لە 01-07-1939 لە گوندی شەدەڵە هاتووەتە دنیاوە. لەخێزانێکی دیاری شەدەڵە خوێندنی سەرەتای لەشەدەڵە تەواوکردووە لە دوای تەواوکردنی لەساڵی 1948بەهۆی ناسیاوی لەگەڵ بشەهید عەلی عەسکەری پەیوەندی دەکات بە(پ.د. ک) یەکێک بووە لە شانە نهێنییەکانی شاری کەرکووک هەر بەو هۆیەوە ژیانی هاوسەری لەکەرکووک لەگەڵ خاتوو (مەلێحە محەمەد ساڵح) پێکهێناوە لەساڵی 1969.دوای ئەوەی چەند جارێک بانگکراوەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و بۆ ماوەیەک زیندانی کراوە ئەوکات بەناچاری چۆتە شاخ یەکێک لەلای شەهید عەلی عەسکەری بووە بە پێشمەرگە. دوای ماوەیەک دەچنە گەڵاڵە و چەند جارێک بەخەستی بریندارکراوە بۆماوەی 3مانگ لەخەستەخانەی مەهاباد دەمێنێتەوە بەهۆی خەستی برینەکانیەوەکە کەوتبووەبەر بۆردومانی فڕۆکە تاکاتی کۆچکردنیشی پارچەی بۆمبەکان هەرلەسەریامابوون، کە نەدەتوانرا دەربهێنرێت. لە هاوڕێ بەڕێزەکانی کەلە شاخ لەگەڵیان پشمەرگەبووە (ئەحمەد ناسراوە بە ئەحمەدەسوور. کاک عەریف دەروێش. کاک عەریف ڕەمەزان کاک عەبدوڵڵاڕەش پاپیلانی وە لەهەمان کاتدا نزیک بووە لە (مەسعود بارزانی)یەوە. وە لە ساڵی1976 کە(یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) دامەزراوە لەگەڵ شەهید عەلی عەسکەری پەیوەندییان پێوەکردووە و جێگری (سەردار کاکەسدیق بووە کە سەرپەلی پێشمەرگەکانی شەهید عەلی عەسکەری) بووە.لە هاوڕێ کانی بەڕێزان (عومەردەبابە. مەلاموسا کاک جواد بێدەری کاک ئەنوەر کاک تۆفیق عەسکەری کاک مەجید گەرمیانی کاک عبدڵامستەفا کەبرای خۆیەتی بەڕێز مەلافاتێح کاک مامەڕەشە کاک نوسرەت کەرکووکی) کە بۆماوەیەکی زۆر لە شاخ لەگەڵ بەڕێز شەهیدعەلی عەسکەری و بەڕێز عومەردەبابە کە لە حاجی ئۆمەران لەگەڵ بەڕێز(جەلال تاڵەبانی)دا بوون. کە هەر ئەو کاتە جارێکیتربە سەختی بریندارکراوە دۆستکی زۆر نزیک وخۆشەویستی بەڕێز)جەلال تالەبانی) بوو هەر ئەویش نازناوی (پڵنگی سوور)ی پێدەبەخشێت. هەر بۆ یە بەهۆی زۆر برینداری وبونی پارچەی زۆرەوە لە لەشیدا لای چەپی لەدەست دەدات. لە ساڵی 1990 بەتەواوەتی پەکی دەکەوێت و لەسەر جێگا دەکەوێت وەچەند نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامداوە. بەڵام دواجار هیچ سودێکی نەبووە ئەرکی نەشتەرگەرییەکانی بەڕێز (حاجی سەبێحەشێخ جەلال) کە هاوسەری شەهید عەلی عەسکەریە گرتوویەتیە ئەستۆی خۆی. زۆر سوپاسی دەکەین. سوپاسی بەڕێز خاتوو (بەهار جەلال هاوسەری بەڕێز شەهیدعەلی عەسکەریە)ئەم دوو دایکەمان دەکەین. زۆر هاوکارمانن هەموو کات. وەزۆر سوپاسی بەڕێز(عەبدول حاجی کاکە حەمە شەدەڵەیی) دەکەین. هەروەها سوپاسی بەڕێز(عەریف دەروێش) دەکەین.
سوپاس بۆ (م.شاخەوان عومەر مستەفا)، کوڕی شەهید، کە زانیارییەکانی بۆ ناردین