قاسم سەدری قازی
خەڵکی : #مەهاباد#
له دایکبووی : مەهاباد 1908
کاتی شەهید بوون : 1947.03.30
شوێنی شەهیدبوون : مەهاباد
شوێنی گڵکۆ : مەهاباد
چۆنیەتیی شەهیدبوون : ئێعدام
نوێنەری مەجلیسی شورای میللی لە تاران
سەدری قازی ساڵی 1908لە شاری مەهاباد لە دایک بوو. هەر لە مەهابادیش خوێندبووی. سەدری قازی بە وەرگێڕانی زمانی بێگانەی فارسی و ڕێنوێنی هەژار ونەخوێندەوارەکانی بێ تاوانی کورد، بە بێ هیچ موچەو پارە یەک لە دایرە دەوڵەتێکاندا یارمەتی دەکردن. لە ناو کۆمەڵانی خەڵکدا خاوەنی قەدرو ڕێز و خۆشەویستی بوو. سەدری قازی لە دەورەی چۆاردەی مەجلیسی شوڕادا، بە نوێنەری مەهاباد هەڵبژێردرا. لە سەردەمی جوڵانەوەی دێموکڕاتی کوردستاندا، لە تاران نوێنەری مەجلیسی شورای میللی بوو. دوای پەڵاماردانی کوردستان سەدری قازیش گیراو هێنایانەوە مەهاباد. کاتێک دەگەڵ براکەی پێشەوا و ئامۆزاکەی حەمەحوسێن خان لە چۆارچرای مەهاباد هێنایانە ژێر پەتی سێدارە گوتی: ئێمە بە تاوانی ئەوە دەکوژن، چونکە نە بووینە خائینی نەتەوەکەمان. بمرێ شای خاین، بژی کوردستان