنی پێداویستی بۆ نزیکه ی 1.8 ملیون ئاواره ی ناوه وه و ده ڕه وه ی هه ڕێم، له جیاتی له به ڕ چاو گرتنی ئه م بارقورسیه ی له سه ڕ شانی هه ڕێمه، هاوکاری بنیاتنه ڕ له گه ل حکومه تی هه ڕێمی کوردستان هاوشێوهه ی پشتیوانی به ڕده وامی کۆمپانیاکانی تری نێوده وڵه تی بۆ هه ڕێمی کوردستان به ڵآم به داخه وه داناغاز درێژه ی به هه ڵوێسته نه خوازرواه کانی بۆ به دواداچونی داواکه یان. سه ڕه ڕای داکوکی حکومه تی هه ڕێمی کوردستان له مافه کانی خۆی له به ڕامبه ڕداواکاری داناغاز و هاوبه شه کانی له دوا دانیشتنی دادگای بازرگانی ئینگلته ڕا له ڕۆژانی 28 تاکو 30ی مانگی 10ی ساڵی 2015، به ڵآم سه ڕئه نجام دادگا بڕیاری کاتی ناوبژیوانی له مانگی 10ی ساڵی 2014 په سه ند کرد، بۆیی بڕیاری دادگای بازرگانی ئینگلته ڕا بڕیاردانه له سه ڕ خه ڕجیه کی کاتی بۆ پشتیوانی دارایی دانا و هیج کاریگه ڕی نابێت له سه ڕ درێژه پێدانی پڕۆسه ی ناوبژیوانی نێوان حکومه تی هه ڕێمی کوردستان له به ڕامبه ڕ داواکانی دانا و هاوبه شه کانی داوای قه ڕه بۆی تۆمار کردووه که به شێوه یێکی سه ڕه تایی به بڕی 3 ملیارد وۆلار خه ملێندراوه. هه ڕچه نده دانا غاز پێشتر ئه م خه ملاندنه ی ڕه ت کرده وه به ڵام دادگای ناوبژیوانیش باوه ڕی هێنا به بنه ماکانی ئه م داوایانه ی حکومه تی هه ڕێمی کوردستان و بڕیاریدا له ساڵی داهاتوو ئه م داوایانه ببینێت و بڕیاری یه کلاکه ڕه وه یان له سه ڕ بدات.