لەدایکبووی 1953، شارەدێی جەباری سەربە شاری
کەرکووککەرکووکە. لە ساڵی
1983 چووەتە ڕیزی شۆڕشەوە لەکەرتی چواری جەباری بووەتە پێشمەرگە و کادیری ڕێکخستن هەر لەبەر ئەوەش ڕژیمی بەعس شەش کەس لەئەندامانی خێزانەکەی گرتووە. پشتر بووەتە پڕۆفیسۆر لە زانکۆی
سلێمانیسلێمانی، مامۆستای ئەدەب و ڕەخنە بووە و وانەی خوێندنی باڵا دکتۆرا و ماستەری وتووەتەوە، خاوەنی چوار بەرهەمی بڵاوکراوەی ئەدەبی ڕەخنەییە. سەدان وتاری ئەدەبی وڕەخنەیی و زمانەوانی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە دیوانێکی شیعری هەیە.
بەرهەمەکانی:
-بەهاکان کە نامۆ ئەبن (شیعر)
-کەرکووک و بزاڤی شیعری کوردی (لێکۆڵینەوە)
-چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی بەرگی یەکەم
-چەند لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی بەرگی دووەم
ڕۆژی
19-08-202019-08-2020 بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.