کچە کوردێکی عەلەوی تەمەن 24 ساڵە بوو، لە شاری مەڕەش لە دایک بووە و دانیشتووی باکووری شاری ئەستانبول بووە.
نیوە شەوی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی #18-10-2015#، دیلەک لە خەودا بوو کە بە هاوار و نەڕەی پۆلیس لە خەو ڕادەپەڕێت و دەرگای ژوورەکەی دەکاتەوە و یەکێک لە چەکدارەکان کە ڕووی خۆی داپۆشیوە دەیەوێت بچێتە ژوورەکەیەوە، پێلاوەکانی پیسە و دیلەک زۆری لێ دەکات کە پێلاوەکانی داکەنێت. چەکدارەکە بێ گوێدانە داواکەی، دەیەوێت بە زۆر بچێتە ژوورەوە، دیلەک بەردەمی دەگرێت و ئەویش بە شەهامەتی پڕ غروری فاشیانەی خۆیەوە لولەی تفەنگەکەی دەخاتە سەر سنگی ئەو کیژۆڵەیە و گولەیەک دەنێت بە سنگییەوە. لە دوای یەک هەفتە و لە 25ی ئۆکتۆبەر لە خەستەخانە گیانی پاکی دەسپێرێت..[1]