خاڵۆ بازیانی، گوندێکە سەربە شارەدێی #قەرەهەنجیر#ی شاری #کەرکووک#ی، باشووری کوردستان، کەوتووەتە سنووری ناوچەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقەوە (ناوچە جێناکۆکەکان).
لە ڕووی جوگرافییەوە، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی (قەرەهەنجیر)، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی (حسێن سەلام)، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #شێخ جیری خواروو#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #جافان (قەرەهەنجیر)# لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای ڕزگارکردنی ئێراق لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
دانیشتووانی ئەم گوندە سەرجەمیان کوردن.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (585) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (821) کەس بووە. [1]