پێشمەرگەی دێرین کەسایەتی دیاری شۆڕشی کورد، لە ساڵی 1926 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندنی لە سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی 1939 تێکەڵ بە ژیانی سیاسی بووە و لە ڕیزەکانی خوێندکاران و لاوندا. ساڵی 1942 ئامادەیی نەخۆشەوانیی تەواوکردووە و بڕوانامەی برینپێچی وەرگرتووە، وەک فەرمانبەر دامەزراوە، بەڵام دوای 15 ڕۆژ بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا لە فەرمانبەری دەرکراوە. لە سەرەتادا پەیوەندی بە پارتی کۆمۆنیستی عێراقەوە کردووە. بەڵام کەسایەتییەکی نەتەوەیی بووە و نەیتوانیوە لەناو ئەم حیزبەدا بەردەوام بێت. لە شۆڕشی ئەیلوولدا وەک برینپێچ بەشدار بووە لە ناوچەی قەرەداغ و شارباژێڕ، ساڵانی 1970-1974 جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی جوتیارانی سلێمانی، پاش هەرەس گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، ساڵی 1976 لە ڕێگەی (عەلی عەسکەری و خالید سەعید)ەوە پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستانەوە کردووە.
لە حوزەیرانی 1979 پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە کردووە و لە ناوزەنگ گیرساوەتەوە، وەک کادر و لە کۆنفرانسەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕاندا بەشداریکردووە. لە ساڵی 1987 لە بارەگای سەرکردایەتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕان خزمەتی کردووە.
لە پێشـمەرگایەتییدا ساڵی 1988 جەڵتەی دڵ لێیداوە و بۆ چارەسەر براوەتە ئێران و لە وێوە چووە بۆ ئەڵمانیا و دواتر لە سوید نیشتەجێ بووە.
لە 27ی کانوونی یەکەمی 2011 لە سوید کۆچی دوایی کردووە، تەرمەکەی هێنراوەتەوە بۆ سلێمانی و لە گردی سەیوان و بەخاک سپێردراوە.