کۆنگرەی یازدە(کۆنگرەی خەبات گێڕانی خۆڕاگر) 1ی بەفرانباری 1376(1997) کەرکووک
لە دوای کۆنگرەی دە، هەوڵەکان بۆ یەک گرتنەوە ی هەر دوو بەشی حیزب دەستی پێکردەوە. ڕادیۆ دەنگی کوردستان لەسەر ڕادیۆی ڕاه کاگر لە شاری کەرکووک دەستی بە کار کرد. باشووری کوردستان لە لایەن هەردوو حیزبی دەرگیری دەسەڵات بە دەستەوە بە دوو بەشی زەرد و سەوز دابەش کرا بوو. ڕمبازێنی اطلاعاتی ئێران لە باشوور بەردەوام و بگرە زیاتر ببوو. حیزب دەبوایە تەوازونی نیوان ئەو دابەش بوونەی باشووری پاراستبایە، کە بە باشی پاراستبووی.
زۆر ڕووداو لەم بەینە دا هاتنە ئاراوە کە باسکردنیان زۆری دەوێ و خۆم لێی دەبوێرم و بۆ نووسەران و مێژوونووسان بە جێ دێڵم.
گەیشتینە بەهاری ساڵی 1375 کە ئیدی دانیشتنەکان بۆ یەک گرتن زیادیان کردبوو، هاتوو چوو گەرم بوو. زۆربەی کۆمیتەکانی حیزب لە دەستەی بچووک دا کادر و پێشمەرگەیان ناردبووە ناوچە. لە 7 ی گەلاوێژی 1375 ڕێژیم بە هاوکاریی خانەخوێی سەوزەوە هیرشیکی بەرینیان کردە سەر بنکەکانی حیزب لە شاری کۆیە و هەر لەو کاتیش دا لە ژێر گوشاری خانەخوێ دا، حیزب ناچار بە ئیمزا کرانی دەقێک بوو کە داوای دەکرد حیزب بە زووترین کات کادر وپێشمەرگەکانی خۆی لە ناوچە
بگێڕێتەوە بنکەکانی و هیز نەنێرێتەوە ناوخۆی کوردستان.
لە پائیزی هەمانساڵ دا حیزب لە کۆنگرەی بیستەمی ئینتەرناسیۆنال سۆسیالیست وەک ئەندامی چاوەدێر وەرگیرا(19 ی خەرمانانی 1375). لە 19 ی بەفرانباری 1375 یەک گرتنی بنەماڵەی دێمۆکرات کرا و ئەو دوو دێمۆکراتیە کۆتایی هات. بەڵام ئەویش کۆتایی هاتنی دوو بەشی و یەکتر تەحەمول کردن نەبوو و دواتریش بەردەوام بوو تا دیسان بوویە بە دوو.
دوای یەک گرتن ماوەیەک باش بوو، پێکەو ەکار کردنێک هەبوو، بەڵام زوو کۆتایی هات و دیسان کێشەکان دەستیان پێکرد. کە گەیشتینە کۆنگرەی یازدە، لەوێش جیناح بەندی هەر درێژەی هەبوو.
بڕیار و ئاکامەکانی کۆنگرەی یازدە:
زیاد کردنی تێبینیەک لە ئەساسنامە کە، هەر سکرتێرێک مافی هەیە تەنیا دوو دەوری پشتی سەری یەک کاندیدی سکرتێری گشتیی حیزب بێ، ئەو ەبڕیاری هەرە دیاری کۆنگرە بوو.
کۆمیتە ناوەندیەک هەڵبژێرا کە نیزیک بە تەواوی ئەندامنای ڕێبەریی پێشووی ڕیبەرایەتیی شۆڕشگێری تێدابوو، مامۆستا عەبدولا حەسەن زادە بۆ جاری دووهەم وەک سکرتێری گشتی هەڵبژێرایەوە